سه‌رباز ساڵح
خواستی چاكسازی له كوردستان
ئومێدی گه‌وره‌یه بۆ داهاتوویه‌كی باشتر، ئه‌وه هێز ده‌دات به‌وانه‌ی داوای سیستمێكی
باشتر و به‌ڕێوه‌بردنێكی تۆكمه‌تر ده‌كه‌ن، به‌رده‌وام بن له خستنه‌ڕووی كه‌موكورتییه‌كان
و پاڵپشتی ئه‌وانه بكه‌ن كه ده‌توانن بڕیار بده‌ن، به‌ڵام پشتگوێخستنی كێماسییه‌كان
ده‌مانبات به‌ره‌و خراپتر و بێگومان ئه‌وه دۆخێكه مرۆڤی دڵسۆز ئاواتی بۆ ناخوازێ،
له‌و روانگه‌یه‌وه 30 ورده تێبینیم له فه‌یسبووكی خۆم بڵاو كرده‌وه كه پێم وایه
ده‌ست بۆ بردنیان ژیان زۆر رێك ده‌خاته‌وه و له به‌رژه‌وه‌ندی كه‌س ناده‌ن و راسته‌وخۆیش
پێوه‌ندییان به ژیانی هه‌ر تاكێكمانه‌وه هه‌یه.
ده‌كرێ ئه‌م تێبینییانه
هه‌ر كه‌س له ئاستی خۆیه‌وه به‌رپرسیارانه كاری له‌سه‌ر بكات، ئاخر زۆرینه‌ی پێوه‌ستن
به فه‌رمانگه‌كانی خواره‌وه و هه‌ندێكیشی بڕیار و رێنوێنی ده‌وێت، به‌ڵام هیچ گومانم
نییه له‌وه‌ی كاریگه‌ریی گه‌وره‌ی ده‌بێت به‌ره‌و باشتر.
یه‌كه‌م
فرۆشتنی باڵه‌خانه‌كانی
نیشته‌جێبوونی حكوومه‌ت و په‌رله‌مان له نازستی "شوقه‌كانی زه‌كه‌ریا" و
گوندی ئیتاڵی له هه‌ولێر، هه‌نگاوێكی خێرا و كاریگه‌ره بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی شكۆی میله‌ت
و كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌شێك له‌و نادادییه‌ی خه‌ڵكی هه‌راسان كردووه.
ئه‌م باڵه‌خانانه زیاتر
له له‌وه‌ڕگه ده‌چن و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی شه‌خسی به‌كار دێن، ته‌نانه‌ت وه‌زیر هه‌یه
خانووی به كچ داوه كه پله‌كه‌یشی نه‌گه‌یشتووه به ئاستی دیاریكراو تا به‌پێی رێنوێنی
شوقه یان خانووی پێ بدرێت.
كاری حكوومه‌ت نییه پۆست
و شوێنی نیشته‌جێبوون و ریزه ئۆتۆمبیل دابین بكات، ئه‌م سیسته‌مه زیاتر له ته‌وێڵه
و دۆشین ده‌چێ نه‌ك پلان و ئیداره.
خۆ ئه‌گه‌ر هیمه‌ته‌كه
رژد و مه‌ردانه بێت، ده‌توانرێ به پاره‌ی ئه‌و باڵه‌خانانه كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی هه‌زار
شوقه‌یی بۆ هه‌ژار دروست بكرێت و زۆریش شه‌ریفانه‌تر و كاریگه‌رتره بۆ گێڕانه‌وه‌ی
متمانه له نێوان خه‌ڵك و داوده‌زگای وڵات.
دووه‌م
رێكخستنه‌وه‌ی مووچه و
ده‌وام، به جۆرێك فه‌رمانبه‌ر مووچه‌ی شایسته‌ی خۆی وه‌ربگرێت و له به‌رانبه‌ردا
ده‌وام بكرێت به هه‌شت سه‌عات وه‌ك وڵاتانی دنیا. خۆشحاڵم هه‌ر له ماوه‌ی ئه‌م زنجیره‌یه‌دا
مووچه گه‌ڕایه‌وه دۆخی ئاسایی خۆی و گرنگه ده‌وامیش توندوتۆڵ بكرێته‌وه.
ده‌وامی
هه‌شت سه‌عاتی فه‌رمانبه‌ر ناچار ده‌كات پشوو بدات دوای ده‌وام، به‌وه‌یش هه‌زاران
هه‌لی كاری نوێ بۆ خه‌ڵكی تر ده‌ڕه‌خسێ كه فه‌رمانبه‌ر به‌هۆی كه‌می ده‌وامه‌وه ده‌ستی
به‌سه‌ردا گرتووه.
به‌ڵام هیچ وه‌زاره‌تێك
تایبه‌تمه‌ندی مووچه‌ی ده‌بڵی پێ نه‌درێت وه‌ك خوێندنی باڵا، له كاتێكدا ئاستی زانكۆ
له سفر كه‌متره. نادادپه‌روه‌ری گه‌وره له مووچه‌یاندا هه‌یه به‌راورد به وه‌زاره‌ته‌كانی
تر.
سێیه‌م
رێكخستنه‌وه‌ی بازاڕ له
به‌ڕه‌ڵاییه‌وه بۆ بازاڕێكی كێبه‌ركێكار و كوالیتی باش و چاودێریكراو، ئه‌مه زۆر
له به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵك و ته‌ندروستی گشتیی ده‌بێت.
مانای نییه هه‌موو شتێك
له كوردستان گرانتره به‌راورد به هه‌موو پایته‌خته‌كانی ئه‌وروپا /جگه له سویسرا/
له كاتێكدا كوالیتی سفره و زۆر له‌و كه‌ره‌ستانه‌ی بازاڕیش نه‌خۆشی بڵاو
ده‌كه‌نه‌وه. كه‌چی قازانج سه‌دا هه‌زار به‌ره‌و سه‌ره بۆ دووكاندار. به‌بێ ئه‌وه‌ی
یه‌ك دینار سوودی حكوومه‌تی تێدا بێت یان باجێكی رێك‌وپێك بدات.
رێكخستنه‌وه‌ی ئه‌و بواره
زۆر ئاسانه و به ئۆفیسێكی پێنج كه‌سی ده‌كرێ كه نرخ له سه‌رچاوه‌كان وه‌ربگرن له
وڵاتان و دوای خه‌رجی گواستنه‌وه و گومرگ رێژه‌یه‌ك بۆ قازانجی فرۆشیار دابنێن و ئه‌و
نرخه جێگیر بكه‌ن كه ده‌رده‌چێت. ده‌توانن 10% قازانج بۆ حكوومه‌تیش دابنێن، هێشتا
نیوه‌ی ئه‌و نرخه ناكات كه ئێسته هه‌یه.
