تێناگه‌م په‌رله‌مان و وه‌زاره‌ته‌كانی كوردستان بیر له چی ده‌كه‌نه‌وه و له‌وه‌ش دڵنیا نیم كه ئه‌مان داده‌به‌زنه ناو شه‌قام و كۆڵان و ژیانی رۆژانه ده‌بینن، یان هه‌ر فێرن بڵێن گه‌نده‌ڵی هه‌یه و كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ین؟. راستییه‌كه‌ی بۆ هاووڵاتی ئه‌وه‌نده‌ی رێكخستنی ژیان له خواره‌وه و ئه‌وه‌ی پێوه‌نداره به كاروباری رۆژانه‌وه گرنگه، ره‌نگه بابه‌تی هه‌نارده‌ی نه‌وت و داهاته‌كه‌ی گرنگ نه‌بێت. كه‌چی كه‌س به‌لای ئه‌وه‌دا ناڕوات. بۆیه خه‌ریكه له خواره‌وه كه شه‌قام و كۆڵان و رێكخستنی شار ده‌گرێته‌وه، ژیان نه‌مێنێ.
هه‌موو پێوه‌ندییه‌كی خه‌ڵك و داوده‌زگا بووه به به‌رتیل و دۆستایه‌تی و هیچ شتێك نه‌ماوه به‌ناوی یاسا و رێنوێنی
ئه‌وه چه‌ند ساڵه نه‌مبینی و نه‌شمبیست، كه‌سێك له‌م حوكمڕانییه یاخۆ په‌رله‌مانتارێك به وشه‌كیش ئاماژه به‌وه بدات كه ژیان له‌سه‌ر شه‌قام نه‌ماوه و ته‌نانه‌ت شۆسته‌یش نییه پیاسه‌یه‌كی تێدا بكه‌ی تا ئه‌و ده‌رده‌دڵانه به‌تاڵ بكه‌نه‌وه, كۆڵان و شه‌قام و بازاڕه‌كانی كوردستان له دۆخی راوڕووت و فه‌رهوود ده‌چێت، هه‌موو پێوه‌ندییه‌كی خه‌ڵك و داوده‌زگا بووه به به‌رتیل و دۆستایه‌تی و هیچ شتێك نه‌ماوه به‌ناوی یاسا و رێنوێنی. وای لێهاتووه بۆ رێكخستنه‌وه‌ی پرسگه‌یه‌ك ده‌بێت سه‌رۆك وه‌زیران خۆی ته‌داخول بكات، له كاتێكدا هه‌موو كه‌س ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه كاری باش بكات و ژیانێكی شایسته بۆ هاووڵاتی دابین بكات، كه‌چی نایكه‌ن، به جۆرێك له قسه‌ی به‌رپرسان دیاره كه سه‌خته به ئۆتۆمبیلێك بڵێی ئه‌مه سه‌رپێچییه یان دوكاندارێك بگه‌ڕێنیته‌وه سنووری دوكانه‌كه‌ی، عه‌جیایب! مادام كه‌س كاری خۆی نه‌كردووه و ناكات، لێره‌دا چاره‌سه‌رێك ده‌خه‌مه ڕوو كه كێشه‌كانی پێوه‌ند به ژیانی رۆژانه به‌كۆتا دێنێت و هه‌زاران هه‌لی كاریش ده‌ڕه‌خسێنێ بێ ئه‌وه‌ی هیچی له داهاتی حكوومه‌ت بڕوات.
بۆ خۆشبه‌ختی حوكمڕانی له كوردستان، میله‌تێكی رازی و موحته‌ره‌م كه‌وتووه‌ته ئه‌م خاكه‌وه كه هه‌میشه دڵسۆزیی بێوێنه‌ی پێشان داوه و هیچ داواكارییه‌كی گه‌وره‌ی نه‌بووه، ته‌نیا ده‌یه‌وێ مانگانه مووچه بدرێت و رێوبان و كه‌رتی ته‌ندروستی شایسته‌ی هه‌بێت، زۆریش تامه‌زرۆی یاسا و دادپه‌روه‌رین تا وای لێهاتووه هه‌ندێك جار سه‌رده‌می سه‌دامی خوێنمژ وه‌ك نموونه دێننه‌وه یاد، به‌ڵام فه‌رمانگه و وه‌زاره‌ته‌كان به‌مه نازانن و هه‌موو بواره‌كانی ئه‌م ژیانه پشتگوێ ده‌خه‌ن، ئاخر چاودێرێكی شاره‌وانی یان پۆلیسێكی هاتوچۆ كاری خۆی بكات، خۆ ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییمان ناكه‌وێته مه‌ترسییه‌وه، بۆچی چاوپۆشی لێ ده‌كه‌ن و سزای ناده‌ن؟ خۆ چاوپۆشی ئه‌و هه‌ر خۆی نییه ژیان به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه له گه‌ڕه‌كێك یان كۆڵانێك یان شه‌قامێكدا سه‌خت ده‌كات.
