برایم محێدین
مرۆڤ وه‌ك بوونه‌وه‌رێكی كۆمه‌ڵایه‌تی، له ڕووی ئاكاره‌وه تێكه‌ڵه‌یه‌كه له ڕه‌وشتی باش و خراپ، ڕه‌نگه زۆرجار ڕه‌وشته‌كانی هاوتا نه‌بن و كێرڤی یه‌كێكیان له‌ویتر زیاتر بێت،، له‌م پنته‌وه ڕووخسار و به‌های مرۆڤ هه‌ڵده‌سه‌نگێنرێ له كۆمه‌ڵدا، به‌ڵام زۆربه‌ی سیفه‌ته باش و خراپه‌كان به سروشتی كه‌سایه‌تی مرۆڤه‌وه لكێنراوه و له‌گه‌ڵ بوونیدا هاتوونه‌ته ئاراوه، به‌شێكی تریشیان به ژینگه‌ی په‌روه‌رده‌یی مرۆڤ له خێزان، كۆمه‌ڵ، پێڕه‌وكردنی یاسا، خوێندگه و داونه‌ریت، به‌مرۆڤیه‌وه ده‌لكێنن.
ژینگه‌ی هێمن، مرۆڤی هێمن و ژینگه‌ی پڕ كێشه مرۆڤی كێشه‌دار دێننه ئاراوه، وه‌ك ده‌توانرێ لێره‌وه ئاماژه به جیاوازی مرۆڤی ژینگه‌ی ئه‌وروپا و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بكرێ، كه به‌رقه‌راربوونی یاسا رۆڵی كاریگه‌ری تێدا ده‌بینێت و مرۆڤ ده‌خاته چوارچێوه‌یه‌كی مافداری دیاریكراو و ئازادی ڕه‌هاوه. لێره‌وه ده‌توانرێ بێبه‌ریبوونی مرۆڤ له ساتی له‌دایكبووندا ئاماژه‌ی پێ بدرێ، كه هیچ سیفه‌تێكی دڕنده‌یی زگماكی نییه و ژینگه‌ی ڕه‌ش مرۆڤ ده‌كات به دڕنده، ناكرێ ڕۆڵی داونه‌ریتی ئاینیش وه‌لا بنرێ له پێگه‌یاندنی كه‌سایه‌تی مرۆڤدا.
به‌گشتی مرۆڤی خاوه‌ن ئه‌زموون هاوكێشه‌یه‌كی پێكه‌وه هاوبه‌شی سیفه‌تی باش و خراپی له‌گه‌ڵه، چ هاوتا بن یاخۆ كه‌م و زیاد، بۆیه به ده‌گمه‌ن مرۆڤی ته‌واو بێ ئاكاری خراپ ده‌بینرێ كه كێرڤی سیفه‌ته باشه‌كانی سه‌د ده‌ر سه‌د بێ، به‌ڵام له نیوه زیاتر و كه‌متر هه‌ن، وه‌ك زۆر به ده‌گمه‌ن مرۆڤی ناشیرینی ناو كۆمه‌ڵیش هه‌ن به ته‌واوی له یه‌ك ئاكاری باش داتاشرابن و به پێچه‌وانه‌یشه‌وه ڕاسته.
ڕه‌نگه مرۆڤ به تێگه‌یشتنی خۆی جاروبار بتوانێ به‌شێك له ئاكاره خراپه‌كان له هه‌ڵسوكه‌وتی ڕۆژانه‌یدا وه‌لانێ، به‌ڵام ئه‌و سیفه‌ته خراپانه‌ی لكێنراون به كه‌سایه‌تییه‌وه، مه‌حاڵه به ته‌واوی وه‌لای نێ، له‌وانه ڕه‌زیلی، تووڕه‌یی، ده‌ستبڵاوی و زۆریتر. له‌م خاڵه‌شدا تا ئاستێك بێبه‌ریبوونی مرۆڤ له دروستكردنی ئاكاره خراپه‌كان دێته ئاراوه كه له‌گه‌ڵ بوونیدا پێوه‌ی لكاوه.
ئه‌و مرۆڤانه‌ی له هه‌ڵسه‌نگاندنی ئاكاره‌كاندا باشییه‌كانیان زیاترن له ڕه‌وشته خراپه‌كان، زیاتر خۆشه‌ویستن له كۆمه‌ڵدا و پێچه‌وانه‌كه‌یشی ڕاسته، به‌ڵام هه‌ندێك جار هه‌رچه‌نده ڕه‌وشته خراپه‌كان كه‌میش بن هێنده زه‌ق و مه‌ترسیدارن، له به‌رانبه‌ر زۆری ڕه‌وشته باشه‌كانیشدا، كه‌سایه‌تی مرۆڤه‌كه ده‌شێوێنن و له خانه‌ی بێزراوانی كۆمه‌ڵدا دایده‌نێن. له‌وكاته‌دا زۆری ڕه‌وشته باشه‌كانیش له هه‌مان مرۆڤدا قه‌به‌ی و زه‌قی ڕه‌وشته خراپه‌كان ناسڕێته‌وه و كه‌سایه‌تی له‌كه‌دار ده‌كات، ئه‌مه پێچه‌وانه‌كه‌یشی راسته.
هه‌ڵسه‌نگاندنی سیفه‌ته باش و خراپه‌كانی مرۆڤ به بینینی ڕووخساری مرۆڤ كه كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌یه و به‌ره‌و هه‌ڵدێرمان ده‌بات له ناسینی كه‌سایه‌تییه‌كاندا، به‌ڵكو هه‌ڵسه‌نگاندنی سیفه‌تی مرۆڤ و جیاكردنه‌وه‌ی باش و خراپیی، به‌گوێره‌ی ناوه‌ڕۆكی كه‌سه‌كه‌كان و كاتی پێكه‌وه‌ژیان ده‌بێ، نه‌ك بینینی ڕووخسار و كاتی كه‌می دیداری.
مرۆڤ كه مێزی به‌رپرسیارێتی كه‌وته ژێر ده‌ست، زۆرتر به‌های راسته‌قینه‌ی ده‌رده‌كه‌وێ، به‌راورد به كه‌سێكی ئاسایی، لێره‌وه مێزی به‌رپرسیارێتی سه‌نگی مه‌حه‌كی ئاكاره باش و خراپه‌كانمانه، چونكه سیفه‌ته لكێنراوه‌كانی ڕووخساری مرۆڤ كرۆكی كه‌سایه‌تییه‌كه ده‌رناخه‌ن و مه‌رج نییه مرۆڤه ڕووخسار مۆنه‌كان ناوه‌ڕۆكیان تاریك بێت و سیفه‌تی باشیان نه‌بێ، وه‌ك مه‌رج نییه ڕووخسار گه‌شه‌كانیش ناوه‌وه‌یان ڕه‌شی تێدا نه‌بێ.
لێره‌وه بڕیاردان له‌سه‌ر ڕووخساری مرۆڤ هه‌ڵه‌یه‌كی زه‌ق و نالۆجیكییه، چونكه ئه‌وه ناوه‌ڕۆكمانه ئاوێنه‌ی ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئاكاره ڕه‌ش و سپییه‌كانمانه وه‌ك مرۆڤ.
به‌گشتی ژینگه‌ی پێگه‌یاندنی مرۆڤی ئاكارباش پێویستی به‌جێهێڵانی داونه‌ریته كۆن و دواكه‌وتووه‌كان هه‌یه. به‌و پێیه‌ی له وڵاته نادیموكراسی و بێ یاسا و تازه پێگه‌یشتووه‌كاندا كه چه‌قبه‌ستوون به نه‌ریتی كۆن و خێڵ و تیره، مرۆڤ ئاكاری خراپی زۆرتر پێوه ده‌لكێ به به‌راوردی ئاكاره باشه‌كان، له‌م ڕوانگه‌یه‌وه پێویسته كار و كرده‌وه‌ی ڕابردووی مرۆڤ بكرێته پێوه‌ر و فلته‌ر، نه‌ك ڕووخساری بێ خوێندنه‌وه‌ی ناوه‌ڕۆك.
ئه‌گه‌ر ده‌سته‌واژه‌ی كه‌سی شیاو بۆ شوێنی شیاو پێڕه‌و نه‌كرێ، له‌سه‌ر ڕۆشنایی بینینی ناوه‌ڕۆكی مرۆڤه‌كان، ئه‌وا میزاجی كه‌سایه‌تی و به‌رژه‌وه‌ندی كه‌سانی باڵا به كه‌سایه‌تییه‌كانه‌وه دێته مه‌یدان و كار و كرده‌وه‌كانی ڕابردووی مرۆڤ نابن به فریادڕه‌سی مرۆڤه ده‌ست و داوێنپاكه‌كان، ئیتر دۆخه‌كه ده‌شڵه‌قێ.
كوردستان تا ئاستێك ئه‌م دیارده‌یه‌ی تێدا باڵاده‌سته و به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش و پاڵپشتی خێڵ و تیره ڕۆڵی كاریگه‌ر ده‌بینن له دانانی كه‌سه‌كاندا، له به‌رپرسیارێتی، نه‌ك ڕه‌چاوی فلته‌ری تاك بكرێ، نه‌ك دیارده‌كه ببێت به‌هۆی دروستبوونی زۆنگاوی كۆبوونه‌وه‌ی كێشه و گه‌نده‌ڵی.
زاراوه‌ی (مرۆڤی شیاو بۆ شوێنی شیاو) ته‌نیا وه‌ك دروشمێكی ڕووكه‌ش ده‌مێنێته‌وه و هیچیتر، دۆخه‌كه گۆڕانكاری تێدا به‌دی ناكرێ، چونكه زۆربه‌ی كاربه‌ده‌سته نه‌شیاوه‌كان خۆیان له شوێنی باڵادان، به ئاكار و كرده‌وه‌ی مرۆڤه‌كانی خوار خۆیان كار ناكه‌ن، بگره ده‌سته‌گه‌ری، بنه‌ماڵه‌چێتی و میزاجی كه‌سیی ڕۆڵ ده‌بینین و كه‌سه نه‌شیاوه‌كان ده‌كه‌ونه شوێنی شیاوی مرۆڤه پاك و دڵسۆزه‌كان. بۆیه دۆخه‌كه تا دێت ده‌شڵه‌قێت و بێ چاره‌سه‌ر ده‌مێنێته‌وه، ئه‌م چه‌قبه‌ستوویه‌ی هه‌رێمه‌كه‌مان به ئاسانی گۆڕانكاری تێدا ناكرێت و ڕه‌وتی گۆڕانكاری و بنبڕكردنی گه‌نده‌ڵی به‌خۆیه‌وه نابینێ، ئه‌وانه‌یشی به‌یت و بالۆره‌ی گۆڕانكاری لێ ده‌ده‌ن، به‌هه‌مان ئاقاردا ده‌گوزه‌رێن.
دۆزینه‌وه‌ی ده‌روازه‌ی ڕزگاری ئه‌م هه‌رێمه له گه‌نده‌ڵی، هه‌ر كاركردن و خستنه‌گه‌ڕی تاكه باشه‌كانی كۆمه‌ڵه، كه‌سایه‌تییه باشه له فلته‌ر دراوه‌كانیش به ڕابردووی كار و كرده‌وه‌كانیاندا ده‌ناسرێنه‌وه نه‌ك ڕووخساره ساخته‌كان، بۆیه پێویسته كار له‌سه‌ر توانا و دڵسۆزی كه‌سیی بكرێت و هیچ پێوه‌رێكی عه‌شیره‌ت و شت له‌به‌رچاو نه‌گیرێ.