ئه‌وه قسه‌یه‌كی پووچه
ده‌ڵێن بازاڕ ئازاده، ئه‌مه‌ی كوردستان به‌ڕه‌ڵاییه نه‌ك ئازاد، باشترین ماركه‌كانی
دنیا له سه‌رانسه‌ری وڵاتان كاڵاكانیان یه‌ك نرخی هه‌یه، تۆ ریزێك دووكان بگه‌ڕێ
له مۆڵێكی كوردستان بۆ نمو‌ونه پرسیاری كابۆ بكه، هیچی به كه‌ڵك نایه‌ت، كه‌چی هه‌ریه‌كه
و نرخێك ده‌ڵێ. ئه‌ی به‌ڕه‌ڵایی نییه، چییه؟.
چواره‌م
كاتی ئه‌وه‌یه هه‌موو
ئه‌و به‌رپرسانه‌ی له حكوومه‌تدان له به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی به‌ره‌و سه‌ر كه چوار
ساڵ یان زیاتره له ئه‌ركدان، تێكڕا بگۆڕێن و هه‌موو ئه‌و خانه‌نشینانه‌یشی ته‌مه‌نی
یاساییان تێپه‌ڕیوه و به گرێبه‌ستی موجامه‌له خراونه‌ته‌وه سه‌ر كار، دوور بخرێنه‌وه.
به‌مه زۆر كه‌سی به توانا و خوێنی تازه ده‌خرێنه ئه‌ركه‌وه و ده‌توانرێ هه‌زاران
گه‌نجی تازه‌یش دابمه‌زرێن.
ئه‌وانه‌ی ئێسته هه‌رچییان
پێ بوو پێشكه‌شیان كردووه و هیچی تازه‌یان نییه بۆ خه‌ڵك، بۆیه وا باشتره رێ
چۆڵ بكه‌ن خه‌ڵكی تازه رۆڵ بگێڕن. به‌ڵام هیوادارم رێ‌یان نه‌درێ بچنه‌وه ماڵ پاڵ
بكه‌ون و باسی گه‌نده‌ڵی بكه‌ن، له هه‌ر حزبێكه‌وه هاتوون له‌لایه‌ن حزبه‌كه‌وه
ناچار بكرێن ئێواران بچن له باره‌گایه‌كی حزبه‌كه به خۆبه‌خش كار بكه‌ن.
پێنجه‌م
راگرتنی هه‌موو ده‌رماڵه‌یه‌كی
خوێندنی منداڵی به‌رپرسان یان هی كاسه‌لێسی به‌رپرسان و ئه‌و بابه‌ته به یاسا بنبڕ
بكرێت و ته‌نیا منداڵی شه‌هید بگرێته‌وه. خۆ ئه‌گه‌ر له‌و قازانجه زه‌به‌لاحه‌ی قوتابخانه
و زانكۆكانی كه‌رتی تایبه‌ت ده‌یكه‌ن، حكوومه‌ت ناچاریان بكات به خۆڕایی منداڵی شه‌هید
بخه‌نه به‌ر خوێندن، ئه‌وه ساڵانه ملیاران دینار ده‌گه‌ڕێته‌وه و زۆریش ئاساییه،
چونكه ئه‌و زانكۆیانه هیچ زانستی تێدا نییه و به روونی پڕۆژه‌كه بۆ قازانج و بازرگانییه،
با به‌شێكی بچووك كه سه‌دا چه‌ند پۆینتێكیش ناكات، به‌ر منداڵی شه‌هید بكه‌وێ، خۆ
ئه‌و شه‌هیدانه خۆیان فیدا كرد بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م بازرگانانه كۆمه‌ڵگه بڕووتێننه‌وه،
به‌ڵام با مافیان نه‌بێ پاره له منداڵی شه‌هیده‌كه وه‌ربگرن.
له‌م رێیه‌وه پاره‌یه‌كی
زۆر به‌هه‌ده‌ر ده‌درێت و هیچ سوودێكیشی نییه جگه له ملكه‌چكردنی خه‌ڵك بۆ ژماره‌یه‌ك
وه‌زیر و به‌ڕێوه‌به‌ر كه هه‌رگیز ئاماده نین 100 هه‌زار دیناری خۆیان ببه‌خشن، به‌ڵام
هی حكوومه‌ت به سیستمی "كوڵكێك له به‌راز بكه‌یته‌وه" سه‌یر ده‌كه‌ن.
شه‌شه‌م
كۆكردنه‌وه‌ی هه‌موو ئۆتۆمبێله‌كانی
حكوومه‌ت و ده‌ركردنی رێنوێنییه‌كی تایبه‌ت بۆ ئه‌و كه‌س و فه‌رمانگانه‌ی ده‌بێت ئۆتۆمبێل
به‌كار بێنن، بۆ نمو‌ونه له بواری سه‌ربازیدا پله‌ی "رائید" به‌ره‌و سه‌ر
بیگرێته‌وه و بۆ فه‌رمانبه‌ری مه‌ده‌نیش له پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی به‌ره‌و سه‌ر،
به‌ڵام ئه‌و فه‌رمانگانه‌ی باڵه‌خانه‌ی جیاوازیان هه‌یه، مافی ئۆتۆمبێلێكیان
هه‌بێت.
پێویسته چیتر یه‌ك رۆژیش
به‌هه‌ده‌ر نه‌درێت و ئه‌مانه به‌پێی رێوشوێنێكی تایبه‌ت رێك بخرێن نه‌ك نیوه‌شه‌و
بێن له شه‌قامدا به پانی رایبگرن و منه‌ت بكه‌ن به‌سه‌ر میله‌تدا، یان رۆژانی هه‌ینی
ده‌شتوده‌ر بته‌نن و نازی ئه‌وه‌ش به‌سه‌ر یاسای هاتوچۆدا بكه‌ن كه خۆیان پیاوی حكوومه‌تن
و به ئاره‌زوو سه‌رپێچی ده‌كه‌ن.
ئه‌وه‌ی تایبه‌ته به
فه‌رمانگه‌كانی كاره‌با و شاره‌وانی و ته‌ندروستی و پۆلیس، به‌شه ته‌كنیكییه‌كانیان
نه‌ك كارگێڕی، مافی خۆیانه ئۆتۆمبێل بۆ خزمه‌تی گشتیی به‌كار بێنن، ره‌نگی ئۆتۆمبێله‌كه
جیا بكرێته‌وه به بۆیاغێكی تایبه‌ت، وه‌ك چۆن ره‌نگی ئۆتۆمبێلی پۆلیسی فریاكه‌وتن
و ئه‌نبوڵانس جیاوازن، به‌وه‌یش به یه‌كجاری كێشه‌ی ئۆتۆمبێلی حكوومه‌ت و ئه‌و تانه
و نوكتانه‌ی له‌باره‌یانه‌وه دروست ده‌بێت، بنبڕ ده‌كرێ.
ئێسته‌یش تێناگه‌م حكوومه‌ت
بۆ ناتوانێ ئه‌و بڕیاره جێبه‌جێ بكات كه هه‌ر له‌م شه‌ش ساڵه‌ی رابردوودا سێ جار
بڕیار دراوه ئۆتۆمبێلی حكوومی دوای ده‌وام قه‌ده‌غه بكرێت. كه‌چی جمه‌ی دێت له شه‌قام.
