ئه‌گه‌رچی له كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا به‌رده‌وام هه‌وڵی به كولتووركردنی خوێندنه‌وه و ئاشناكردنی مرۆڤ به كتێب ده‌درێت، وه‌لێ هێشتا خوێندنه‌وه نه‌بووه‌ته كولتوور و بگره له په‌روێزیشدایه، چونكه ئێمه خوێندنه‌وه وه‌ك پێداویستییه‌كی سه‌ره‌كی ژیان هاوشێوه‌ی هه‌ر پێداویستییه‌كی تری سه‌ره‌كی كه بوون و ژیانمانی پێوه به‌نده نابینین. كاتێ خوێندنه‌وه‌یش نه‌بوو به پێداویستی، ئیتر به‌لای كه‌سه‌كانه‌وه گرنگ نییه بوونی هه‌یه یان نا.
ڕه‌نگه وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره ئاسان بێت كه بۆچی خوێنه‌ری كتێب له كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا له بازنه‌یه‌كی یه‌كجار بچووكدایه؟ بێگومان وه‌ڵامه‌كه له‌به‌رئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر مرۆڤ خۆی عه‌شقێكی گه‌وره و بێ سنووری بۆ كتێب و خوێندنه‌وه نه‌بێت، نابێته خوێنه‌ری كتێب. ئه‌وه خوێنه‌ره خۆی خۆی دروست ده‌كات و كتێب ده‌كاته به‌شێك له شوناسی ژیانی. به‌پێچه‌وانه‌وه هیچ هێزێك ناتوانێت كتێب لای كه‌سێك خۆشه‌ویست بكات، ئه‌گه‌ر ئه‌و له ناخه‌وه عه‌شقێكی گه‌وره‌ی بۆ كتێب نه‌بێت.
خوێندنه‌وه وه‌ك كردارێكی هزریی و كه‌سی و به‌شێك له هۆشیاریی مرۆڤ، پێوه‌ست نییه به زه‌مه‌ن و شوێن و ڕووداوێكه‌وه. ئه‌وه بۆیه خوێندنه‌وه نه‌بووه‌ته كولتوور لای ئێمه، چونكه له په‌راوێزی ژیانه‌وه ده‌یبینین. بڕوامان وایه خوێندنه‌وه كات و ساتێكی دیاریكراویی هه‌یه و ده‌شێ له‌و كاته‌دا هه‌موومان بخوێنینه‌وه و ببین به خوێنه‌ر.
زۆر كه‌سم بینیوه باس له‌وه ده‌كه‌ن كه خوێنه‌رێكی دیاری كتێب بوون، وه‌لێ دواجار دابڕاون له خوێندنه‌وه. ڕاستییه‌كه‌ی ئه‌وانه خوێنه‌ر نین، چونكه خوێنه‌ری كتێب له‌ژێر كاریگه‌ریی هیچ ڕووداو و گۆڕانكارییه‌كی تایبه‌تی و گشتیدا له خوێندنه‌وه دانابڕێت. بۆیه شتێك نییه به ناوی خوێنه‌ری هه‌میشه‌یی و خوێنه‌ری دابڕاو. خوێنه‌ر، خوێنه‌ره و باكی به‌وه نییه زه‌مه‌ن چ زه‌مه‌نێكه و شوێن چ كوێیه.
زۆرم بینین له‌و كه‌سانه‌ی سه‌ره‌تا خوێنه‌ری كتێب بوون، وه‌لێ دواجار به‌هۆی شووكردن و ژیانی هاوسه‌ریی، سیاسه‌ت و حزبایه‌تی، سه‌فه‌ر و كاركردن، له خوێندنه‌وه دابڕان، به‌ڵام ئه‌وانه له بنه‌ڕه‌تدا خوێنه‌ری كتێب نه‌بوونه، به‌ڵكو هه‌ر له سه‌ره‌تاوه كاره‌كته‌ری ناو دنیای خوێندنه‌وه نه‌بوون.
ئینگلیزه‌كان ده‌ڵێن مانه‌وه له لووتكه سه‌ختتره له گه‌یشتن به لووتكه. خوێنه‌ری كتێب لای من ئه‌و كه‌سه‌یه كه بۆ تاهه‌تایه له لووتكه‌كه‌دا ده‌مێنێته‌وه و ئه‌وێ ده‌كاته زێدی هه‌میشه‌یی خۆی. له نێوان كتێب و خوێنه‌ری رژددا پێوه‌ندییه‌كی ڕۆحی و ئۆرگانی و هه‌میشه‌یی هه‌یه. پێوه‌ندییه‌كه هیچ گۆڕانكارییه‌كی ژیان كاری تێناكات. ئه‌وانه‌ی خوێنه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی كتێبن، بۆ كاتێكی دیاریكراو ناخوێننه‌وه، به‌ڵكو ده‌خوێننه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بژین.
