بێگومان نكۆڵی له‌وه ناكرێت كه ژیانی قوتابیان و مامۆستایان و كارمه‌ندانی بواری په‌روه‌رده به‌گشتی وه‌ك هه‌ر توێژێكی تری ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه، له به‌رایی هه‌موو شتێكه و پاراستنی گیان و ژیانیان له‌و په‌تایه، ئه‌ركێكی ئه‌خلاقی و كۆمه‌ڵایه‌تی و په‌روه‌رده‌یه. هه‌ڵبه‌ته كه‌سمان له‌وه‌دا لاریمان نییه، چونكه هه‌میشه خۆپاراستن باشتره له چاره‌سه‌ر و ئه‌مه ڕاسپارده‌یه‌كی بواری ته‌ندروستییه و تا ئێره ئاساییه، به‌ڵام ده‌بێ دیوێكی تری ئه‌و بابه‌ته ببینین كه ئه‌ویش ڕاگرتنی پرۆسه‌ی خوێندن و دابڕانی قوتابیانه له وانه‌كانیان و ناوه‌نده‌كانی خوێندن بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ، هاوكات ده‌بێ ئه‌و لێكه‌وتانه له به‌رچاو بگرین كه لێی ده‌كه‌ونه‌وه. به بڕوای من وه‌ك مامۆستایه‌ك، ناكرێ به درێژایی هه‌بوونی ئه‌و ڤایرۆسه، ده‌رگای قوتابخانه‌كان به داخراوی بمێننه‌وه. گریمان ئه‌و ڤایرۆسه پێنچ ساڵی تر به‌رده‌وام بوو، ده‌كرێ خوێندنیش بۆ ئه‌وه‌نده ساڵه دوا بخرێت؟. بۆیه ئه‌مه ڕه‌نگه بژارده‌یه‌كی دروست نه‌بێت.
له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا كه ده‌وامی قوتابخانه‌كان ده‌ستی پێ كرده‌وه، هه‌ستم به جۆش و خرۆش و شادییه‌كی زۆری قوتابیان كرد، وێڕای هه‌بوونی ئه‌و دۆخه ترسناكه، قوتابیان به تامه‌زرۆییه‌وه ڕوویان له قوتابخانه‌كان كرده‌وه و به دیداری هاوپۆل و هاوڕێكانیان شاد بوونه‌وه. به تایبه‌تی قۆناغی یه‌كه‌م و دووه‌م. قوتابخانه‌كان له پاڵ ناوه‌ندێك بۆ خوێندن، هه‌میشه وه‌ك ناوه‌ندێكی یه‌كترناسین و پێوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی نێوان قوتابیان ده‌بینرێت. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا دركم به‌وه كرد كه ئه‌و دابڕانه زۆره‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوو، كاریگه‌رییه‌كی گه‌وره‌ی رۆحی و ده‌روونی و په‌روه‌رده‌یی و مه‌یدانی له‌سه‌ر قوتابیان جێهێشتبوو، به ئاستێك چۆن ڤایرۆسێك له كۆمپیۆته‌رێك ده‌دات و پێویستی به فۆڕماته، به‌و شێوه‌یه‌ش هزری قوتابیان پێویستی به‌سه‌ر له نوێ ئاشناكردنه‌وه‌یان به بابه‌ته په‌روه‌رده‌ییه‌كان هه‌بوو، تا ئه‌و ئاسته‌ی قوتابی هه‌ره زیره‌ك، شتێكی ئه‌و تۆی بیر نه‌مابوو.