خۆ حكوومه‌ت واته حوكم و یاسا و رێسا، ئه‌مه قسه‌ی تێدا نییه و چ بڕیارێك ده‌رچوو
ده‌بێ جێبه‌جێ بكرێ.
حه‌وته‌م
قه‌ده‌غه بكرێت پێشمه‌رگه
به ئۆتۆمبێلی خۆی بڕوات بۆ شوێنی ئه‌ركه سه‌ربازییه‌كه‌ی، هیچ له‌وه ناشیرینتر نییه
له ته‌نیشت هه‌ر سه‌نگه‌رێكی پێشمه‌رگه گه‌راجێك ئۆتۆمبێلی شه‌خسی وه‌ستاوه، ئه‌مه
ناشیرین‌ترین دیارده‌یه و دوور و نزیك پێوه‌ندی به بواری سه‌ربازیی نییه و ته‌نیا
له‌ناو كورددا هه‌یه.
ده‌كرێ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه
ئۆتۆمبێله‌كانی وه‌ربگرێته‌وه و پاس به‌كار بێنێت و ئه‌گه‌ر كه‌می هه‌یه، ئه‌و
ئۆتۆمبێلانه بفرۆشێت و سه‌دان پاس بكڕێت. دواتر شوێنی ئاڵوگۆڕی فه‌سیل و سریه و فه‌وجه‌كان
دیار بن و هه‌ر كه‌س له‌وێ ئاماده نه‌بوو پاس بیگوازێته‌وه، خۆی به‌رپرسیار ده‌بێت
له گه‌یشتن به شوێنی ده‌وام.
نایشارمه‌وه هه‌ركه ئه‌و
ئۆتۆمبێله تایبه‌تانه ده‌بینم له نزیك سه‌نگه‌ره‌كان، هه‌ست ده‌كه‌م ئه‌و فه‌وجه
یان لیوایه لای راكردنی گرتووه.
هه‌شته‌م
له كۆی 325 پله‌ی تایبه‌ت
وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی، راوێژكار، بریكاری وه‌زیر، 287 كه‌سیان سه‌رووی نۆ ساڵه
له پۆستدان و پێویسته دوور بخرێنه‌وه بێ ئه‌ملاوئه‌ولا، مرۆڤ ئه‌وپه‌ڕی داهێنه‌ر
بێت له هه‌شت ساڵدا ده‌توانێ خزمه‌ت بكات و دواتر هیچ سوودی نییه، بگره به‌رژه‌وه‌ندی
بۆ دروست ده‌بێت و پێی وایه كورسییه‌كه دایكی بۆی دروست كردووه. ئه‌مانه ده‌كرێ
له‌به‌رچاو نه‌بن و وه‌ك فه‌رمانبه‌ر له بواری ده‌ركردنی رێنوێنی یان راوێژدا كار
بكه‌ن، به‌ڵام به‌و پله و ئیمتیازانه نا، گرنگه پله كاتی دیاریكراوی هه‌بێت و دواتر
مرۆڤ بچێته‌وه سه‌ر ئه‌ركی خۆی. خۆ ناكرێ بریكار تا مردن بریكار بێت و هه‌موو ئیتمیازه‌كانی
وه‌ك خۆی بمێنێ، بۆ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی و راوێژكاریش به‌هه‌مانشێوه، ده‌بێت كاتی
به‌رپرسیارێتی روون بێت و دواتر خه‌ڵكی تر بێته شوێنی رۆڵ ببینێ.
نۆیه‌م
یه‌كلاكردنه‌وه‌ی چاره‌نووسی
هه‌موو ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی له ئه‌وروپا ده‌ژین، یان فه‌سڵ بكرێن یان بگه‌ڕێنه‌وه
سه‌ر كاره‌كه‌یان، خۆ ئه‌گه‌ر ژیانیان له‌وێ مسۆگه‌ره باشتریش، با وه‌زیفه‌كه‌ی لێره
بدرێت به ده‌رچوویه‌كی تازه‌ی زانكۆ.
ئه‌م فاڵتۆخانه رابگیرێ
كه مۆڵه‌تی دوو ساڵ و سێ ساڵ به فه‌رمانبه‌ر ده‌درێت، باشه خۆ روونه كه‌سێك دوو
ساڵ پێویستی پێی نه‌بوو، واته زیاده، مۆڵه‌تی مه‌ده با واز بێنێ، جا كێشه‌ی سه‌ره‌كی
ئه‌وه‌یه به‌شێكی زۆری ئه‌وانه‌ی ئه‌وروپا مووچه‌كه‌یشیان لێره وه‌رده‌گرن و له‌وێش
هه‌ر قسه له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی كوردستان ده‌كه‌ن. هه‌ڵبه‌ت ئه‌م مۆڵه‌ته بۆ ئه‌وانه‌ی
به مه‌به‌ستی خوێندن رۆیشتوون، مافی خۆیانه.
ئه‌م پرۆسه‌یه زۆر ئاسانه
و هه‌زاران هه‌لی كار ده‌ڕه‌خسێنێ، به ئاگادارییه‌كی حكوومه‌ت كه هه‌ر كه‌سێكی وا
له ماوه‌ی سێ مانگدا خۆی یه‌كلا بكاته‌وه له كوێ ده‌ژی و كار ده‌كات.
10
دوورخستنه‌وه‌ی هه‌موو
به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی كاره‌با و سپاردنی به تیمێكی تری لێهاتوو له‌سه‌ر بنه‌مای دانانی
پلانی تۆكمه بۆ چوار ساڵ كه كاره‌بای 24 سه‌عاتی مسۆگه‌ر بكات.
هه‌ر حكوومه‌تێك بتوانێ
ئه‌م خواسته‌ی كورد به ئه‌نجام بگه‌یه‌نێت، بۆ مێژوو سه‌روه‌ری بۆ خۆی تۆمار ده‌كات.
به‌ڕاستی ئه‌م تیمه‌ی وه‌زاره‌تی كاره‌با هیچ توانایه‌كیان نه‌ماوه و گرێبه‌سته‌كانیشیان
زۆر ناڕوون و پڕ به‌رژه‌وه‌ندی كۆمپانیاكانن، بۆیه وا باشتره پێداچوونه‌وه‌ی یه‌كلاكه‌ره‌وه
به كاره‌با و وه‌زاره‌ته‌كه‌یدا بكرێت. ئیتر شووره‌ییه له 30 ساڵ حوكمڕانیدا خاوه‌ن
مۆلیده حوكم بكات به‌سه‌ر خه‌ڵكدا.
11
داخستنی یه‌كجاری وه‌زاره‌ته‌كانی
شه‌هیدن و رۆشنبیری و گواستنه‌وه.
وه‌زاره‌تی شه‌هیدان له
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كدا بخرێته سه‌ر وه‌زاره‌تی كار و هه‌موو ئیشه‌كانیان له‌وێ
رایی ده‌كرێ و زۆریش ئاسانه.
