سه‌رباز ساڵح
باشتر وایه پارتی بكه‌وێته موعامه‌له له‌گه‌ڵ یه‌كێتی له‌باره‌ی كه‌ركووك و جارێك ئه‌ویش بیكڕێت، ئیتر له كۆڵی ئه‌و كهشوفشه بینه‌وه كه دۆخێكی شاره‌كه هه‌ستیاره و به پارێزگار چاك ده‌بێته‌وه، راستی ئه‌وه‌یه كه به باوكی پارێزگاریش چاك نابێت، چونكه خراوه‌ته قوڕگی شێره‌وه و حهقهكهیشی وه‌رگیراوه. پاشان ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌نده به خه‌می كهركووكهوهن، بۆچی به‌م رۆژه‌تان گه‌یاند؟ یان ئه‌گه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی كه‌ركووك توورێك ده‌هێنێ لای ئێوه، بۆ دانیشتووانه كوردهكهیتان هه‌موو خسته گریان و له شاشه‌كانه‌وه به گاڵته‌جاڕی سیختان ده‌كرد به هه‌ستی برینداری ئه‌م میله‌ته‌دا؟
چیتر خه‌ڵك هۆشیاره و ئه‌م قسه سووا و پووچانه مه‌ده‌ن به گوێماندا. زۆر روونه كه بیانوو ده‌گرن و ده‌تانه‌وێ هه‌رچی به دڵی ئێوه نه‌بوو تێكی بده‌ن، ئه‌مه‌یش رێك له یاریی منداڵ ده‌چێت كه عهنتهرێك دێته ناو گۆڕه‌پان و ده‌ڵێ "یاریی نه‌كه‌م تێكی ده‌ده‌م". به‌ڵام گۆڕه‌پانه‌كه له وڵات‌دا گه‌وره‌تره، ره‌نگه وه‌ك منداڵه‌كه ئاسان بۆتان تێك نه‌درێ. جا ئه‌گه‌ر وڵاتێك دڵی له مشتیا بێت بۆ ئه‌وه‌ی تێكی نه‌ده‌ن، ده فه‌رموو تێكی بده‌ن و با وه‌ڵامی ئه‌و تۆمهتهشمان ده‌ست بكه‌وێ كه له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی گشتیی كورد و حوكمڕانییه‌كی باش له هه‌رێمی كوردستان داوای دانانی پارێزگاری كه‌ركووك ده‌كه‌ن! خۆ مرۆڤ یه‌ك جار گوێ له‌و رسته بگرێ یان بیخوێنێته‌وه تێده‌گات هیچ پێوه‌ندییه‌ك له نێوان حوكمڕانی باش له هه‌رێم و دانانی پارێزگارێك له كه‌ركووكدا نییه.
ئه‌ی بیرتانه هه‌ر چه‌ند مانگێك پێش ئێسته بوو، به‌رهه‌م ساڵح دوای چه‌ندان مامه‌ڵه و فرۆشتنی هاوڕێكانی، خستتانه باوه‌شی عه‌ره‌ب و یه‌كڕیزیی كوردتان تێك دا، له خۆشی ئه‌و ده‌سكه‌وته تاكحزبییهدا گولهكانتان چه‌ند دایكێكی جه‌رگسووتاو كرد؟ خۆ ئه‌وكاته‌یش كه‌ركووكییه‌كان و هه‌رێمی كوردستان به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان وه‌ك ئێسته بوو، زۆریش داوا كرا كورد به یه‌ك نوێنه‌ره‌وه بچێته كێبه‌ركێی سه‌رۆك كۆماری، به‌ڵام له هاوڕێكانتان سووڕانه‌وه له به‌غدا و له ژوورێكی تاریكدا دكتۆرتان به ده‌رزی عه‌ره‌به‌كان چاره‌سه‌ر كرد، دواتر وه‌ڵامی ته‌له‌فۆنیشتان نه‌ده‌دایه‌وه ئه‌وه‌نده لووتبه‌رزی گرتنی، خۆ مرۆڤ پرسیاری بۆ دروست ده‌بێت، ئه‌گه‌ر ئه‌و هێزه كاریگهرهن و عه‌ره‌ب بۆ تێكدانی ریزی كورد به‌كاری نه‌هێنان، پارتیتان بۆ چییه هاوكار بێت له دانانی وه‌زیری داد؟ مامه‌ڵه‌یه‌كی تر بكه‌ن و ئه‌ویش دانێن.
