زۆرن ئه‌و وڵاتانه‌ی به دۆستی كورد ناسراون، له هه‌لومه‌رجه سه‌خت و دژواره‌كاندا به هانامانه‌وه هاتوون و هاوسۆزیی و پشتگیریی خۆیان بۆ ده‌ربڕیون له هه‌ر ڕووێكه‌وه بێت. وه‌لێ ئه‌وه‌ی فڕه‌نسا له دۆسته‌كانی تری كورد جیا ده‌كاته‌وه ئه‌وه‌یه، هاوسۆزی و دۆستایه‌تی ئه‌و وڵاته بۆ كورد، ستراتیجه و به‌شێكه له ئاكاری سیاسی و نه‌ته‌وه‌ییان. به‌و مانایه‌ی فڕه‌نسا له چوارچێوه‌ی سیاسه‌تی ڕۆژ، به‌رژه‌وه‌ندی و تاكتیك، دۆستایه‌تی كورد ناكات. به‌ڵكو وه‌ك به‌شێك له ستراتیجیی خۆی ئه‌و دۆستایه‌تییه ده‌بینێت.
ئه‌گه‌ر بۆ ڕابردوو بگه‌ڕێینه‌وه، گه‌لێك هه‌ڵوێستی مێژوویی و گرنگ كه بوونه‌ته وه‌رچه‌رخانێك له ژیانی ئێمه، له ده‌وڵه‌تی فڕه‌نساوه ده‌بینین. كاتێك كۆچڕه‌وه مه‌زنه‌كه ده‌ستی پێ كرد، فڕه‌نسا به بڕیاری 688 توانی ناوچه‌ی دژه‌فڕین بكاته دیفاكتۆیه‌ك و هاوپه‌یمانان ناچار بكات له بنكه‌ی ئه‌نجه‌رلیكه‌وه و له ڕێی چاودێری ئاسمانییه‌وه، قه‌واره‌كه‌مان بپارێزن. له شه‌ڕی ناوخۆ و دواجار یه‌كگرتنه‌وه‌ی هه‌ردوو ئیداره و ده‌ستبه‌كاربوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان له سه‌ره‌تای دوو هه‌زاره‌كاندا، فڕه‌نسا ڕۆڵێكی بنه‌ڕه‌تی له سه‌ركه‌وتنی ئاشته‌وایی ناوخۆی ئێمه بینی.
له شه‌ڕی تیرۆریستانی داعشیشدا سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته فرانسوا هۆڵاند، یه‌كه‌م سه‌رۆك بوو سه‌ردانی كوردستانی كرد‌و و له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر، له‌لایه‌ن سه‌رۆك بارزانییه‌وه پێشوازی لێ كرا. له كاتێكدا داعش هه‌رچه‌ند كیلۆمه‌ترێك له هه‌ولێر دوور بوو، دراوسێ نزیكه‌كانیشمان سه‌یریان ده‌كردین. دواجاریش به هاناوه‌هاتنی ئه‌و منداڵه كورده بوو كه به هۆی بۆردمانی توركیاوه له كوردستانی ڕۆژئاوا بریندار بووبوو. ئه‌م هه‌ڵوێستانه له مێژووی لاپه‌ڕه‌كانی گه‌لی كورد، هه‌میشه دره‌وشاوه و زیندوون.