بۆ من و هه‌ر هاووڵاتییه‌كی تر ئه‌وه‌نده‌ی شه‌قام و شۆسته خه‌مێكی گه‌وره‌یه كه هه‌ست ناكه‌ین هیچ یاسایه‌كی تێدا بێت، ئه‌وه‌نده‌ی دووكان و ماركێت و رێستۆرانت خه‌رێكه په‌لاماری سه‌ربانی ماڵانیش بده‌ن، وا هه‌ست ده‌كه‌م كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی نابینا و بێ كولتوور ده‌بین.
گرنگ نییه كێ وه‌زیری چییه و كێ به‌رپرسه له كوێ
قه‌ت گرنگ نییه كێ وه‌زیری چییه و كێ به‌رپرسه له كوێ، ژیان ئه‌و هاووڵاتییه رایده‌چڵه‌كێنێ كه به چه‌كه‌وه ده‌سووڕێته‌وه و ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ی چه‌كی تێدایه و په‌لاماریشت ده‌دات ئه‌گه‌ر به‌رده‌می چۆڵ نه‌كه‌ی، ئه‌و كارمه‌نده‌ی چه‌كه‌كه‌ی دوای ده‌وام ده‌باته‌وه ماڵ و مه‌ترسیی له‌سه‌ر ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تیی دروست ده‌كات، ئاخر رقم له خۆم ده‌بێته‌وه كه ده‌چمه ده‌ره‌وه‌ی ماڵ، ده‌بێ به شه‌قامدا بڕۆم چونكه شۆسته نه‌ماوه, هه‌ست به سووكایه‌تیی گه‌وره ده‌كه‌م كه له ته‌نیشت هه‌ر ئۆتۆمبێلێكی هاتوچۆ و هه‌ر مه‌فره‌زه‌یه‌كیانه‌وه ریزێك سه‌رپێچی هه‌یه و ئه‌وان به‌كاری خۆیانی نازانن سزای بده‌ن. ئه‌ی باشه كێ ئیش بكات له‌م وڵاته و تا كه‌ی ئه‌م كه‌مته‌رخه‌مییه له هه‌موو لایه‌كه‌وه؟
سه‌یره ئه‌م په‌رله‌مانه زه‌به‌لاحه بیری به‌لای ئه‌وه‌دا ناڕوات ئه‌و یاسایانه هه‌وار بكاته‌وه كه له سه‌رده‌مێكدا دانراون، ژیان زۆر سه‌ره‌تایی بووه و ئێسته كه گه‌شه‌ی زۆر هه‌یه به یاسای كۆن ده‌ژین، خڕ پاڵیان داوه‌ته‌وه و قسه‌ی زل ده‌كه‌ن له‌سه‌ر شاشه‌كانه‌وه. بۆچی هه‌ست ناكه‌ن ده‌بێ سزای سه‌رپێی هاتوچۆ به‌رز بكرێته‌وه بۆ نموونه كه‌مترینی 100 هه‌زار دینار، خۆ ئۆتۆمبێل خه‌ریكه چاومان ده‌رده‌كات. بۆ هه‌ست ناكه‌ن ده‌یان بوار هه‌یه ده‌بێ یاساكه‌یان هه‌موار بكرێته‌وه، باشه له‌و بێ كارییه‌دا شه‌رم ناكه‌ن به‌رده‌وام لێدوان ده‌ده‌ن و یه‌ك رسته‌ی تا ئێسته نه‌چووه‌ته ناو ژیانه‌وه؟ تكایه وه‌رنه‌وه دۆخی ئاسایی مرۆڤ و ده‌ست ببه‌ن بۆ ئه‌و كاروبارانه‌ی پێویستیان به رێكخستنه، تێده‌گه‌ین زۆرینه بێ‌ئاگان به‌ڵام هه‌ر له‌به‌ر ئه‌و حه‌زی شاشه‌یه‌ش بێت كه‌مێك بجووڵێن به‌ره‌و بنیاتنان، گرنگ خه‌ڵكیش سوودمه‌ند بێت، هه‌رچه‌ند قه‌ت ناچێت به ئه‌قڵدا له‌م خووله‌ی په‌رله‌ماندا كه تاك و ته‌را نه‌بێت هه‌ستی به‌رپرسیارێتی تێدا نییه، یاسایه‌كی سه‌نگین په‌سند بكرێت.