روونه ئه‌م دۆخه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان خوڵقاندوویه‌تی هه‌مان رۆژگاری پێش ریفراندۆمه، كه هه‌ركه‌یان به جۆرێك ده‌دوا و ئیشیان له‌سه‌ر دڵه‌ڕاوكه‌ی خه‌ڵك ده‌كرد، كوردتان تا ئه‌و ئاسته نیگه‌ران كرد كه لێتان بپاڕێینه‌وه له‌و هه‌ڵوێسته‌دا نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی بیر بكه‌نه‌وه و یه‌كڕیزی تێك نه‌ده‌ن، كه‌چی خۆتان پێ نه‌گیرا و ئه‌نجامه‌كه‌یمان له 16ی ئۆكتۆبه‌ردا بینی. باشه له خۆتان ناپرسن چۆن رووی ئه‌وه‌تان ماوه باسی كه‌ركووك بكه‌ن؟
ئه‌ی شه‌وی 12ی ئایار كه حهویجهتان هه‌مووی كرد به یه‌كێتی، نه‌تانده‌زانی له به‌رانبه‌ردا عه‌ره‌ب زه‌وی كورد داگیر ده‌كات و گونده‌كانیان پێ چۆڵ ده‌كات، یان پارێزگار هه‌موو پۆسته‌كان له كورد وه‌رده‌گرێته‌وه؟ یان كه به‌رژه‌وه‌ندی خۆتان هه‌بوو، میله‌ت گرنگ نییه لاتان. به‌وه‌یشه‌وه نه‌وه‌ستان گردهكهتان دایه به‌ر گوله و هاوڕێكانی خه‌باتتان ناچار كرد داوا له خه‌ڵك بكه‌ن به هانایانه‌وه بچن، چونكه ئه‌وان بزووتنه‌وه‌یه‌كی بێ چه‌كن، ئێسته له خۆتان بپرسن به‌رژه‌وه‌ندی گشتیی و حوكمڕانی باش لای ئێوه مانای چییه؟
له‌و وێستگه كورتانه‌ی ماوه‌ی یه‌ك ساڵدا كه به‌خێرایی خستمه ڕوو، روونه كه یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان هه‌رگیز دۆزێكی نه‌بووه به‌ناوی به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵك یان كه‌ركووك، له نه‌خۆشكه‌وتنی تاڵه‌بانییه‌وه هه‌موو ئه‌و پرسانه كۆتایان پێ هاتووه. بۆیه چیتر ئه‌و قسانه پاره ناكه‌ن و هه‌ستی خه‌ڵكیش ناورووژێنن، چونكه مێژووه‌كه زۆر تازه‌یه و هه‌موو كه‌س بیریه‌تی خه‌ریكی چی بوون، كاتی به‌رژه‌وه‌ندیی كهسیتان هه‌بوو و پشتتان له هه‌موو لایه‌ك كرد، ئێسته‌یش كه به‌رژه‌وه‌ندییه كه‌سییه‌كه له هه‌ڵبژاردندا میله‌ت سنوورداری كردووه، وه‌ك منه‌ت حوكمڕانی و ئارامیمان پێ مه‌فرۆشنه‌وه.
كۆبوونه‌وه‌كه‌ی 18ی شوباتی په‌رله‌مانی كوردستان وێستگه‌یه‌كی گرنگی ژیانی په‌رله‌مانییه و یه‌كه‌مجاره ئه‌و ده‌زگه‌یه پابه‌ند ده‌بێت به‌و كاته‌ی بۆ كۆبوونه‌وه دایناوه و میزاجی حزبی ره‌چاو نه‌كردووه، هیوادارم ئه‌وه سه‌ره‌تای پابه‌ندبوون به بڕیار و رژدی داوده‌زگای كوردستان بێت، بێ ره‌چاوكردنی هه‌ڕه‌شه و به‌رژه‌وه‌ندی هیچ كه‌سێك.
ئێستەیش درەنگ نییە و سەرەتای قۆناغێكی تازەیە، هەموو لایەك چاوەڕوانی تەبایی و حكوومەتێكی بەهێز دەكەن و دەریشكەوت تا پێكەوەژیان لە كوردستان بەردەوام بێت، هەموو حزبەكان پێویستیان بەیەكە، لێرەوە گرنگی هەستكردن بە بەرپرسیارێتی هەمووان روون دەبێتەوە كە بەپێی واقیعی تازە و قەبارەی خۆیان شان بدەنە بەر ئەو ئومێدەی لای خەڵك دروست بووە و وڵات بەرەو خۆشگوزەرانی ببەن.