وه‌زاره‌تی رۆشنبیری بكرێت
به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ك سه‌ربه ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش و ته‌نیا كاروباری چاپی كتێب
و به‌ڕه‌ڵایی ته‌له‌ڤزیۆن و رادیۆ رێك بخه‌ن، جگه له‌مانه هیچ ئیشێكی تری نییه و
نه‌بووه و ئه‌و ئیشانه‌یش به دوو تیمی بچووك ده‌كرێن، ئه‌گه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیشی
بۆ به‌زیاد ده‌زانن. یان ئه‌گه‌ر هه‌ر ناچارییه و بۆ رازیكردنی حزبی كوردی ده‌بێت
پۆست و ده‌زگه دابتاشرێ، پێویسته كاریگه‌رییه‌كه‌یان به‌رز بكرێته‌وه بۆ ئه‌و ئاسته‌ی
خه‌ڵك هه‌ست بكات ئه‌و وه‌زاره‌تانه هه‌ن.
وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه
هه‌ر ناوه‌كه‌ی په‌ڵه‌یه‌كی ناشیرینه به ناوچاوی كورده‌وه، ئاخر كوا سیستمی گواستنه‌وه؟
كوا پاس؟ كوا میترۆ؟ كوا پاسكیل؟ كوا ئینته‌رنێتێكی ماقوڵ؟ ئه‌سڵه‌ن كۆمپانیاكانی ئینته‌رنێت
خۆیان له وه‌زاره‌ته‌كه ده‌ستڕۆیشتووترن، بۆیه بوونی ئه‌و وه‌زاره‌ته گاڵته‌جاڕییه.
به‌م هه‌نگاوه كه هیچ
له ژیانی خه‌ڵك كه‌م ناكاته‌وه و شادیان ده‌كات، ملیاران دیناری به‌هه‌ده‌ر رۆیشتوو
ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ خه‌زێنه‌ی گشتتی.
12
هه‌رێمی كوردستان هه‌رگیز
نابێت به گه‌شتیاری و پێویسته ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزار نه‌مێنێت.
قسه‌یه‌كی بێمانایه باس
له گه‌شتیاریی بكه‌یت و چوار هه‌زار مزگه‌وت گوتاری هه‌ینی تێدا بدرێت، وه‌ك چۆن له
دنیادا گه‌شتیار خزمه‌تگوزاری زۆر و كچ و خواردنه‌وه‌ی كحوولی ده‌وێت، هه‌موو ئه‌وانه‌یش
له كوردستان قه‌ده‌غه‌ن و ته‌نانه‌ت له هوتێل داوای گرێبه‌ستی هاوسه‌رگیری له نێرومێی
بیانیش ده‌كرێ. ئیتر گه‌شتیاریی چی؟.
ئه‌وه‌یشی كه روو ده‌دات
و وه‌ك ئامار ده‌یخه‌نه روو، دیسان قسه‌ی قۆڕه، ئه‌وه گه‌شتیار نین، سه‌یرانكه‌رن
و به پاره‌یه‌كی زۆر كه‌م ئه‌نجام ده‌درێت و یه‌ك دۆلاریشی بۆ حكوومه‌ت تێدا نییه.
ته‌نانه‌ت حكوومه‌ت ناتوانێ كرێ بۆ كه‌پریش دیاری بكات له سه‌یرانگایه‌كدا، ئیتر ئه‌م
قسه بێمانایانه چین هه‌موو مانگێك ئامار ده‌خه‌نه ڕوو و كۆمه‌ڵێ به‌شه‌ریش وه‌ك
سه‌رچاوه‌ی داهات باسی گه‌شتوگوزار ده‌كه‌ن.
ئه‌م بواره خه‌رجییه‌كی
زۆری له‌سه‌ر كوردستان داناوه و له به‌رانبه‌ردا هیچ سوودێكی نییه جگه له قه‌ره‌باڵغییه‌كی
سروشتی خه‌ڵكی ناوخۆ و سه‌ریرانكه‌ری به‌غدا. پێویسته لێی بگه‌ڕێن به ئاسایی ئه‌م
سه‌یرانه بڕوات و ئه‌وه‌نده زیاده‌ڕۆیی و منه‌تی پێوه نه‌كرێ.
13
قه‌ده‌غه‌كردنی هه‌موو
كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له كاتی ده‌وامدا له فه‌رمانگه‌وه تا كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیر و ستافی
وه‌زاره‌ت.
ئه‌م كۆبوونه‌وانه بوونه‌ته
كێشه‌ی گه‌وره بۆ خه‌ڵكی كوردستان و زۆربه‌ی كات ده‌چیت بۆ فه‌رمانگه‌یه‌ك، ده‌بینی
ئیش راوه‌ستاوه به‌هۆی كۆبوونه‌وه‌وه، خۆ به كۆبوونه‌وه بووایه ده‌بوو ئێسته
ئێمه له ئاستی ژاپۆن بین، به‌ڵام ئه‌و كۆبوونه‌وانه بۆ خۆدزینه‌وه‌یه له ئیش و
منه‌تكردن به‌سه‌ر خه‌ڵكدا، نه‌خۆشییه‌كه له‌وێدایه كه به‌رپرسی كوردیی پێی وایه
بڵێ كۆبوونه‌وه‌م هه‌یه گرنگ ده‌رده‌كه‌وێت لای خه‌ڵك.
ئه‌مه كارێكی ئاسانه
و به فه‌رمانێكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بنبڕ ده‌كرێ. به‌ڵام كاریگه‌رییه‌كی گه‌وره
و خزمه‌تێكی به‌رچاویشه بۆ رێگرتن له دانیشتووانی كوردستان.
14
پێویسته به فه‌رمانێك
كاروباری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی رێك بخرێته‌وه و هیچ مۆڵه‌تێك پزیشك نه‌گرێته‌وه
و هه‌موو ده‌وام بكه‌ن له‌وكاته‌ی بۆیان دیاری كراوه له‌ناو نه‌خۆشخانه، نه‌ك له
ماڵه‌وه به ته‌له‌فۆن چاره‌سه‌ر بنووسن، ته‌نانه‌ت ئه‌و حاڵه‌ته‌م له فریاكه‌وتنیش
بینیوه و پزیشك بۆ نانی ئێواره چووه‌ته‌وه ماڵ.
براده‌رانی ته‌ندروستی
ئاگاداریان كردم كه پزیشكی پسپۆڕ هه‌فته‌ی سێ سه‌عات ده‌وام ده‌كات، ئه‌وه گاڵته‌جاڕییه
به خه‌ڵك و سیستم و هه‌موو داوده‌زگایه‌كی ئه‌م وڵاته، وه‌ك چۆن ئه‌و پزیشكانه‌ی
له نه‌خۆشخانه ده‌تبینن ده‌ڵێن "ئێواره وه‌ره بۆ نۆرینگه‌كه‌م"، سووكایه‌تی
گه‌وره به حكوومه‌ت و پیشه‌كه‌ی خۆیان ده‌كه‌ن.
