به‌هۆی نه‌بوونی زمانێكی ستانداری یه‌كگرتووی كوردی كه له نووسیندا پێڕه‌و بكرێت، شێوه‌كانی نووسین و ڕێنووس به شێوازی جیا له بڵاوكراوه‌كان و ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن ده‌كه‌ونه به‌رچاو. تا ئه‌و ئاسته‌ی ڕێنووسی وشه‌یه‌ك به چه‌ندان شێوه له هه‌ر بڵاوكراوه‌یه‌كدا ده‌بینرێت. له كاتێكدا وشه‌كه هه‌ر هه‌مان وشه‌یه.
له هه‌موو دنیادا، زمان وه‌ك زانستێك ڕێكخستن و یه‌كخستنی ئه‌ركی ناوه‌نده زانستی و ئه‌كادیمییه‌كانه. كه‌چی له هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی ئه‌و بێ پلانییه‌ی له بواری چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌دا هه‌یه، ده‌بینین هه‌ر بڵاوكراوه‌یه‌ك به جۆرێك پێڕه‌وی له شێوه‌یه‌كی نووسین و ڕێنووس ده‌كات.
گرفته‌كه هه‌ر ته‌نیا ئه‌مه نییه، واته نه‌بوونی یه‌ك زمانی نووسین و ستاندارد، به‌ڵكو ئه‌و زمانه‌ی هه‌یشه، به هه‌ڵه ده‌نووسرێت. له ڕاگه‌یاندن و داڕشتنی هه‌واڵ و بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵدا، زمانی نووسین یه‌كێكه له پێوه‌ره گرنگه‌كان. واته هه‌واڵ به‌ر له‌وه‌ی ئاماژه بێت بۆ ڕووداوێك كه ڕووی داوه و گوێبیستی ده‌بینین و ده‌یخوێنینه‌وه، نووسینه. بێگومان نووسینیش بنه‌ما و پێوه‌ری خۆی هه‌یه و ئه‌گه‌ر زمانی كوردی له ئاستی ده‌ربڕین و نووسینیشدا ستاندارد و یه‌ك زمان نه‌بێت، به‌ڵام چه‌ندان ڕێسای زمانه‌وانی و ڕێنووسی هه‌یه و ڕه‌نگه له كاتی نووسینی پیتێك، یان ده‌نگێك، ته‌واوی مانای وشه‌كه له ئاستی ده‌ربڕین و گه‌یاندندا، گۆڕانی به‌سه‌ردابێت.
له هه‌ندێ كاتدا، نه‌نووسینی نیشانه‌یه‌كی بچووك سه‌رله‌به‌ری مانای وشه‌كه ده‌گۆڕێت. بۆ نموونه: (كوڕ_كووڕ/ كولله_گولله/ كه‌ر_كه‌ڕ/ نان_بان/ سوور_سووڕ) ئه‌مانه و سه‌دان نموونه‌ی تر. كه‌واته ده‌شێ به نه‌نووسینی یه‌ك نیشانه و پیتی هه‌ڵه، ته‌واوی مانای ڕسته‌یه‌ك بشێوێت و بگۆڕێت. ئه‌گه‌رچی زمانی كوردی له‌و زمانانه‌یه كه وێڕای ئه‌و هه‌موو داگیركاریی و هه‌وڵی سڕینه‌وه له‌لایه‌ن دوژمنانه‌وه، كه‌چی به‌رده‌وام وه‌ك یه‌كێك له ماكه سه‌ره‌كییه‌كانی شوناسی نه‌ته‌وه‌یی كورد ماوه‌ته‌وه. نه‌یارانی ئێمه توانیویانه خاك و نیشتمان و كولتوور و فه‌رهه‌نگمان بشێوێنن، وه‌لێ هه‌رگیز نه‌یانتوانیوه زمانی كوردی له بۆته‌ی زمانی خۆیاندا بتوێننه‌وه.
مانه‌وه‌ی زمان به مانای مانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یه. بۆیه چه‌ند پارێزگاریی له زمان و بژاركردنی وشه‌ی بیانی و نامۆ بكرێت، ئه‌وه‌نده په‌تیبوون و مانه‌وه‌ی ڕه‌سه‌نێتی زمان، مسۆگه‌ر ده‌بێت.
له‌و ماوه‌یه‌ی كۆرۆنا دنیای گرته‌وه، ئه‌م وشه‌یه (مه‌به‌ست له وشه‌كه‌یه نه‌ك نه‌خۆشییه‌كه) به‌شێوه‌یه‌كی نوێ له زمانی كوردیدا وه‌ك ده‌ربڕینێكی تازه و گوزارشت بۆ په‌تایه‌ك، به خێرایی هاته ناو زمانی ده‌ربڕین و نووسینی كوردی. ئه‌م وشه‌یه گه‌رچی له‌سه‌ر ئاستی دنیا به یه‌ك شێوه گۆ ده‌كرێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ناوی تریشی هه‌یه وه‌ك (كۆڤید 19).
له هه‌رێمی كوردستاندا، كۆرۆنا هاوشێوه‌ی هه‌ر شوێنێكی تری دنیا، ماوه‌یه‌كه سه‌ردێڕی یه‌كه‌می هه‌واڵی میدیاكانه به هه‌موو جۆره‌كانییه‌وه. له میانه‌ی ڕووماڵكردنی هه‌واَله‌كه و به‌دواداچوونه‌كانی تایبه‌ت به‌و په‌تایه، ئه‌م نه‌خۆشییه به جۆره‌ها شێوه‌ی جیاواز له ڕووی زمان و ڕێنووسه‌وه ده‌نووسرێت. تا ئه‌و ئاسته‌ی هه‌ر ماڵپه‌ڕ و ده‌زگایه‌كی ڕاگه‌یاندن به جۆرێك ناوی نه‌خۆشییه‌كه ده‌نووسێت.
بۆ نموونه: (كۆڕۆنا/ كورۆنا/ كۆرۆنا/ كۆر‌ونا/ كۆڕونا و كرۆنا) یا (كه‌ره‌نتین/ كرنتین/ كره‌نتینه)، ئه‌م جیاواز كه‌وتنه‌وه‌یه له ڕێنووس و زمانی نووسیندا، ئه‌گه‌رچی دیارده‌یه‌كی باوه، وه‌لێ جۆرێك له ئاڵۆزی مانا و شێوه‌ی نووسینی (ناوی نه‌خۆشییه‌كه) دروست ده‌كات. تا ئه‌و ئاسته‌ی خوێنه‌ر نه‌توانێت یه‌كلا بێته‌وه كه نووسینی ڕاسته‌قینه و ته‌واوی ناوی ئه‌و نه‌خۆشییه چییه؟ چۆن بنووسرێت؟ چونكه دواجار ئه‌م وشه‌یه، تازه هاته ناو زمان و فه‌رهه‌نگی كوردییه‌وه و ده‌مێنێته‌وه، ئه‌گه‌ر وه‌ك ڕووداوێكیش بێت. بۆیه ده‌بێت له ڕووی ڕێزمانییه‌وه فۆڕمێكی دیاریكراو وه‌ربگرێت.
ئه‌مه وێڕای ئه‌وه‌ی زۆرجار ده‌گوترێت (كۆڤید 19، كۆڤید 19ی نوێ) كه نازانین نوێیه یان كۆن؟ نووسینی وشه‌یه‌ك به چه‌ند جۆرێكی جیاواز، به‌ڵام راستییه‌كه‌ی دوورمان ده‌خاته‌وه له ناوه بنه‌ڕه‌تی و راسته‌كه‌ی.
لێره‌وه ئێمه گرنگی زمانی ستاندارد و یه‌كگرتوومان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت. چونكه كه زمانی یه‌كگرتوو نه‌بوو، شێوه جیاوازه‌كانی نووسین زۆر ده‌بن، ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌نده‌ی تر ده‌بێته فاكته‌رێك بۆ په‌رش و له‌ناوبردنی زمانی ستاندارد و باو. ئه‌مه به‌هۆی نه‌بوونی زمانی ستانده‌ره‌وه‌یه.
به‌ڵام ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن نابێ ئه‌وه‌نده‌ی تر ئه‌و زمانه‌ی هه‌مانه له نووسین و ده‌ربڕیندا، په‌رته‌وازه‌تری بكه‌ن. به پێچه‌وانه‌وه ده‌بێ ئه‌وان هانده‌ر بن و ڕێسایه‌كی دیاریكراو به مه‌به‌ستی داڕشتنی هه‌واڵ و نووسین پێڕه‌و بكه‌ن. كه‌چی كاتێك سه‌یری هه‌واڵی ڕاگه‌یاندنه‌كان ده‌كه‌ین، شتێكی پێچه‌وانه ده‌بینین. ئه‌وان خۆیان زۆرجار ڕێنووسی وشه و داڕشتن و پێكهێنانی ڕسته به هه‌ڵه ده‌نووسن. چ جای ئه‌وه‌ی ببنه هۆكارێك بۆ دروستبوونی زمانێكی یه‌كگرتوو.
ئه‌مه ئه‌ركی ئه‌كادیمیای كوردییه كه كاتێك وشه‌یه‌كی تازه دێته ناو زمانه‌وه، بنه‌ڕه‌تی بوونی وشه‌كه له‌ڕووی نووسین، ڕێنووس، داڕشتن و ده‌ربڕینه‌وه، ساغ بكاته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر ده‌زگایه‌ك به ئاره‌زووی خۆی ناوێك له نه‌خۆشییه‌كه نه‌نێت، یاخۆ هه‌ندێك به تاعوون و هه‌ندێك به كۆلێرا ناوی به‌رن.