هه‌میشه ده‌ڵێم خوێندنه‌وه تلیاكه، ئه‌وانه‌ی فێری ده‌بن، ناتوانن ده‌ستبه‌رداری ببن. كاتێ كتێب ده‌بێته خۆراكی ڕۆحی مرۆڤێك و له‌گه‌ڵ پلازمای خوێنی تێكه‌ڵاو ده‌بێت، ئیتر مه‌حاڵه هیچ هێزێك بتوانێت بیوه‌ستێنێت. ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت ببن به خوێنه‌ری كتێب، ده‌بێ خوێندنه‌وه بكه‌ن به خه‌می سه‌ره‌كی ژیانیان و وه‌ك پێویستییه‌كی ژیان ببینن.
له كاروانی ژیانی خۆمدا هه‌ژاری و نه‌هامه‌تی و سه‌ختی یه‌كجار زۆرم بینی، كه‌وتن له خوێندن و ڕه‌تكردنه‌وه‌ی كچ و شكست له خۆشه‌ویستی و عه‌شقم بۆ ڕه‌گه‌زی به‌رانبه‌ر بینی، له ده‌ستدانی ئازیزان و هاوڕێیانم كه به‌شێك بوون له ڕۆحم، بینی. بێ پاره‌یی و نه‌بوونی و چه‌رمه‌سه‌ری زۆرم به ئێسته‌یشه‌وه دیوه، وه‌لێ هیچ یه‌ك له‌مانه نه‌یانتوانی و ناشتوانن له كتێب و خوێندنه‌وه‌م داببڕن.
ئه‌گه‌ر خوێنه‌وه و كتێب نه‌بووایه، ئه‌سته‌م بوو بتوانم به‌رگه‌ی ئه‌و گۆشه‌گیریی و ته‌نیاییه كوشنده‌یه بگرم كه ته‌مه‌نێكه تێیدا ده‌ژیم. ئه‌وكاته‌ی قوتابی په‌یمانگه بووم له هه‌ولێر و له‌گه‌ڵ هاوڕێی نووسه‌رم (نووری بێخاڵی) به‌یه‌كه‌وه له ژوورێك ده‌ژیاین، ژووره‌كه‌مان نانی تێدا نه‌بوو، كاره‌بای نه‌بوو، سووته‌مه‌نی و سۆپای تێدا نه‌بوو، ڕایه‌خ و بگره ساده‌ترین كه‌لوپه‌لیشی تێدا نه‌بوو، شه‌ڕی نێوان براكانیش هه‌بوو، به‌ڵام ده‌یان كتێبمان له‌سه‌ر یه‌كتر كه‌ڵه‌كه كردبوو بۆ خوێندنه‌وه. بۆیه ئه‌وه‌ی ئێسته ده‌یزانین، به‌رهه‌می ئه‌و كاتانه‌یه.
ئه‌وانه‌ی بڕوایان وایه به هۆكارێكه‌وه له خوێندنه‌وه دابڕاون، ڕاستییه‌كه‌ی خوێنه‌ری كتێب نه‌بوون، ئاخر كێ هه‌یه ده‌ستبه‌رداری شتێك بێت له ژیان كه خۆی پێوه گرتووه و خۆشی ده‌وێت؟ خوێنه‌ری ڕاسته‌قینه هه‌رگیز له خوێنه‌وه و كتێب دانابڕێت. ئه‌و بۆ ئه‌وه كتێب ناخوێنێته‌وه تا كاتی كه‌ره‌نتینی له ماڵ ته‌واو بكات، بۆ ئه‌وه‌ش ناخوێنێته‌وه چونكه كۆرۆنا له ماڵ زیندانی كردووه، به پێچه‌وانه‌وه بۆ ئه‌وه ده‌خوێنێته‌وه ده‌زانێت خوێندنه‌وه پێویستییه‌كی هه‌میشه‌یی و ڕۆژانه‌ی هزر و ڕۆحی كه‌سه‌كانه.
نابێ خوێندنه‌وه ببه‌ستینه‌وه به پێشهاتێكی دیاریكراو، به‌و مانایه‌ی چونكه هه‌موومان ئێسته به‌هۆی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆوه له ماڵ ئاخنراوین، ئه‌وا ده‌بێ له‌به‌ر به‌تاڵی كتێب بخوێنینه‌وه. به‌ڵكو هه‌موو شوێنێك و هه‌موو زه‌مه‌نێك هی خوێندنه‌وه‌یه، ئه‌وه بۆیه ناتوانین خوێندنه‌وه بكه‌ینه نه‌ریت، چونكه پێمان وایه هه‌ركات بێ ئیش و ده‌ستبه‌تاڵ بووین، خۆمان به كتێبه‌وه سه‌رقاڵ ده‌كه‌ین.
من ده‌زانم و دڵنیام وه‌ك چۆن ئاسمان شینه، به‌و شێوه‌یه به هه‌زاران له‌وانه‌ی ئێسته له ترسی كۆر‌ونا و به‌هۆی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆوه كتێب ده‌خوێننه‌وه، دوای ته‌واوبوونی بارودۆخه‌كه، ده‌چنه‌وه سه‌ر ڕیتمی ژیانی كلاسیكی ڕۆژانه‌یان و پشت له كتێب ده‌كه‌ن. ئه‌مانه نه خوێنه‌رن نه عاشقی خوێندنه‌وه، چونكه خوێنه‌ر بێ كتێب بۆ چركه‌ساتێكیش ناژی. وه‌ك چۆن ئۆكسجین نه‌گاته سییه‌كانی ده‌مرێت، به‌و شێوه‌یه‌یش كتێب نه‌خوێنێته‌وه، شێت ده‌بێت.