ره‌نگه زۆر پزیشك هه‌بێت
حه‌ز بكات فه‌سڵ بكرێ بۆ ئه‌وه‌ی له نۆرینگه‌كه‌ی خه‌ڵك بڕووتێنێته‌وه، به‌ڵام پێویسته
ئه‌و رێیه‌شیان لێ بگیرێت و ئه‌وه‌ی پابه‌ند نییه به كه‌رتی گشتیی، قه‌ده‌غه بكرێ
نۆرینگه دابنێت.
كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی بووه‌ته
نه‌خۆشخانه‌یه‌كی گه‌وره به‌ده‌ست ده‌رمانی خراپ و پزیشكی ناپیشه‌یی، بۆیه پێویسته
به په‌له سیستمی ده‌وام و ئه‌ركی پزیشك پێناسه بكرێته‌وه و رۆژانه ده‌وام بكه‌ن
وه‌ك هه‌ر كه‌س. هه‌روه‌ها زۆر گرنگه رێ نه‌درێت پزیشك به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه
بێت، چونكه ئه‌وه پۆستێكی ئیدارییه و هیچ پێوه‌ندییه‌كی به پیشه‌ی پزیشكییه‌وه
نییه.
15
وه‌رگرتنه‌وه‌ی شه‌قام
و شۆسته له پۆلسی هاتوچۆ و شاره‌وانی.
ئه‌م دوو فه‌رمانگه هیچ
رۆڵێكیان نییه و ئه‌مه‌ش توێژینه‌وه‌ی ناوێ، پیاسه‌یه‌كی پێنج خوله‌كیی بكه تێده‌گه‌ی
شه‌قام هیچ یاسایه‌كی له‌سه‌ر نییه و شۆسته‌یش كه هی رێبواره، ئۆتۆمبێل و دووكاندار
به ته‌واوی داگیریان كردووه.
ئه‌م دوو شوێنه گرنگه‌ی
ژیان وا باشه بدرێت به ژماره‌یه‌ك له‌و به‌ندگلادیشی و نیپالییانه‌ی له كوردستان
كار ده‌كه‌ن به رێژه‌ی 10%ی سزای سه‌رپێچییه‌كه بۆ خۆیان، ته‌نیا یه‌كجار بڵێ وه‌ستان
له‌سه‌ر شۆسته قه‌ده‌غه‌یه و شه‌قامیش 25 مه‌تر له ئاراسته‌كانی شه‌قامی لاوه‌كی
و 50 مه‌تر نزیكی ترافیك وه‌ستان قه‌ده‌غه‌یه، بۆ حاڵه‌ته‌كانی تریش له شاردا تابلۆ
دابكوتێ له كوێ وه‌ستان ئاساییه و كوێ سه‌رپێچییه، به مانگێك هه‌مووی رێك‌وپێك ده‌كه‌ن.
ئه‌م قه‌شمه‌ریاته چییه؟
كابرا نه‌خۆشخانه و هوتێل و قوتابخانه و زانكۆی ئه‌هلی دروست كردووه و خه‌ڵك ده‌ڕووتێنێته‌وه،
كه‌چی تووله‌ڕێیه‌كی نه‌هێشتووه‌ته‌وه بۆ خه‌ڵك و شه‌قامه‌كه‌یشی داگیر كردووه، ده‌بێت
ناچار بكرێ گه‌راج دابین بكات یان پڕۆژه‌كه‌ی دابخات.
پێویسته یاسای هاتوچۆ
هه‌موار بكرێته‌وه، كه‌مترین سزا له 75 هه‌زار دیناره‌وه ده‌ست پێ بكات، ئه‌مه
باشترین پلانه له‌و بێ پلانییه‌ی حكوومه‌تدا كه رۆژانه هه‌زاران ئۆتۆمبیل هاورده
ده‌كات و یه‌ك پۆلیسی هاتوچۆی نییه به ئه‌ركی خۆی هه‌ستێ، به‌ڕاستی ئینسان هه‌ست
به سووكایه‌تی ده‌كات له‌سه‌ر شه‌قام ئه‌وه‌نده بێسه‌روبه‌رییه‌كه‌ی زۆره.
جارێ له هه‌ولێر ته‌نانه‌ت
یه‌ك سووڕانه‌وه‌ی ماقوڵ نابینی له شوێنی گونجاو دروست كرابێت، هه‌مووی ئۆتۆمبێل به
پانی بۆ ده‌چێت و شكور پۆلیسی هاتۆچۆیش وه‌ستاوه و سه‌یر ده‌كات.
شاره‌وانیش یه‌كێكه له
گه‌نده‌ڵترین و بێهۆشترین فه‌رمانگه‌كانی كوردستان و نه‌بن زۆر له‌وه باشتره ئیداره‌ی
ئه‌و به‌ڕه‌ڵاییه بده‌ن كه خۆیان دروستیان كردووه.
16
په‌روه‌رده رزگار بكرێت
له كاروباری حزبایه‌تی و پلانێكی 22 ساڵی دابنرێت به پرۆگرامی نوێ و ئاراسته‌كردنی
كۆمه‌ڵگه به‌ره‌و ئه‌و نه‌وه‌یه‌ی پلانه‌كه ده‌كات به ئامانج، له باخچه‌ی ساوایان
تا زانكۆ.
ئه‌مه تاكه ئومێده بۆ
داهاتوویه‌كی باشتر. به‌ڵام سویدی نه‌بێت، ده‌كرێ سوود له ئه‌زموونی زۆر وڵات وه‌ربگیرێ
به ژینگه‌ی كورده‌واری.
گرنگه به‌ڕێوه‌به‌ر له
قوتابخانه‌دا بكرێت به پۆستێكی خولاو و هه‌ردوو ساڵ جارێك بگۆڕێت و هه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رێك
ئاستی قوتابخانه‌كه‌ی گۆڕێ چانسی دوو ساڵی تریشی پێ بدرێ.
هه‌روه‌ها به یاسا كاروباری
چاپی پرۆگرامی خوێندن له ده‌ره‌وه قه‌ده‌غه بكرێت، به‌مه هه‌زاران هه‌لی كار
ده‌ڕه‌خسێت و پاره‌كه‌یش له ناوخۆ ده‌خولێته‌وه. جیا له‌وه‌ی چاپخانه حكوومییه‌كانیش
ده‌توانن كارا ببنه‌وه و زۆر به‌هه‌ده‌ردانی پاره كه‌م بكه‌نه‌وه.
17
حكوومه‌ت ده‌ست بگرێـته‌وه
به‌سه‌ر هه‌رچی جۆری داهات هه‌یه كه لابه‌لا بۆ به‌رژه‌وه‌ندی شه‌خس به‌كار ده‌برێن،
ئیتر ئه‌مه له نه‌وته‌وه تا ئه‌و گه‌راجانه‌ی وه‌ستانی ئۆتۆمبێل له فه‌رمانگه
و سه‌ر سنووره‌كان هه‌ن، ئه‌مانه داهاتی خه‌یاڵین و ده‌چنه به‌رژه‌وه‌ندی به‌رپرس
و ئه‌و كه‌سه‌ی شوێنه‌كه به‌كرێ وه‌رده‌گرێ، به نمو‌ونه ئه‌و قۆستنه‌وه‌یه‌كی زۆر
منداڵانه‌یه به به‌رچاوی حكوومه‌ته‌وه ده‌كرێ، گه‌راجێك به كرێی مانگانه‌ی دوو
ملیۆن دینار به كه‌سێك ده‌درێ كه دوو ملیۆنه‌كه هه‌ر له یه‌ك رۆژدا په‌یدا ده‌كاته‌وه،
ئه‌مه به‌دیاریكراوی له فه‌رمانگه‌كانی هاتوچۆ زۆر زه‌ق ده‌رده‌كه‌وێت، ده‌كرێ بخرێنه
زیادكردنی ئاشكراوه و زۆرترین قازانج بۆ حكوومه‌ت بێت، یان فه‌رمانبه‌رێك بخرێته
سه‌ر ئه‌و كاره و هه‌موو داهاته‌كه بۆ حكوومه‌ت بێت.
له‌م رووه‌وه هه‌ر كه‌سێك
هاته سه‌ر رێ و چاوچنۆكی كرد، پێویسته ناوی ئاشكرا بكرێت و میله‌ت ئاگادار بكرێته‌وه
تا چیتر له شاشه‌وه وه‌ك پاڵه‌وان و بێ پاره خۆیان نه‌ناسێنن.
بێگومان داهاتی كوردستان
زۆره و بچێته یه‌ك ده‌سته‌وه خۆشگوزه‌رانی دروست ده‌كات. هیوادارم ئه‌مه سه‌ره‌كیترین
كاری حكوومه‌ت بێت، ته‌نانه‌ت چاوی له یه‌ك دۆلار بێت كه خه‌ڵكی دز ده‌یقۆزێته‌وه
و بیخاته‌وه خه‌زێنه‌ی حكوومه‌ت.
18
به یاسا دروستكردنی زانكۆ
و قوتابخانه و نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌هلی و به‌نزینخانه بۆ ماوه‌ی 10 ساڵ قه‌ده‌غه بكرێت،
ئه‌وانه‌یشی هه‌ن حكوومه‌ت بكه‌وێته قورسكردنی ئه‌ركه‌كانیان و سزادانیان له‌سه‌ر
بچووكترین سه‌رپێچی تا ورده ورده ناچار بكرێن له بزنسه‌وه بگۆڕێن بۆ خزمه‌تكاری
وڵات.
هه‌روه‌ها زمانی كورد بكرێت
به زمانی سه‌ره‌كیی له هه‌موو قوتابخانه‌یه‌ك تا ئه‌و رێسواییه‌ی له بواری خوێندن
بۆ قوتابخانه‌ی حكوومی دروست بووه، كه‌مێك راست بكرێته‌وه.
19
به یاسایه‌كی په‌رله‌مانی
نوێ، 10 ساڵ گرتن بۆ هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی ماده‌ی خراپی خواردن و بواره‌كانی تری
ژیان دێننه بازاڕی كوردستان.
بۆ نمو‌ونه، نوكته‌ی وا
نێوده‌وڵه‌تی نییه، هه‌موو جه‌ژنێك پۆلیس ده‌ڵێ یاریی ئاگرین و ته‌قه‌مه‌نی قه‌ده‌غه‌یه،
كه‌چی بازاڕ پڕه له‌و شتانه و له دووكانی لاكۆڵانیش هه‌یه، بۆیه ده‌بێت سه‌رچاوه‌كه‌ی
وشك بكه‌یت كه بازرگانه. ئه‌م كه‌سه چاوچنۆكه ده‌بێت له گرتووخانه بژی.
حوكمی هه‌مان یاسا ئه‌و
كه‌سانه‌یش بگرێته‌وه كه له ناوخۆ شتی ماوه‌به‌سه‌رچوو یان پیس له خواردنگه و
ماركێته‌كاندا ده‌ده‌ن به خه‌ڵكی كوردستان، ئه‌مانه هیچ جیاوازییان نییه له‌گه‌ڵ
ئه‌و دوژمنه‌ی به كیمیایی ده‌تكوژێ.
به گشتیی ئه‌م یاسایه
له یه‌ك ماده‌ی سزایی پێك بێت و به‌س، به روونی ئه‌و كه‌سانه بگرێته‌وه كه ئه‌م
بازاڕ و ژیانه بێ كوالیتییه‌یان دروست كردووه، به گرانترین نرخیش.
20
به یاسا، پێنج ساڵ گرتن
بۆ ئه‌و كه‌س و باندانه‌ی له‌ناكاو ته‌نگژه دروست ده‌كه‌ن.
بۆ نمو‌ونه، به‌یانییه‌ك
له‌خه‌و هه‌ڵده‌ستی هیچ رووی نه‌داوه، پاڵاوگه‌ی نه‌وت نه‌ته‌قیوه‌ته‌وه، ئه‌تۆم
له وڵاتی نه‌داوه، بوومه‌له‌رزه و هیچ كاره‌ساتێكی سروشتی تۆمار نه‌كراوه، كه‌چی
غاز یان به‌نزین گران بوون و ده‌ست ناكه‌ون، ئه‌مه مافیای له پشته‌وه‌یه و پێویسته
له گرتووخانه په‌روه‌رده بكرێت.
ئه‌وه بۆ هه‌ر بوارێكی
تر كه ژیانی خه‌ڵك ده‌خاته دڵه‌ڕاوكه‌وه، پێویسته به یاسایه‌كی سزایی یه‌ك ماده
و به‌س، به پێنج ساڵ حوكم بدرێت.
دۆزینه‌وه‌ی ئه‌م كه‌سانه
زۆر ئاسانه و ئیراده هه‌بێت راپێچی دادگا بكرێن، به دوو ئه‌فسه‌ری ئاسایش له پێنج
سه‌عاتدا ئاشكرا ده‌كرێ كێ له پشت ئه‌و ته‌نگژه‌وه‌یه.
21
كۆتایی به‌و شه‌رمه‌زارییه
بهێنرێت كه سه‌رۆكی حكوومه‌ت چوو بۆ هه‌ر شوێنێك جێگره‌كه‌یشی به دوایه‌وه بێت،
یان هه‌ر بڕیارێكی دا ئه‌میش بڕیارێك بۆ سنووری سلێمانی بدات. ئه‌مه مایه‌ی شه‌رمه‌زارییه
بۆ هه‌موو كوردێك و ئه‌زموونه‌كه‌مان رێك له "نه‌دیوبدی" ده‌چێ.
وا جوانه ده‌سه‌ڵاته‌كان
روون بكرێنه‌وه، چیتر ئه‌و هه‌واڵه جاهیلانه‌یه نه‌بیستینه‌وه له میدیاوه كه
سه‌رۆكی حكوومه‌ت كاروباری هه‌ولێر و دهۆك راده‌په‌ڕێنێت و جێگره‌كه‌یشی هی سلێمانی،
به‌ڕاستی ئه‌گه‌ر هه‌مان سیاسه‌ت به‌ڕێوه ده‌چێت، ئه‌وه تڕه‌كه‌ڵه‌كه.