ئه‌م دابڕانه مه‌یدانی و كرده‌نییه له قوتابخانه، بۆ قوتابیان به گشتی ده‌ره‌نجامێكی نه‌رێنی لێ ده‌كه‌وێته‌وه و ڕه‌نگه ئه‌گه‌ر چه‌ند ساڵێك به‌رده‌وام بێت، ئیتر قوتابیان ئاره‌زووی خوێندن و چوونه‌وه بۆ ناو پۆله‌كانی خوێندنیان نه‌مێنێت. له بری ئه‌مه، ئالووده‌ی یارییه ئه‌لیكترۆنییه‌كان و یاری پۆبجی ده‌بن، بۆیه ده‌بێت بیر له ئه‌لته‌رناتیڤێكی تری گونجاو بكرێته‌وه بۆ پرۆسه‌ی خوێندن. ئه‌و پلانه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده له ده‌ستپێكی ده‌وامدا بۆ قۆناغه‌كانی یه‌كه‌م و دووه‌می بنه‌ڕه‌تی و 12ی ئاماده‌یی داینابوو، پلانێكی گونجاو بوو، به‌ڵام به‌داخه‌وه وه‌ك پێویست له‌لایه‌ن مامۆستایان و قوتابیانه‌وه جێبه‌جێ نه‌كرا و ڕێسا و ڕێیه‌كانی خۆپارێزی له‌و نه‌خۆشییه، وه‌ك پێویست له ئاستی كرده‌نیدا پیاده نه‌كرا. ئه‌مه‌ش بووه هۆكاری سه‌ره‌كی به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی تووشبووان، له كاتێكدا ئامێری پێوانه‌ی پله‌ی گه‌رمی و ده‌مامك، له‌لایه‌ن سه‌رۆكی حكوومه‌ته‌وه بۆ قوتابخانه‌كان دابین كرابوو، به‌ڵام خۆپارێزی نه‌ده‌كرا. بۆ نموونه به‌یانییان به ده‌یان قوتابیی قوتابخانه‌كانی سنووری په‌روه‌رده‌ی ڕواندزم ده‌بینی، بێ ده‌مامك و ده‌سكێش ده‌چوونه قوتابخانه، له كاتێكدا به‌ستنی ده‌مامك هه‌ر بۆ ناو قوتابخانه نییه، به‌ڵكو بۆ ده‌ره‌وه‌ی قوتابخانه‌شه. ئه‌ركی خێزان و مامۆستایانه له‌م ڕووه‌وه به دواداچوون بكه‌ن و دووپات له خۆپارێزی بكه‌نه‌وه.
به‌داخه‌وه تێگه‌یشتنێكی هه‌ڵه و فۆبیائامێز لای ئێمه به‌رامبه‌ر كۆرۆنا دروست بووه، هه‌ر كه‌سێك له‌رز و تایه‌كی ئاسایی، یان كه‌مێك كۆكه و هه‌ڵامه‌تێكی هه‌بێت، ئیتر به تێگه‌یشتنی خۆی كۆرۆنای گرتووه و ده‌بێته سه‌رچاوه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی ترس و دڵه‌ڕاوكێ له ناو هاووڵاتییان و بگره ناوه‌نده‌كانی خوێندنیش. هه‌موومان ده‌زانین ئه‌م په‌تایه نیشانه‌كانی زۆر نزیكن له هه‌ندێك په‌تای تری وه‌رزی و گه‌لێك نه‌خۆشیی تریش كه به‌گشتی سی و قورگ ده‌گرێته‌وه. كه‌واته مه‌رج نییه هه‌ر كه‌سێك نیشانه‌یه‌كی له‌م نیشانانه‌ی هه‌بوو، بتۆقێت و به هه‌ڵه‌داوان بچێته نه‌خۆشخانه و پشكنینی ڤایرۆسه‌كه بكات. هه‌موومان ده‌زانین ئه‌گه‌ر ڤایرۆسه‌كه كاریگه‌ریی نه‌كاته سه‌ر سییه‌كان و هه‌ناسه ڕانه‌گرێت، زۆر ئاساییه وه‌ك هه‌ر نه‌خۆشییه‌كیتر تێ بپه‌ڕێنرێت، بۆیه ئه‌م هه‌موو ترس و تۆقینه‌ی ناوێت.
ئێسته ئه‌م ڤایرۆسه بووه‌ته به‌شێك له كۆمه‌ڵگه، هه‌رچۆنێك و به‌هه‌ر جۆرێك بێت ده‌بێ له‌گه‌ڵی هه‌ڵبكه‌ین. باشترین و گونجاوترین ئه‌و هه‌ڵكردنه‌ش تاكپارێزی و خۆپارێزییه، ئیتر چه‌ند خۆمان له نه‌خۆشییه‌كان بپارێزین، ئه‌وه‌نده‌ش دوور ده‌كه‌وینه‌وه له تووشبوون به نه‌خۆشییه‌كان. بڕوام وایه ئه‌گه‌ر مامۆستایان و قوتابیان به‌شێوه‌یه‌كی ته‌واو و بنه‌ڕه‌تی پێوه‌ست بن به ڕێیه‌كانی خۆپارێزی، ئه‌وا نه ده‌رگای قوتابخانه‌كان داده‌خرانه‌وه و نه ئه‌و ڕێژه زۆره‌ش تووشی په‌تاكه ده‌بوون، بۆیه له هه‌موو بارێكدا ناكرێ به هۆكاری كۆرۆنا جووڵه‌ی ژیان بوه‌ستێت و ناوه‌نده‌كانی خوێندنیش به به‌رده‌وامی دابخرێن، به‌ڵكو ده‌بێ دووپات له جێبه‌جێكردنی ڕێنوێنییه‌كان بكرێته‌وه، بێگومان ئه‌مه‌ش به چاودێریی ورد و لێپرسینه‌وه ده‌بێت.