بێهیوام له‌وه‌ی به ئه‌ركی سه‌رشانتان هه‌ستن، بۆیه خۆم چاره‌سه‌ره‌كه ده‌خه‌مه ڕوو
راستییه‌كه‌ی بێهیوام له‌وه‌ی به ئه‌ركی سه‌رشانتان هه‌ستن، بۆیه خۆم چاره‌سه‌ره‌كه ده‌خه‌مه ڕوو، به‌گوێره‌ی ئه‌وه‌ی شه‌قام و شۆسته كه گه‌وره‌ترین كێشه‌ی كوردستانن و له هه‌موو مه‌ترسییه‌كی تر زه‌قترن و ئه‌م بواره گرنگ و راسته‌وخۆیه‌ی ژیان به ته‌واوه‌تیی به‌ره‌ڵا كراوه، روونه به پۆلیسی هاتوچۆ و كارمه‌ندی شاره‌وانی و چاودێری بازرگانی رێك ناخرێته‌وه، یان ئه‌مانه چاوه‌ڕێن بۆ هه‌ر كارێكی رۆژانه سه‌رۆكی حكوومه‌ت ته‌كلیفیان بكات، ئینجا به ئه‌ركی خۆیان هه‌ستن، له كاتێكدا هه‌ر به‌رپرسێك به یاسا ده‌سه‌ڵاته‌كانی دیاری كراوه و ژیانی گشتیش یاسا و رێنوێنی خۆی هه‌یه بۆ رێكخستن.
وه‌ك بینیومه له وڵاتانی پێشكه‌وتوو ئه‌م شتانه كه راسته‌وخۆ به‌ر مرۆڤ ده‌كه‌ون رۆژانه، به جۆری تر چاره‌سه‌ر كراون نه‌ك ئیلا و بیلا ده‌بێت نه‌ژده بێت و بقولێنێ بۆ نووسینی وه‌سڵێكی 25 هه‌زاری، پێشنیاز ده‌كه‌م حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به فه‌رمی به‌ڕێوه‌بردنی شه‌قام و كۆنترۆڵی سه‌رپێچی هاتوچۆ و نه‌مانی شۆسته و داگیركردنی له‌لایه‌ن خه‌ڵكێكه‌وه كه هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی نییه و ته‌نیا هه‌ست ده‌كه‌ن كه‌س به‌كه‌س نییه و یاسا ونه، بۆیه ئه‌ویش ده‌ستی به‌سه‌ردا گرتووه، حكوومه‌ت پڕۆژه‌یه‌كی دامه‌زراندنی نافه‌رمی رابگه‌یه‌نێت بۆ ده‌رچووانی زانكۆ و هه‌ر ئاره‌زوومه‌ندێكی تر.
ئه‌م گه‌نج و خاوه‌ن بڕوانامانه دوای تۆماركردن له‌ماوه‌ی 15 رۆژدا، دابه‌ش بكرێن به‌سه‌ر هه‌موو ناوچه‌كانی شار و شارۆكه و شاره‌دێكانی كوردستاندا به‌گوێره‌ی سنووری جیۆگرافی خۆیان و شوێنی نیشته‌جێبوونیان، هه‌ر یه‌ك كه‌س یان دووان، چه‌ند كیلۆمه‌ترێك له شه‌قامی پێ بسپێرن كه به‌رده‌وام چاودێری بكه‌ن و هه‌ر سه‌رپێچییه‌كیان بینی تۆماری بكه‌ن و مۆڵه‌تی پێ بژاردنی سزاكه‌یش بۆ خه‌زێنه‌ی حكوومه‌ت له مانگێك تێپه‌ڕی كرد، سزاكه دوو هێنده به‌رز بێته‌وه.
