ئه‌گه‌رچی به‌رده‌وام باس له پێشكه‌وتنه‌كانی ژیان له هه‌موو ڕوویه‌ك و داهێنانی تازه و گلۆبالیزم و بچووكبوونه‌وه‌ی دنیا وه‌ك ئاماژه‌یه‌كی خێرای پێشكه‌وتنی مرۆڤایه‌تی ده‌كرێت، كه‌چی كاتێ له په‌راوێزی هه‌ندێك دیارده و ده‌ركه‌وته‌ی نوێوه ده‌ڕوانینه ئه‌و پێشكه‌وتنانه، ده‌گه‌ینه ئه‌و ده‌ره‌نجامه‌ی هه‌موو پێشكه‌وتنێك ڕێژه‌ییه و ڕه‌ها نییه. زانستی ژیان چه‌ند پێشكه‌وتوو بێت، چه‌ند داهێنانی تازه بێته ئاراوه، وه‌لێ هێشتا ده‌كرێ هه‌مان ئه‌و پێشكه‌وتن و زانسته نوێیانه گیرۆده‌ی چه‌ند دیارده و ڕووداوێك بن و داماوانه نه‌توانێت چاره‌سه‌ریان بكات.
كۆرۆنا نموونه‌یه‌كه له‌و ده‌ركه‌وته ته‌ندروستییانه‌ی كه هه‌موو زانستی پزیشكی دنیا به‌ده‌ستییه‌وه داماوه و تا ئێسته نه‌توانراوه ڤاكسینێك بۆ نه‌خۆشییه‌كه بدۆزرێته‌وه. له كاتێكدا ڕه‌نگه كۆرۆنا هاوشێوه‌ی ئه‌نفله‌وه‌نزا، هه‌وكردنێكی توندی سییه‌كان و بۆڕی هه‌ناسه بێت، جیاوازییه‌كه‌ی ته‌نیا ئه‌وه‌یه مه‌ترسی مردنی تووشبووه‌كه به‌هۆی هه‌وكردنی زۆر و هه‌ناسه‌ته‌نگییه‌وه دروست ده‌كات. كۆرۆنا، ده‌ریخست كه دنیا چه‌ند پێشكه‌وتوو بێت، چه‌ند داهێنانی تازه بێنه ئاراوه، هێشتا مرۆڤایه‌تی ناتوانێ چاره‌سه‌ری هه‌موو گرفتێكی ژیاریی و ته‌ندروستی بكات. پێشكه‌وتنه پزیشكییه‌كانی دنیا له‌دوای ئه‌م نه‌خۆشییه‌وه له ژێر پرسیاردایه، بێگومان ئه‌مه به‌و مانایه نییه كه كۆرۆنا كوشنده نه‌بێت و چاره‌سه‌ری ئاسان بێت، به‌ڵكو به‌و مانایه‌ی ئه‌سته‌مه مرۆڤ بتوانێت هه‌موو داهێنانێك بكات و هه‌موو پێشكه‌وتنێك بێنێته ئاراوه. وه‌ك خودای گه‌وره‌ش له قورئاندا ده‌فه‌رموێت (ته‌نیا به‌شێكی كه‌می زانستمان به مرۆڤ داوه).
ئێسته ئێمه له دنیایه‌كی داماو و زه‌لیلداین به‌ده‌ست ئه‌و نه‌خۆشییه‌وه، كه هه‌موو مرۆڤایه‌تی به‌بێ جیاوازی و له به‌رچاوگرتنی هه‌ر شوناس و پێگه‌یه‌ك گرتووه‌ته‌وه. كۆرۆنا ده‌ریخست هه‌موو پێشكه‌وتنێك، به‌رمه‌بنای سه‌رده‌مێكی دیاریكراوه و دواتر پێویستیمان به جۆرێكی تری پێشكه‌وتنه‌كان هه‌یه كه ڕه‌نگه مرۆڤایه‌تی نه‌توانێت هه‌ر دووباره‌شیان بكاته‌وه. مه‌گه‌ر كێ ده‌توانێت ئێسته (ئه‌هڕامه‌كان)ی میسر دروست بكاته‌وه. مرۆڤایه‌تی له به‌رده‌م ئه‌و ڤایرۆسه كوشنده‌یه‌دا، ته‌نیا ده‌سته‌وه‌ستان و خۆپارێزی ده‌بینێت. نه‌دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری كۆرۆنا و بڵاوبوونه‌وه‌ی به‌و شێوه خێرایه، ته‌نیا ئه‌و ڕاستییه ده‌گه‌یه‌نێت كه دنیا به‌و هه‌موو پێشكه‌وتنه ته‌كنه‌لۆجیاییه‌وه، چه‌ند داماوه به‌ده‌ست ڤایرۆسێكی بچووك كه نه ده‌بینرێ و نه هه‌ستیشی پێ ده‌كرێت. له‌وانه‌یه ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ش كۆتایی بێت، جۆرێكی تر له نه‌خۆشی ده‌ربكه‌وێت. ئه‌مه‌ش مانای وایه كه هه‌موو پێشكه‌وتنێك، پێشكه‌وتنێكی ڕێژه‌ییه و مه‌رج نییه كۆتا به هه‌موو كێشه‌یه‌كی مرۆڤایه‌تی بێنێت.