زۆر نوكته‌یه هه‌واڵی
سه‌ره‌كی ئه‌وه‌یه جووتیارانی كه‌لار داوا له قوباد تاڵه‌بانی ده‌كه‌ن فڵان شت بكات،
كاسبكارانی رانیه داوا له قوباد تاڵه‌بانی ده‌كه‌ن فیسار شت، كه‌سوكاری ئه‌نفاله‌كانی
چه‌مچه‌ماڵ داوا له جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌ت ده‌كه‌ن به‌هانایان بچێ. هه‌زار نموونه‌ی
تری رۆژانه. ئه‌مه له حكوومه‌ت ناچێت و زیاتر دیوه‌خانه، وڵات ده‌بێت داوده‌زگاكانی
كار بكه‌ن و تیمه سه‌ره‌كییه‌كانی پیشه‌یی بن و رێگ نه‌ده‌ن ئاوا بچووك بكرێنه‌وه
كه رۆڵی به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێ ببینن.
22
له كوردستان ده‌یان هه‌زار
فه‌رمانبه‌ری زیاده هه‌ن، حكوومه‌ت پلانی بووژانه‌وه‌ی گوند رابگه‌یه‌نێت و هه‌ر فه‌رمانبه‌رێك
50 بزن یان مه‌ڕ یاخۆ پێنج مانگای كڕی، له ده‌وام بیبه‌خشن و بچێته گوندێك په‌ره
به كشتوكاڵ و ئاژه‌ڵداری بدات، ئه‌مه سوودی گه‌وره و ستراتیجی به كوردستان ده‌گه‌یه‌نێت،
به‌ڵام شه‌ش مانگ جارێك لیژنه‌یه‌كی رانه‌گه‌یه‌نراو بڕوات چاودێری پرۆسه‌كه بكات
بۆ دڵنیابوون له به‌رده‌وامی كاره‌كه‌ی.
23
ده‌ستوور بۆ كوردستان بنووسرێته‌وه
و زۆر ناڕێكی و ناڕوونی تێدا یه‌كلا بكرێته‌وه.
بۆ نمو‌ونه ئه‌م قسه‌یه
سووكایه‌تییه به میله‌ت و وه‌ك جنێوه كه كورسی كه‌م بێنیت و زۆر بێنیت هه‌ر حكوومه‌ت
به‌بێ تۆ پێك نایه‌ت و ئه‌گه‌ر پێكهات هه‌ڕه‌شه‌ی شه‌ڕ بكه‌یت. ئه‌م دۆخه له ئه‌فه‌ریقاش
نه‌ماوه و شووره‌ییه كورد هه‌ر پێوه‌ی بناڵێنێ.
بۆیه گرنگه روون بكرێته‌وه
بۆ هه‌میشه براوه‌ی هه‌ڵبژاردن داوده‌زگا ده‌گرێته ده‌ست و به‌گوێره‌ی ژماره‌ی كورسی
مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ حزبه‌كان ده‌كات به ئاره‌زووی خۆی، جا له هه‌ر هه‌ڵبژاردنێك كێ
براوه بوو، پیرۆزی بێت.
24
له پرسی توندوتیژی به‌رانبه‌ر
ژن ته‌نیا یه‌ك چاره‌سه‌ر هه‌یه، ئه‌ویش فراوانكردنی ده‌سه‌ڵاتی پۆلیسه، هاوكات یاسایه‌ك
له په‌رله‌مان ده‌ربچێت كه ژنكوژ هیچ لێبوردنێك نایگرێته‌وه و هیچ سوڵحێكیش حوكمه‌كه‌ی
كه‌م ناكاته‌وه، هاوكات ئه‌گه‌ر له دۆسیه‌یه‌ك سكاڵاكه‌ر نه‌بوو، حكوومه‌ت خاوه‌نداری
له ژنه‌كه بكات و بكوژ هه‌مان رێوشوێن بیگرێته‌وه.
ئه‌گه‌ر دۆزێك له‌ناو كورد
هه‌یه به‌ناوی توندوتیژی به‌رانبه‌ر ژن، ته‌نیا به‌و رێیه كه‌م ده‌بێته‌وه، ئه‌گه‌رنا
ملیاران دۆلار خه‌رج بكرێت كاریگه‌ریی به‌سه‌ر بابه‌تی ژنه‌وه نابێت، هه‌ر ئه‌مه‌ش
هۆكاره‌كه‌یه كه هه‌موو ساڵێك ئاماره‌كان هه‌ڵده‌كشێن. واته ژن و داوده‌زگا كه‌وتوونه‌ته
دوو كۆڵانی جیاوه و ئاگایان له‌یه‌ك نییه.
لێره‌دا گرنگه حكوومه‌ت
ئه‌و به‌هه‌ده‌ردانه رابگرێت و یه‌ك دینار به‌ناوی ژنه‌وه نه‌دات به هیچ رێكخراوێك
و ئه‌نجوومه‌نی باڵای كاروباری خانمان هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه كه پێم وایه دوور و نزیك
ئاگایان له بابه‌تی ژن نییه. به‌ڵكو كۆمه‌ڵێ خه‌ڵكن به پۆستی وه‌زیر و بریكار و
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ده‌له‌وه‌ڕێن و هیچیتر.
25
حكوومه‌ت هه‌موو كۆمپانیاكان
ناچار بكات ده‌به‌ی ئاو و شووشه‌ی پیسپی و بیره و كۆكاكۆلا و هه‌موو ده‌به و شووشه‌یه‌كی
تر بكڕنه‌وه، به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه به نرخی 100 دیناری عێراقی بۆ هه‌ر دانه‌یه‌كیان،
ئه‌مه سه‌دان هه‌لی كار ده‌ڕه‌خسێنێ، جیا له سووده ستراتیجییه‌كانی له رووی ژینگه‌ییه‌وه.
ئه‌وروپا زوو ئه‌م كێشانه‌ی
چاره‌سه‌ر كرد به كڕینه‌وه‌ی ئه‌و پاشماوه زیانبه‌خشانه، بۆیه ژینگه‌كه‌ی پاكه
و له هه‌ركوێ ده‌به یان شووشه‌یه‌كی گونجاو ببینرێ كه‌سێك په‌لاماری ده‌دات، جیا
له‌وه‌ی خه‌ڵكی زۆر هه‌ن له‌ناو سه‌به‌ته‌ی زبڵیش وێڵن به‌دوای ئه‌م داهاته‌دا.
26
گواستنه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌ری
زیاده‌ی وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌كان بۆ ئه‌و وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگانه‌ی پێویستیان فه‌رمانبه‌ره
به‌تایبه‌ت خاوه‌ن بڕوانامه‌كان.