ئه‌م گه‌نجانه پسووله‌ی فه‌رمیی وه‌زاره‌تی داراییان بۆ بكرێت بۆ تۆماركردنی سه‌رپێچی و ته‌نانه‌ت پێویست ناكات شۆفێر ئاگه‌داریش بكرێته‌وه له‌لایه‌ن گه‌نجه‌كه‌وه كه جۆرێكی تری كارمه‌ندی حكوومه‌ته و له فه‌رمییه‌كانیش دڵسۆزتره، با ئه‌م ته‌نیا سه‌رپێچییه‌كه تۆمار بكات و 20%ی داهاته‌كه‌ی بۆ خۆی بێت، واته له سزایه‌كی 100 هه‌زار دیناری هه‌ریه‌ك له‌و كه‌سانه‌ی سه‌رپێچییه‌كه‌ی تۆمار كردووه 20 هه‌زار دینار بۆ خۆی بێت.
ئه‌م بیرۆكه‌یه هه‌زاران هه‌لی كار ده‌ڕه‌خسێنێت و ملیاران دینار داهات بۆ حكوومه‌ت مسۆگه‌ر ده‌كات
ئه‌م چاودێرییه هه‌موو دوكان و شه‌قامێكی پانزه‌یی به‌ره‌و سه‌ر، واته "پانزه‌یی، بیستی، دووساید، 30 مه‌تری، 60 مه‌تری، 100 مه‌تری" ده‌گرێته‌وه كه ئه‌مانه ده‌كه‌ونه ناو ژیانی گشتییه‌وه و زۆر به‌كار دێن، هه‌ر بیانییه‌كیش دێته
كوردستان له‌و بینینی ئه‌وانه‌وه ده‌زانێت ئاستی مبله‌ته‌كه‌مان و چه‌سپاندنی یاسا چه‌نده، به‌ڵام ئه‌م شوێنه گرنگانه یاسا و رێنوێنی تێدا جێبه‌جێ ناكرێت.
ئه‌م بیرۆكه‌یه هه‌زاران هه‌لی كار ده‌ڕه‌خسێنێت و ملیاران دینار داهات بۆ حكوومه‌ت مسۆگه‌ر ده‌كات، هیچ پاره‌یه‌كیش له خه‌زێنه‌ی وڵاته‌وه ناچێت بۆ ئه‌و ده‌رچووانه‌ی خراونه‌ته كاره‌وه و به‌شداری راسته‌وخۆی خه‌ڵكیشه له رێكخستنی وڵات‌دا كه دواتر خۆشه‌ویستی و ئینتیمایشی لێ ده‌كه‌وێته‌وه به‌گشتیی.
ئه‌مه چۆن ده‌كرێ؟ بۆ نموونه ئه‌گه‌ر به‌رپرسی دڵسۆز هه‌بێت، ده‌رفه‌ته‌كه راده‌گه‌یه‌نێت تا سه‌ری ساڵ و له 1/1/2020ـه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت.
لێره‌دا پێویسته حكوومه‌ت رای بگه‌یه‌نێت كه به‌پێی رێنوێنیی كۆن و نوێ و پێشتریش كه هه‌بوون و پشتگوێ خراون، 1- وه‌ستانی ئۆتۆمبێل له 25 مه‌تری نزیك ترافیك لایت قه‌ده‌غه‌یه. 2- وه‌ستانی ئۆتۆمبیل به پانی له هه‌موو شوێنێك قه‌ده‌غه‌یه. 3- سایدی دووه‌می وه‌ستان، واته وه‌ستانی ئۆتۆمبێلێك له ته‌نیشت یه‌كی تره‌وه، كفره و سزاكه‌ی پێویسته سێ هێنده‌ی سه‌رپێچییه‌كی ئاسایی بێت. 4- وه‌ستان له‌سه‌ر كۆڵان و شوێنه‌كانی سووڕانه‌وه قه‌ده‌غه‌یه. 5- دانانی فسفۆڕ له پێش هه‌ر شوێنێك له شه‌قامدا قه‌ده‌غه‌یه، ئه‌مه زۆر به‌ربڵاوه شوێنه‌كانی كه‌رتی تایبه‌ت ریزێك فسفۆڕ داده‌نێن و له‌مدیویشیانه‌وه ئۆتۆمبێل راده‌وه‌ستێ، واته دوو ساید داگیر ده‌كه‌ن له شه‌قامی گشتیی. 6- له هه‌موو كوردستان تایلۆ دابنرێته‌وه كه له‌و شوێنانه‌ی وه‌ستانی ئۆتۆمبیل ئاساییه ته‌نیا دوو سه‌عات رێپێدراوه و دواتر به سه‌رپێچی حسابه.