مه‌حاڵه بتوانین به كۆرۆنا و كه‌ره‌نتین، خوێنه‌ر دروست بكه‌ین، ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سه خۆی خوێنه‌ری كتێب نه‌بێت. بۆ خوێنه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی كتێبیش گرنگ نییه كۆر‌ونا هه‌یه یان نا، قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆیه یان ژیانی ئاسایی، شه‌ڕه یا ئاشتی، له كام شار و وڵات و جێم، ئه‌وه گرنگه كه ده‌بێ بخوێنێته‌وه. چونكه ناتوانێ بێ خوێندنه‌وه بژی.
هه‌رگیز باوه‌ڕم به خوێندنه‌وه‌ی كاتی و خوێنه‌ری كاتی نییه. شتێك نییه به ناوی دابڕان له خوێندنه‌وه، به‌ڵكو خوێندنه‌وه پێویستییه‌كی ڕۆحی و هزری مرۆڤه. وه‌ك چۆن پێویستییه ماكییه‌كان پێویستن بۆ ژیان، به‌و شێوه‌یه ده‌بێ خوێندنه‌وه پێویست بێت.
خوێنه‌ربوون به‌رهه‌می شه‌ونخوونی و ده‌ست له ملانێیه‌كی دوور و درێژی كتێبه. خوێنه‌ری كتێب به‌رهه‌می 10 و 12 ڕۆژی كه‌ره‌نتین و قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ نییه. ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت ببن به خوێنه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی كتێب، ده‌بێ خۆیان بۆ كتێب یه‌كلا بكه‌نه‌وه و ده‌ستبه‌رداری زۆر شت بن له پێناو كتێبدا. ئه‌گه‌ر نه‌توانن ئه‌مه بكه‌ن، پێویسته ڕێزی خۆیان و كتێبیش بگرن و توخنی نه‌كه‌ون.
خوێندنه‌وه، یاریكردن نییه، هه‌ر ده‌مێك ئاره‌زوومان كرد هه‌ڵیبده‌ینێ، خوێندنه‌وه سه‌فه‌رێكی ئه‌به‌دی و بێ كۆتایه، سه‌فه‌رێكه ناكرێت له نیوه‌ی ڕێدا بوه‌ستی. ئه‌وانه‌ی له نیوه‌ی ڕێ هاوڕێكانیان جێ‌دێڵن، له پیرۆزیی و گه‌وره‌یی هاوڕێیه‌تی نه‌گه‌یشتوون. بێگومان ده‌توانین هانی بده‌ین كتێب بخوێنێته‌وه، زه‌وینه‌ی بۆ بڕه‌خسێنین، باسی بایه‌خ و گرنگی خوێندنه‌وه‌ی بۆ بكه‌ین، به‌ڵام ناتوانین بیكه‌ینه خوێنه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی كتێب. دروست وه‌ك ئه‌وه‌ی پزیشكێك چاره‌سه‌رێك بۆ نه‌خۆش داده‌نێت و هه‌موو بایه‌خی خواردنی چاره‌سه‌ره‌كه‌ی بۆ باس ده‌كات، وه‌لێ ئه‌گه‌ر نه‌خۆشه‌كه خۆی چاره‌سه‌ره‌كان به‌كار نه‌هێنێت، بێگومان لێره‌دا هێز و ڕێنوێنی و تواناكانی پزیشكه‌كه شوێنی خۆی ناگرێت و هیچ بایه‌خێكی نییه. خوێندنه‌وه‌یش هه‌مان شته.
چ تێگه‌یشتنێكی هه‌ڵه‌یه پێمان وابێت، مادام له ماڵه‌وه‌ین و كه‌رنتینكراوین، مادام حكوومه‌ت قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی ڕاگه‌یاندووه، ئیتر ده‌بێ كتێب بخوێنینه‌وه. ئه‌ی پێش قه‌ده‌غه و دوای هه‌ڵگرتنی قه‌ده‌غه؟ ئه‌ی دوای نه‌مانی كه‌ره‌نتین و ئازادبوونمان؟ ئه‌وكات بگه‌ڕێینه‌وه سه‌ر ڕیتمی ژیانی كلاسیكی و ڕۆژانه و پشت له كتێب و خوێندنه‌وه بكه‌ین؟. هیوادارم ئه‌وانه‌ی له كه‌ره‌نتیندا ئاشنای كتێب ده‌بن، ده‌سپێكی ئه‌و سه‌فه‌ره جوان و پڕ مه‌عیرفه‌یه‌یان بێت له‌گه‌ڵ كتێبدا. سه‌فه‌رێكه دڵنیام په‌شیمان نابنه‌وه، به مه‌رجێك له نیوه‌ی ڕێ كۆڵ نه‌ده‌ن و هاوڕێكه‌یان جێنه‌هێڵن.