بۆ ئێمه فڕه‌نسا دۆستێكی به وه‌فا و خاوه‌ن هه‌ڵوێستێكی نه‌گۆڕه كه له ژێر كاریگه‌ریی به‌رژه‌وه‌ندی و سیاسه‌تی ڕۆژ ناینوێنێت. بۆیه بارزانی جوان و پڕ به‌ها وه‌سفی فڕه‌نسای كردووه كه ده‌ڵێت "فڕه‌نسا ده‌وڵه‌تی پره‌نسیپ و به‌هاكانه". ئه‌مه ده‌لاله‌ت له‌و پێوه‌ندییه قووڵه و نرخاندنی هه‌ڵوێستی فڕه‌نسا به‌رانبه‌ر به گه‌له‌كه‌مان ده‌كات، چونكه هه‌ر دۆستایه‌تی گرنگ نییه، به‌ڵكو له‌وه گرنگتر هاوسۆزی و به‌رده‌وامی ئه‌و دۆستایه‌تییه گرنگتره. بێگومان وڵاتانیش به هه‌ڵوێست و سیاسه‌تی ڕۆژ پێوانه ناكرێن، به‌ڵكو به پره‌نسیپ و به‌ها مرۆیی و ئاكارییه‌كان. بۆیه ئێمه دۆستمان زۆرن، به‌ڵام چه‌ندیان وه‌ك فڕه‌نسا ده‌وڵه‌تی پره‌نسیپ و به‌هاكانن؟
له‌و ڕوانگه‌یه‌وه كاتێ ئه‌و هه‌واڵه‌م خوێنده‌وه كه چه‌ند فراكسیۆنێكی په‌رله‌مان به ناوی شه‌قامی مسوڵمانی كوردستانه‌وه، یاداشتێكی ناڕه‌زاییان داوه‌ته كونسوڵگه‌ی فڕه‌نسا له هه‌ولێر، له به‌رانبه‌ر چه‌ند لێداونێكی ماكڕۆن له باره‌ی ئیسلامه‌وه، ڕاستییه‌كه‌ی سه‌یرم پێ هات و تووشی شۆك بووم. نازانم ئه‌و فراكسیۆنانه، ئه‌و ڕه‌وایه‌تییه‌یان له كوێ بوو نوێنه‌ری شه‌قامی مسوڵمانی كوردوستان بكه‌ن، له كاتێكدا خۆیان له په‌رله‌ماندا كه‌مینه و خاوه‌نی چه‌ند كورسی و چه‌ند سه‌د هه‌زار ده‌نگێكی كه‌من؟!. ئه‌و فراكسیۆنانه نوێنه‌رایه‌تی حزبه‌كانیان ده‌كه‌ن یان گه‌لی كوردی مسوڵمان؟. ئه‌و فراكسیۆنانه ده‌بوو ئه‌وه بزانن به سه‌دان و ملیۆن مسوڵمان له كوردستان ده‌ژین و نه‌ده‌نگیان به‌و نوێنه‌رانه داوه و نه ئه‌ندامی حزبه‌كانی ئه‌وانیشن. ئیتر نوێنه‌رایه‌تی شه‌قامی مسوڵمان له كوێ پێگه و هێز و ناو و شوناسی هه‌یه؟.
له‌لایه‌كی تریشه‌وه ده‌بوو ئه‌و په‌رله‌مانتارانه به‌راوردێكی پاڵپشتییه‌كانی فڕه‌نسا و وڵاتانی مسوڵمان و عه‌ره‌بی، به درێژایی مێژوو بۆ گه‌لی كورد و دۆزه ڕه‌واكه‌ی بكه‌ن، ئه‌وكات ده‌یانزانی كێ قه‌رزدار ده‌بێته‌وه. فڕه‌نسا به ده‌یان هه‌ڵوێستی سیاسی و مرۆیی له به‌رانبه‌ر گه‌لی كورد نواندووه كه بێگومان زۆر له‌وه دیارتر و گرنگترن، به لێداونێكی ماكرۆن بسڕێنه‌وه یان له بیر بكرێن. ئێمه گه‌لێكی بێ پشت و په‌ناین، نابێ به ئاسانی دۆسته ڕاسته‌قینه‌كانی خۆمان له ده‌ست بده‌ین. ئه‌و فراكسیۆنانه، ته‌نیا نوێنه‌ری حزبه‌كانیان ده‌كه‌ن و گوزارشت له ڕای شه‌قامی مسوڵمانی كوردستان ناكه‌ن. بۆیه نه یاداشته‌كه‌یان و نه هه‌ڵوێسته‌كه‌یان، نابێ ببێته جێی بایه‌خ و سه‌نگی هیچ كه‌سێك. من كورد و مسوڵمانم و كه‌سیش به نوێنه‌ری ئاینی خۆم نازانم. سڵاو له گه‌ل و حكوومه‌تی فڕه‌نسا، هیودارم هه‌میشه ده‌وڵه‌تی به‌هاكان بێت.