ژینگه‌ی پاك، سه‌رچاوه‌ی ژیانی پاك و گه‌ره‌نتی به‌رده‌وامی ژیانێكی ته‌ندروسته. چونكه مرۆڤ له ژینگه‌دا ده‌ژی و هه‌ناسه ده‌دات.
ژینگه‌ی كوردستان، به به‌راورد له‌گه‌ڵ ژینگه‌ی زۆربه‌ی وڵاتان (بۆ نموونه ئێران و چین) ژینگه‌یه‌كی پاك و تا ئاستێ دروسته. به‌ڵام گرفتی ئێمه له‌وه‌دایه كه ڕێگه‌كانی هێشتنه‌وه‌ی ئه‌و ژینگه‌یه به پاكی نازانین. تا ئێسته‌یش پاشماوه‌ی زبڵ و خاشاكی شار، ژێرخاك ده‌كرێت و هیچ كارگه‌یه‌كی ڕیساكلین نییه، ئه‌مه وێڕای ئه‌وه‌ی زۆرجار كارگه و ناوچه‌كانی پیشه‌سازیی و پاڵاوگه‌كان، ده‌كه‌ونه نزیك شاره‌كانه‌وه و هه‌وای پیسی پاشماوه‌یان تێكه‌ڵ به هه‌ناسه‌ی مرۆڤه‌كان ده‌بێت.
به داخه‌وه له‌م ساڵانه‌ی دواییدا، وێرانكارییه‌كی گه‌وره له‌پێناو دروستكردنی باڵه‌خانه و خانوو، شوێنی بازرگانی، ڕووی له ژینگه و سه‌وزایی و سروشتی كوردستان كردووه. بۆ نموونه، شاره‌وانی ده‌توانێت مۆڵه‌تی دروستكردنی هیچ خانوویه‌ك نه‌دات ئه‌گه‌ر له نه‌خشه‌ی دروستكردنیدا، شوێنێك بۆ سه‌وزایی و باخی تایبه‌تی نه‌بێت. كه‌چی ئه‌وه‌ی له‌ناو ئێمه‌دا هه‌یه، پێچه‌وانه‌وه‌یه. له‌سه‌ر ڕووبه‌رێكی 80 مه‌تری، دوو شوێنی نیشته‌جێبوون دروست ده‌كرێت.
له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆنا، ناوه‌نده ژینگه‌یی و ته‌ندروستییه‌كانی دنیا جه‌ختیان له‌وه كرده‌وه كه به‌هۆی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆوه له به‌شێكی زۆری وڵاتان، ژینگه‌ی سروشتی و مرۆیی ئه‌و وڵاتانه تا ئه‌ندازه‌یه‌كی زۆر پاك بوونه‌ته‌وه.
له كوردستانیشدا به‌هۆی سنوورداركردنی هاتوچۆ و داخستنی شوێن و ناوچه گه‌شتییارییه‌كان و چێشتخانه و ناوچه پیشه‌سازیی و كارگه‌كان، به جۆرێك ئه‌گه‌ر سنووردار و كه‌میش بێت، بووه هۆی پاكتربوونه‌وه و پاڵاوتنی هه‌وای پیسی ژینگه‌ی كوردستان.
قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ، به تایبه‌تی له كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا كه نزیكه له‌وه‌ی ژماره‌ی ئۆتۆمبێل یه‌كسانی ژماره‌ی مرۆڤه‌كان بێت و بگره ماڵ هه‌یه چوار كه‌سن، سێ ئۆتۆمبێلیان هه‌یه، فاكته‌رێكی گرنگ بوو بۆ ده‌ركه‌وتنی ژینگه‌یه‌كی پاك و خاوێن. كاتێ مرۆڤ به شه‌قامه‌كاندا گوزه‌ری ده‌كرد و گوێبیستی هۆڕنی ئۆتۆمبێل و ژاوه‌ژاوی شوفێر و جه‌نجاڵی شه‌قام نه‌ده‌بوو، هه‌ستی به ئاسووده‌یی و ده‌روون دروستی ده‌كرد.
كه‌واته كۆرۆنا هه‌ر ته‌نیا زیانی نه‌بوو، به‌ڵكو سوودیشی بۆ ژینگه هه‌بوو. بگره ده‌گوترێت ژیانی دوای كۆرۆنا ته‌واو جیاواز ده‌بێت له ژیانی پێش كۆرۆنا. به تایبه‌تی له‌و وڵاتانه‌ی به قورسی و چڕی ئه‌و ڤایرۆسه‌یان تێدا بڵاو بووه‌وه، وه‌ك چین و ئیتاڵیا و ئیسپانیا و ئه‌مه‌ریكا و گه‌لێك وڵاتی تر.
ژینگه‌ی پاك، فاكته‌ری مانه‌وه‌ی ژیانێكی پاكه، ژینگه پیس بكه‌ین، هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر ژیانمان دروست ده‌كه‌ین، پاكیشی ڕابگرین به پاكی و ته‌ندروستی ده‌ژین. بۆیه گرنگه دوای كۆرۆنا، ژینگه خه‌می هه‌موو مرۆڤێك بێت، به‌تایبه‌تی له كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا.