دوا شه‌و.. وه‌ك دوافێرژنى دراماى كوردى
به‌شى دووه‌م
یه‌كێك له لایه‌نه گرنگه‌كانى دروستكردنى دراما، مه‌سه‌له‌ى ته‌كنیك و ستایلى به‌رهه‌مهێنانى درامایه، ئه‌مه‌ش وه‌ك خه‌سڵه‌تێك له فۆرمى بینراو و هه‌ستپێكراوى دراماكه‌دا ڕه‌نگ ده‌داته‌وه، باڵابوونى ته‌كنیك فاكته‌رێكى گرنگه بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ى كوالیتى دراما و دروستكردنى وێنه‌یه‌كى خوازراو كه هه‌موو هه‌سته‌كانی بینه‌ر تێر بكات، به تایبه‌ت كرده‌ى بینین و شۆككردن، له هه‌مان كاتدا یارمه‌تیده‌رێكى باشیشه بۆ ئه‌وه‌ى بینه‌ر زیاتر پێوه‌ست بێت به دراماكه‌وه و په‌رۆشى و حه‌ماسی بینینى به‌رز بكاته‌وه و سه‌رسامى بكات.
یه‌كێك له فاكته‌ره هه‌ره گرنگه‌كان كه ته‌كنیكى دراماى له‌سه‌ر بنیات ده‌نرێت، ستایلى درامایه، هه‌ر ستایلێكى دراما پێویستى به ته‌كنیك و ریتمى جیاوازه تا یارمه‌تى به‌رجه‌سته‌كردنى ئه‌و ستایله بدات و فۆرمى كاره‌كه هاوتا و ته‌ریبى ناوه‌ڕۆك بكاته‌وه و پێوه‌ندی باشتر به‌و جۆره بینه‌ره بكات كه ئه‌و ستایله درامایه‌ى بۆ دروست ده‌كرێت، بۆ نموونه له دراماى پۆلیسى و ئه‌كشندا جووڵه‌ى كامێرا و گۆشه‌كانى وێنه‌گرتن و كارتێكه‌ره ده‌نگى و ڕه‌نگییه‌كان، جیاوازن له‌گه‌ڵ درامایه‌كى كۆمه‌ڵایه‌تى واقیعى، به‌هه‌مانشێوه له دراما فه‌نتازییه‌كان كه زیاتر پشت به خه‌یاڵ و واقیعى فه‌نتازى ده‌به‌ستن و كردارى سه‌روو ئاسایی و ناباو به‌رهه‌م دێنن، پێویستیان به ته‌رزێكى تر‌ى ته‌كنیك و ریتمه كه جووڵه‌ى كامێرا و گۆشه‌كانى وێنه‌گرتن و ئیفێكته‌كان دیارى ده‌كات، له دراماى ترس و راوه‌دوونان و تۆقینیشدا ته‌كنیكى تر و دیدگاى تر هه‌ن پشتى پێ ده‌به‌سترێت، له دراماى مێژوویی جووڵه‌ى كامێرا و گرته‌و گۆشه‌كان ریتمێكى تایبه‌تیان هه‌یه و كار له‌سه‌ر به‌رجه‌سته‌كردنى جیۆگرافیا و زه‌مه‌ن و پێوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و ڕه‌هه‌نده‌كانى فه‌خامه‌ت و كولتوور و ڕه‌سانایه‌تى و فۆرمى جلوبه‌رگ و بیناسازى تایبه‌ت ده‌كه‌ن.
ئه‌مانه هه‌موو به‌یه‌كه‌وه ستایل و ریتمى تایبه‌ت به دراما ده‌به‌خشن، بۆیه پێش ئه‌وه‌ى ده‌رهێنه‌ر بیر له به‌كاربردنى جۆرێكى دیاریكراو له ته‌كنیك بكاته‌وه، ده‌بێ بیر له ستایل و ته‌رزى دراماكه بكاته‌وه تا بزانێت ئه‌و ته‌كنیك و ریتمه تا چه‌ند گونجاو و ته‌ریبه له‌گه‌ڵ ستایلى دراماكه و یارمه‌تیمان ده‌دات له گه‌یاندنى بابه‌تى دراماكه، له رێى دروستكردنى هاڕمۆنییه‌كى گونجاو كه فۆرم و بابه‌ت كۆ بكاته‌وه و په‌سه‌ندكراو بێت لاى بینه‌ر.
ئه‌م درامایه له ده‌سپێك وه‌ك درامایه‌كى كۆمه‌ڵایه‌تى واقیعى خۆى وێنا ده‌كات، دواتر له نیوه‌ى رێ ده‌بێته درامایه‌كى جیاواز و پڕ ده‌بێت له راوه‌دوونان و ئه‌كشن
ئه‌گه‌ر سه‌یرى ستایلى دراماى "دوا شه‌و" بكه‌ین، ده‌بینین له سه‌ره‌تادا درامایه‌كى كۆمه‌ڵایه‌تى واقعییه و هه‌وڵ ده‌دات له‌ناو فه‌زایه‌كى جیۆگرافى و زه‌مه‌نێكى دیاریكراودا چیڕۆكى به‌ركه‌وتنى چه‌ند سه‌رمایه‌دارێك له‌ناو فۆرمى كۆمه‌ڵێك پێوه‌ندى كۆمه‌ڵایه‌تى و ئابووریدا وێنا بكات، بینه‌ر به‌ر دیوێكى شاراوه و نه‌بینراوى ئه‌و توێژه خه‌ڵكه بكه‌وێت كه له بورجه عاجییه‌كان و له‌ناو باخچه و ڤیلاى گه‌وره ده‌ژین، چه‌ندان گرووپ و كۆمپانیا به‌ڕێوه ده‌به‌ن كه ده‌ستیان گرتووه به‌سه‌ر ره‌وشى ئابوورى و سیاسى كۆمه‌ڵگه‌ى كوردى، ئه‌مه جگه له وێناكردنى ئه‌و ده‌رهاوێشته كۆمه‌ڵایه‌تی و كولتوورییانه‌ى ناو ئه‌م ڕووبه‌ره پاوانخوازییه كه تێیدا شه‌ڕى فراوانكردنى ده‌سه‌ڵات و مانه‌وه و تێكشكاندنى ئه‌ویتر له رێى به‌كاربردنى فاكته‌ره ئابووریی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان تا ده‌گاته رووبه‌رى تاوان و به‌كاربردنى میدیا و ده‌سه‌ڵاته جۆراوجۆره‌كان.
ئه‌م درامایه له ده‌سپێك وه‌ك درامایه‌كى كۆمه‌ڵایه‌تى واقیعى خۆى وێنا ده‌كات، دواتر له نیوه‌ى رێ ده‌بێته درامایه‌كى جیاواز و پڕ ده‌بێت له راوه‌دوونان و ئه‌كشن، له قۆناغه‌كانى دواتریش ده‌بێته درامایه‌كى پۆلیسى و هه‌واڵگرى, ئیتر هه‌موو خه‌سڵه‌ته كۆمه‌ڵایه‌تى و واقیعییه‌كانى خۆى له ده‌ست ده‌دات و وه‌ك درامایه‌كى بێ ناسنامه و پێناسه ده‌كه‌وێته رووبه‌رى دروستكردنى رووداوى سه‌رنجڕاكێش و ئه‌كشن و زۆرانبازى و ڕاوه‌دوونان و ڕفاندن و شه‌ڕه ده‌مانچه، رووداوگه‌لێك كه ناتوانن بیانووى بوون و روودانیان هه‌بێت و ناشتوانن یه‌كتر ته‌واو بكه‌ن و له‌سه‌ر یه‌كتر بنیات بنرێن.
نووسه‌ر به‌په‌له‌پروزێ رووداوێك دروست ده‌كات و ده‌رفه‌ت به بینه‌ر نادات ئه‌م رووداوه هه‌زم بكات و ده‌رهاوێشته‌كانى رووداوه‌كه به‌سه‌ر كرده درامییه‌كان و كاره‌كته‌ره‌كانه‌وه ببینێت، یه‌كسه‌ر ده‌چێته سه‌ر رووداوێكى تر و ئه‌ویتریان له‌بیر بینه‌ر ده‌باته‌وه، چونكه رووداوه‌كان وه‌ك یه‌كه‌ى دابڕاو له یه‌كتر گه‌شه ده‌كه‌ن و به‌شێوه‌یه‌كى ئاسۆیی ئیشیان له‌سه‌ر ده‌كرێت و یه‌كتر ته‌واو ناكه‌ن و هێڵى سه‌ره‌كى دراماكه نابه‌نه پێشه‌وه.
هه‌ندێ رووداوى تێدایه هیچ پاساوێكى نییه و هیچ كاریگه‌ریش به‌دواى خۆیدا ناهێنێت
به پێچه‌وانه‌وه، هه‌ندێ رووداوى تێدایه هیچ پاساوێكى نییه و هیچ كاریگه‌ریش به‌دواى خۆیدا ناهێنێت، وه‌ك رووداوى ڕفاندنى فریا له‌لایه‌ن ڕێناس، هه‌ندێك رووداویش روو ده‌ده‌ن دواتر باسیان نامێنێت و هیچیان له‌سه‌ر دروست نابێت، وه‌ك ئه‌و دیمه‌نه‌ى كه‌یوان داواى شه‌ش ملیۆن دۆلار له ئه‌رده‌وان ده‌كات، یا ئه‌و دیمه‌نه‌ى ژنى دووه‌مى ئه‌رده‌وان وه‌ك رۆژنامه‌نووس خۆى ده‌كات به كۆمپانیاكه‌ى ئارام و ئیحراجى ده‌كات.
نموونه‌ى له‌وانه یه‌كجار زۆرن، رووداوه‌كان په‌رت ده‌كه‌ن و هه‌ر رووداوه و شوێن به رووداوه‌كه‌ى پێش خۆى ده‌گرێت و هیچ لۆجیكێكیش له‌و ناوه‌نده بوونى نییه، به‌ڵكو ئه‌وه‌ى هه‌یه ته‌نیا ئه‌وه‌یه كه نووسه‌ر و ده‌رهێنه‌ر ده‌یه‌وێت پێمان بڵێت توانایه‌كى گه‌وره و بوێری هه‌یه له دروستكردنى رووداو و شۆككردنى بینه‌ردا، به‌ڵام بیری له‌وه نه‌كردووه‌ته‌وه كه ئه‌و هه‌موو رووداوه ده‌بێ له وێنه گه‌وره‌كه‌ى دراماكه‌دا یه‌ك بگرنه‌وه و نووسه‌ر بتوانێت به‌هانه‌ى روودان و به‌یه‌كه‌وه‌به‌ستنه‌وه و ده‌رهاوێشته‌كانى دواتریان وێنا بكات و هێڵه‌كانى دراماكه‌ى به‌و هه‌موو رووداوه ته‌نگه‌تاوه‌وه وه‌ك ته‌زبیحێكى 100 دانه‌یی لێ نه‌یه‌ت كه داوه‌كه‌ى ده‌پسێت و هه‌ر ده‌نكێكى به‌لایه‌كدا په‌رت ده‌بێت، دواتر بۆى كۆ ناكرێته‌وه.
كێشه‌ى زۆر له ریتم و ریتمى دراماكه‌دا هه‌یه، له‌و دیمه‌نانه‌ى (شه‌ماڵى سه‌ده‌ف_ ئیبراهیم حه‌كیم) تێیدا ده‌رده‌كه‌وێت، دراماكه ده‌بێته قاقا و به‌زمى به‌زم و ده‌یه‌وێت ریتمى درامایه‌كى كۆمیدى وه‌ربگرێت، كۆمیدیایه‌ك كه به زۆر به‌سه‌ر دراماكه‌دا ده‌سه‌پێنرێت، كۆمیدیایه‌كى نه‌شاز له‌گه‌ل لۆكه‌یشن و پێگه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى و ئابوورى و پێناسه‌ى كاره‌كته‌ر، به‌تایبه‌تى كاتێك ده‌رهێنه‌ر بۆ پارسه‌نگكردنى ئه‌داى ئیبراهیم حه‌كیم له‌و درامایه دوو كاره‌كته‌رى وه‌ك حه‌مه و هۆشه‌نگ دروست ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ى ریتمى كۆمیدیا له دراماكه‌دا به‌رز بكاته‌وه، بێ ئه‌وه‌ى ئاگادارى ئه‌وه بێت ئه‌و جۆره كۆمیدیا بازاڕییه چه‌ند ناته‌بایه له‌گه‌ڵ ریتمى گشتى دراماكه و به‌شێوه‌یه‌ك مرۆڤ وا ده‌زانێت سه‌یرى دوو دراماى جیاواز ده‌كات.
مرۆڤ وا ده‌زانێت سه‌یرى دوو دراماى جیاواز ده‌كات
دراماى شه‌ماڵى سه‌ده‌ف و حه‌مه و هۆشه‌نگ له‌لایه‌ك، دراماى ئارام و كه‌یوان و ئه‌رده‌وان و هاوناز و فریا و ره‌وێن، له لایه‌كى تر. ئه‌مه‌ش به‌هۆى ئه‌و ریتمه ناته‌بایه‌ى ئه‌م دیمه‌نانه له یه‌كتر جیا ده‌كاته‌وه و دراماكه ده‌كاته دوو به‌شی ناته‌با.
ته‌كنیك له دراماى دوا شه‌ودا:
بێگومانم ئه‌و خاڵه‌ى ئه‌و درامایه له كاره‌كانى پێشترى جیا ده‌كاته‌وه، رووبه‌رى ته‌كنیكه، ته‌كنیك له‌م درامایه‌دا هه‌موو دراما كوردییه‌كانى تێپه‌ڕاندووه و ده‌رهێنه‌ر هه‌وڵی داوه ته‌كنیكێكى جیاواز له دروستكردنى دراما به‌كار ببات، به‌تایبه‌تى له رووى كوالێتى به‌رزى وێنه و گۆشه‌ى وێنه‌گرتن و جووڵه‌ى كامێرا و گرته جۆراوجۆره‌كان و مۆنتاجى گرته‌كان و ره‌سمكردنى ریتم و یاریكردن به گۆشه‌نیگاى بینینى بینه‌ر و پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ رووداوه‌كان، ئه‌م ته‌كنیكه وه‌ك چۆن خاڵى به‌هێزى دراماكه‌یه، له هه‌مان كاتدا به‌هۆى لاوازى سیناریۆ و داماوى نووسه‌ر له كۆنتڕۆڵكردنى ڕه‌وتى رووداوه‌كان و داماڵینى ئه‌م درامایه له ریتمى واقیع و ژیانى كۆمه‌ڵگه‌ى كوردى، ده‌بێته‌وه خاڵێكى نه‌رێنى و بارى دراماكه‌ى قورس‌تر كردووه، شێوه و فۆرمێك كه به‌ده‌ست ناوه‌ڕۆك و بابه‌تێكى لاوازى ناموقنیع و پڕ رووداوى ساخته و بێبه‌ها گیرۆده بووه، به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر له ڕوانگه‌ى رێكلام و به‌بازاڕكردن سه‌یرى ئه‌م درامایه بكه‌ین، ده‌بینین رووبه‌رێكى گه‌وره‌ى ئه‌و درامایه بۆ رێكلام و به بازاڕكردنى شوقه و ئۆفیسه‌كانى تاوه‌رى بازرگانى و ئێم ئاڕ ئێف و مۆبیلیاتى سه‌ده‌ف و سه‌یاره‌ى جاكوار و مارسیدس و ره‌نجڕۆڤه‌ر بوو، بێ ئه‌وه‌ى بیر له‌وه بكاته‌وه ئه‌م درامایه ده‌چێته هه‌زاران ماڵ كه له دۆخێكى ئابوورى زۆر خراپدان و ناتوانن خه‌ون به خانۆچكه‌یه‌كى 100 مه‌ترى و ئۆپڵ ڤیكترایشه‌وه ببینن، ئه‌مه‌ش دابڕانێكى كۆمه‌ڵایه‌تى گه‌وره دروست ده‌كات و تووڕه‌ییه‌ك لاى خه‌ڵك به‌رهه‌م دێنێ كه ڕه‌نگه شیرازه‌ى كۆمه‌ڵگه بشێوێنێت، له كاتێكدا تاكه ماڵێكى هه‌ژارانه كه پێشان ده‌درێت رێك گوزارشت له‌و قینه كۆمه‌ڵایه‌تییه ده‌كات كه ئه‌و جۆره وێنانه دروستی ده‌كه‌ن.
جووڵه‌ى كامێرا و گۆشه‌كانى كامێرا و جۆرى گرته‌كان و به‌كاربردنى ئه‌و ته‌كنیكه به‌رزه له‌و درامایه‌دا، له‌ڕووى ده‌نگ و ڕه‌نگه‌وه، پێشكه‌وتنێكى گرنگه له درامادا، به‌ڵام بێ ئه‌وه‌ى بتوانێت فۆڕمێك بۆ دراماكه دیاری بكات.
دراماكه هیچ پێناسه‌یه‌ك هه‌ڵناگرێت، له‌لایه‌كى تر به‌كاربردنى ئه‌و شێوازه ته‌كنیكه هاورده كراوه ده‌بێته فاكته‌رێك بۆ ئه‌وه‌ى دراماى كوردى خه‌سڵه‌ته‌كانى پێوه‌ستبوونى به واقیعى كوردی و ژیانى كۆمه‌ڵگه‌ى كوردى، له ده‌ست بدات و ببێته كۆپییه‌كى ساخته‌ى دراماى توركى، ئه‌مه‌ش پرسێكه ده‌بێ هه‌ڵوه‌سته‌ى له‌سه‌ر بكرێت، چونكه روونه هه‌موو ئه‌وانه‌ى له پشت ئه‌و ته‌كنیكه به‌رزه‌ن كه له دراماكه پیاده كراوه، توركن و كورد نین.
ئاساییه تورك به‌و مۆركه كار بكه‌ن كه له‌سه‌رى ڕاهاتوون، ره‌نگه ئه‌م ته‌كنیكه‌ش بۆ كۆمه‌ڵگه‌ى توركى نۆرماڵ بێت كه كۆمه‌ڵگه‌یه‌كه پشت به گه‌شتوگوزار ده‌به‌ستێت و هه‌وڵ ده‌دات ژیان له توركیا به‌شێوه‌یه‌ك بخاته ڕوو كه گه‌شتیارى بۆ په‌لكێش بكات، به‌ڵام بۆ كۆمه‌ڵگه‌ى كوردى و له‌و كاته‌ى كه دراماكه سنوورى بینه‌رى خۆمان تێناپه‌ڕێنێت و هه‌ر له‌ناو كه‌ناڵه میدیاییه‌كانى خۆمان په‌خش ده‌كرێت، كارێكى زۆر نه‌شیاوه و خۆڵكردنه چاوى بینه‌ره. كاتێك هه‌وڵ ده‌دات هه‌موو هه‌ولێر له رووبه‌رى سه‌نته‌رى بازرگانى و ئه‌مپایه‌ر و شوقه‌كانى رویا و ئێم ئاڕ ئێف و كۆمپانیاى سه‌ده‌ف و چه‌ند ڤێلایه‌كى گرانبه‌ها كورت بكاته‌وه، ئه‌مه دابڕانێكى مه‌به‌ستداره له واقیع ده‌چێته ڕووبه‌رى كۆمه‌ڵێك ڕاڤه و لێكدانه‌وه‌ى تر كه دواتر زیاتر هه‌ڵوه‌سته‌ى له‌سه‌ر ده‌كه‌ین.
ئه‌م درامایه باسى مافیا ده‌كات، مافیاش نه‌ك هه‌ر به‌رهه‌مى شار نییه، به‌ڵكو به‌رهه‌مى میترۆپۆڵه، كۆمه‌ڵگه‌ى دواى شار، چونكه بوونى مافیا ماناى بوونى عه‌قڵى گه‌وره‌ى تاوان و به دامه‌زراوه‌كردنى تاوان، له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كى خێڵه‌كى و جووتیارى وه‌ك كۆمه‌ڵگه‌ى كوردى كه هیچ دامه‌زراوه‌یه‌كى شارستانى و ناشارستانى نییه، كۆمه‌ڵگه‌یه‌كه ته‌نانه‌ت ناتوانێ ببێته كۆمه‌ڵگه‌ی ده‌ربه‌گایه‌تى دامه‌زراو، تا ئێسته كۆمه‌ڵگه‌یه‌كى بێ فۆرم و ناونیشانه و پڕۆسه‌ى عه‌قڵ و بیناكردن له‌سه‌ر عه‌قڵ و سیستم تێیدا غائیبه.
ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌یه ناتوانێ مافیا به‌رهه‌م بێنێت، ده‌توانێ باندى دزى و راوڕووت دروست بكات، به‌ڵام مافیا دامه‌زراوه‌یه‌كى تره و ڕه‌نگدانه‌وه‌ى هه‌رێمى و نێوده‌وڵه‌تى هه‌یه، ئایا تا ئێسته هیچ عه‌قڵێك له كۆمه‌ڵگه‌ى كوردى هه‌یه بتوانێت دامه‌زراوه‌ى مافیا به‌ڕێوه ببات و تۆڕى مافیایی گه‌وره دروست بكات و تاوان به هه‌موو دنیا له رێى عه‌قڵێكى به‌ئاگا و سیستماتیكه‌وه ئه‌نجام بدات؟
ته‌كنیكێكى گرنگ له‌و درامایه كه ده‌رهێنه‌ر زۆر به جوانى كارى له‌سه‌ر كردووه، ته‌كنیكى به‌كاربردنى فلاشباگه، فلاشباگ بۆ ئه‌و رووداوانه‌ى پێشتر بینه‌ر نه‌یبینیوه و له رێى فلاشباگه‌وه پێی پێشان ده‌درێت و به‌و هۆیه‌وه له كۆمه‌ڵێك رووداو تێده‌گات كه له دراماكه روو ده‌ده‌ن و بینه‌ر له كاتى روودانیان تووشى شۆك ده‌بێت، دواتر ده‌رهێنه‌ر له رێى فلاشباگه‌وه ئه‌وه بۆ بینه‌ر روون ده‌كاته‌وه كه ئه‌مه چۆن رووی دا و پێوه‌ندى نهێنى كاره‌كته‌ره‌كان ئاشكرا ده‌كات، ئه‌م ته‌كنیكه‌یش ته‌كنیكێكى تازه نییه و له زۆر درامای بیانیی كارى له‌سه‌ر كراوه، به‌تایبه‌تیش له دراماى كۆرى (دۆنگی) كه زۆر به‌چڕى كارى له‌سه‌ر ئه‌و ته‌كنیكه كردبوو، به‌ڵام بۆ درامایه‌كى كوردى كه به‌و شێوه‌یه ئه‌و ته‌كنیكه ته‌وزیف بكات، خاڵێكى ئه‌رێنییه و هه‌نگاوێكى گرنگه.
مۆنتاجیش له‌م درامایه كه مۆنتێرێكى كورد كارى تێدا كردووه، یه‌كێكه له رووه جوانه‌كانى ئه‌م درامایه و فاكته‌رێكى گرنگه بۆ دیاریكردنى ریتم و به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى په‌رۆشى و پێوه‌ستبوونى بینه‌ر به دراماكه‌وه له رێى ئه‌و ته‌كنیكه‌ى كه پیاده‌ى ده‌كات، هه‌رچه‌نده له هه‌ندێ دیمه‌نیش هه‌ست به هه‌ڵه‌ى گه‌وره ده‌كرێت له مۆنتاجدا، وه‌ك ئه‌وه‌ى له دیمه‌نێكدا ئاراز (یونس حه‌مه كاكه) دووجار هه‌مان دیالۆگ دووباره ده‌كاته‌وه، دیاره تێكێكى تره به‌سه‌ر مۆنتێردا تێپه‌ڕیوه، یا له دیمه‌نێكى تردا شه‌ماڵى سه‌ده‌ف له‌سه‌ر قه‌نه‌فه‌یه‌ك پاڵ ده‌كه‌وێت، دواتر زه‌مه‌نێكى زۆر و كۆمه‌ڵێك رووداو تێده‌په‌ڕێت، كه‌چى جارێكى تر ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر هه‌مان دیمه‌ن كه شه‌ماڵ تازه له‌سه‌ر قه‌نه‌فه‌كه هه‌ڵساوه، لێره كورتبینى هه‌یه له پێوانه‌كردنى زه‌مه‌ن.
ئه‌م درامایه باسى مافیا ده‌كات، مافیاش نه‌ك هه‌ر به‌رهه‌مى شار نییه، به‌ڵكو به‌رهه‌مى میترۆپۆڵه
له كۆتایی ئه‌م به‌شه‌دا ده‌مه‌وێ بڵێم كارۆخ وه‌ك شانۆكاریش زۆرترین بایه‌خى به قه‌باره و جۆرى سینۆگرافیا داوه و هه‌ندێ جار ئه‌و سینۆگرافیایه به نه‌رێنى به‌سه‌ر نمایشه شانۆییه‌كانیشیدا ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه، كاتێ نه‌یتوانیوه ببێته به‌شێك له گوتارى نمایش و ته‌نیا له‌و فۆرمه ماوه‌ته‌وه كه بینه‌ر سه‌رسام بكات، بێ ئه‌وه‌ى به‌ركه‌وتنى درامى و ئێستاتیكى به‌سه‌ر نمایشه‌وه هه‌بووبێت، دواترین كارى شانۆیی كارۆخیش باشترین نموونه‌ى ئه‌م بۆچوونه‌یه، بۆیه له‌م درامایه‌شدا كارۆخ نه‌یتوانیوه له‌م دیدگایه ده‌ربازى بێت و زۆرترین بایه‌خى به سینۆگرافیا داوه، به‌ڵام نه‌یتوانیوه ئه‌و سینۆگرافیایه به بابه‌ت و چیڕۆكى دراماكه‌وه ببه‌ستێته‌وه و بیكاته خاڵی هێز بۆ دراماكه.
بەشی یەکەم