به‌پێی به‌دواداچوونی خۆم
زۆر نایه‌كسانی له‌و رووه‌وه له وه‌زاره‌ته‌كاندا هه‌یه و به‌یه‌ك بڕیاری مه‌ركه‌زی
چاره‌سه‌ر ده‌بێت. بۆ نمو‌ونه دادنووسه‌كان كێشه‌ی میلاكیان هه‌یه، به‌ڵام هه‌زاران
یاسایی له فه‌رمانگه‌كانی تر بێكار كه‌وتوون و بۆ بواره‌كانی تریش به‌هه‌مانشێوه.
27
ده‌ستبه‌جێ بڕینی هه‌موو
ئه‌و دوو مووچه و سێ مووچانه‌ی له سیستمی بایۆمه‌تری ئاشكرا بوون، یان ماوه‌ی مانگێك
مۆڵه‌تیان پێ بدرێ یه‌ك له مووچه‌كان هه‌ڵبژێرن و ئه‌وانیتر ببڕێن.
ئه‌وه زۆر بێ مانایه
كه به‌رده‌وامه، حكوومه‌ت جاران ده‌یگوت نازانین كێ چه‌ند مووچه‌ی هه‌یه، به‌ڵام
ساڵ و نێوێكه ده‌زانن و خۆیانی لێ ده‌شارنه‌وه، هاوكات ئه‌مه خانه‌نشینیش بگرێته‌وه
چونكه زانیاریم هه‌یه خه‌ڵك زۆره دوو تا سێ خانه‌نشینی وه‌رده‌گرن، به‌ڕاستی نوكته‌ی
وا له گۆی زه‌ویدا رووی نه‌داوه.
28
داخستنی هه‌موو ئه‌و به‌رنامه
رادیۆیی و ته‌له‌ڤزیۆنییانه‌ی به‌ناوی خوا و قورئانه‌وه خه‌ڵك ده‌خه‌نه چوارچێوه‌ی
به‌رژه‌وه‌ندی حزبی ئیسلامی. ناكرێ ته‌له‌ڤزیۆن هه‌بێت به‌رده‌وام قورئان لێ بدات،
ئه‌مه له كۆماری ئیسلامیش نییه، وه‌ك چۆن ناكرێ به‌رنامه‌ی رادیۆیش هه‌بێت ئه‌و
بنه‌ما ئاینییانه به‌كار بێنێت بۆ ناوی به‌رنامه وه‌ك ده‌نگی قورئان و شتی تر.
كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی خۆی مسوڵمانه،
حزبی ئیسلامیی پردی گه‌یاندنی خه‌ڵك به خوا نییه، به‌ڵكو حزبه‌كان خوا و قورئان بۆ
به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان به‌كار دێنن. پێویسته رێ‌یان پێ نه‌درێ. ئه‌مه‌ش ته‌نیا به رێنوێنییه‌ك
بنبڕ ده‌كرێت و هه‌ر ده‌زگه‌یه‌ك پابه‌ند نه‌بوو، دابخرێ.
29
حكوومه‌ت رێ نه‌دات هیچ
ئامێرێكی كاره‌بایی فێنكی و گه‌رمكه‌ره‌وه بێته بازاڕ كه له چوار ئه‌مپێر كاره‌بای
زیاتر پێویست بێ.
ئه‌وه وه‌ك پلان زۆرباشه
بۆ كێشه‌ی كه‌می به‌رهه‌می كاره‌با، هه‌رچه‌ند كوردستان زیاتر له پێویستی /به به‌راورد
به ژماره‌ی دانیشتووان و هه‌ر وڵاتێك/ كاره‌بای هه‌یه، به‌ڵام چونكه بازاڕ به‌ڕه‌ڵایه
رووناكی هه‌ر به‌ره‌و كه‌مبوونه‌وه ده‌چێ.
كۆمپانیا بۆ پاره ده‌گه‌ڕێ،
بۆیه داوا بكه‌ی سپلیت دروست ده‌كات به دوو ئه‌مپێری. ئیتر بۆ داوا نه‌كه‌ین؟.
30
هه‌ڵمه‌تی هۆشیاری
حكوومه‌ت به‌سه‌ر هه‌موو
ته‌له‌ڤزیۆن، رادیۆ و رۆژنامه‌یه‌كدا بیسه‌پێنێت كه به‌رنامه‌ی هۆشیاری بڵاو بكه‌نه‌وه،
چ خۆیان ئاماده‌ی بكه‌ن چ حكوومه‌ت خۆی دابه‌شی بكات به‌سه‌ریاندا، ئه‌مه له شێوه‌ی
رێكلام و له كاته هه‌ستیاره‌كاندا كه بینه‌ر و خوێنه‌ر زۆرن بڵاو بكرێنه‌وه، به‌ماوه‌ی
ساڵێك زۆر گۆڕانكاری دروست ده‌كات له ئاستی خه‌ڵك.
بۆ نمو‌ونه، رێكلامی نایاب
ئاماده بكرێت كه هانی خه‌ڵك بدات كاره‌بای زیاده به‌كار نه‌هێنێت و داگیرساندنی
ژماره‌یه‌ك گڵۆپ وه‌ك دیارده‌یه‌كی ناشیرین بخرێته ڕوو، یان رێسواكردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی
له ئۆتۆمبێله‌وه پیسی فڕێ ده‌ده‌نه سه‌ر شه‌قام، ئه‌مه بۆ به‌فیڕۆدانی ئاو و پیسكردنی
ژینگه و بڵاوكردنه‌وه‌ی رێنوێنییه‌كانی ده‌سته‌ی نه‌زاهه و توندوتیژی و مافی منداڵیش
زۆر به‌سووده.
ئه‌م خاڵه ریزپه‌ڕی تێدا
نییه و هه‌ر ده‌زگه‌یه‌كی میدیایی له كوردستان ئه‌و پڕۆژانه‌ی هه‌یه، ناچار بن ئه‌و
رێكلامانه بكه‌ن ئیتر حكوومه‌ت كاته‌كانی و خوله‌كه‌كانی دیاری بكات له شه‌ودا چه‌ند
خوله‌ك و له رۆژدا چه‌ند خوله‌ك.
* ئه‌وه قسه‌یه‌كی پووچه
ده‌ڵێن بازاڕ ئازاده، ئه‌مه‌ی كوردستان به‌ڕه‌ڵاییه نه‌ك ئازاد.
* له كۆی 325 پله‌ی تایبه‌ت
وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی، راوێژكار، بریكاری وه‌زیر، 287 كه‌سیان سه‌رووی نۆ ساڵه
له پۆستدان و پێویسته دوور بخرێنه‌وه.
* هه‌موو جه‌ژنێك پۆلیس ده‌ڵێ
یاریی ئاگرین و ته‌قه‌مه‌نی قه‌ده‌غه‌یه، كه‌چی بازاڕ پڕه له‌و شتانه.
* حكوومه‌ت به‌سه‌ر هه‌موو
ته‌له‌ڤزیۆن، رادیۆ و رۆژنامه‌یه‌كدا بیسه‌پێنێت كه به‌رنامه‌ی هۆشیاری بڵاو بكه‌نه‌وه.