بۆ رێكخستنه‌وه‌ی شۆسته و په‌روه‌رده‌كردنی دوكاندار و خاوه‌ن ماركێت و چێشتخانه و هوتێل و هه‌ر كه‌سێكی تری سه‌رپێچیكار، دیسان هه‌ر حكوومه‌ت رای بگه‌یه‌نێت كه 1- هاتنه ده‌ره‌وه‌ی هه‌ر كه‌ره‌سته‌یه‌ك بۆ ده‌ره‌وه‌ی سنووری ده‌ڕابه‌ی دووكان یان جامخانه‌كه‌ی قه‌ده‌غه‌یه. 2- ته‌لبه‌ندكردنی چوارده‌وری دووكان یان ماركێت قه‌ده‌غه‌یه، /ئه‌م دۆخه له كوردستان زۆر بڵاوه و دووكاندار و ماركێت شته‌كانیان له ده‌ره‌وه داده‌نێن و ئه‌وه‌نده چاوبرسین، ده‌ستیان به‌سه‌ر شه‌قامیشدا گرتووه/. 3- سه‌وزكردنی به‌رده‌م ماڵ یان زه‌وییه خزمه‌تگوزارییه‌كان، ده‌بێ ته‌نیا به‌دار بێت و ئه‌وه‌ی سیاجی بۆ كردووه بیڕووخێنێت و شۆسته‌كه به دار به‌شی هاتوچۆی تێدا ده‌مێنێته‌وه، به‌ڵام به سیاج و ئه‌و دره‌خته‌ی ناوی زینه‌یه داگیر كراوه و مرۆڤ ناچاری شه‌قام ده‌كات/.
بۆ ئه‌مه ده‌بێت شاره‌وانی خه‌میی گشتیی هه‌بێت و ئه‌گه‌ر له شوێنێك كه شۆسته زیاتر له پێنج مه‌تره، ده‌ستنیشانی بكات مانگانه مه‌ترسی به سێ ملیۆن دیناره ئه‌گه‌ر دوكاندار یان چێشتخانه ویستی، ده‌بێت مه‌رجی وا دابنرێت خاوه‌ن موڵك شۆسته‌ی نه‌وێت و خۆی خه‌می بێت هیچ شتێكی زیاده‌ی نه‌كه‌وێته سه‌ر له ترسی سزای دارایی، چونكه ئه‌مه وا جوانه هی خه‌ڵك بێت و ته‌نیا دره‌خت و هاووڵاتی تێدا ببینرێن.
ده‌بێ خه‌ڵك تێبگه‌یه‌نرێت كه ئه‌رك و ماف چۆن مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت، نه‌ك كه‌سێك به مافی خۆی بزانێ ژیان و ئازادیی هه‌زارانی تر داگیر بكات و كه‌سیش نه‌بێت بڵێ كاكه یاسات شكاندووه.
خۆ ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵیدا په‌رله‌مان هیمه‌ت بكات و هه‌مواری ئه‌و یاسایانه بكاته‌وه و سزای توند و زۆر كه سه‌رپێچیكاره‌كه بته‌زێنێت و هه‌ست بكات هه‌ڵه‌یه‌كی كردووه گیرفانی به‌تاڵ ده‌كات، ئه‌وه هه‌ناسه‌یه‌ك دروست ده‌بێته‌وه بۆ ژیان، به پێچه‌وانه‌وه وا بڕوات ژیان كه نه‌ماوه له كۆڵان و شه‌قام و شۆسته‌دا، له داهاتوو هه‌ر ئومێدیشی له‌گه‌ڵدا نامێنێت.
زۆر خه‌مێكی سه‌یره باسوخواسی ناو خه‌ڵكی تێگه‌یشتوو و تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌موو ئه‌م كێشانه‌یه كه‌چی هیچ به‌رپرسێك ناجووڵێنێ، خه‌ریكه هیچ كولتوورێَك نه‌مێنێ له‌م كوردستانه جوانه. تۆ ته‌ماشای تابلۆی شوێنه‌كان ببینه، جیا له‌وه‌ی زمانی كوردی‌یان وێران كردووه، هه‌ست ده‌كه‌ی بۆ كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی نابینا نووسراون ئه‌وه‌نده گه‌وره‌ن، ماركێت پڕه له كه‌ره‌سته، كه‌چی شۆسته گه‌وره‌كه‌یشی داگیر كردووه، له‌فه ده‌فرۆشێت، سێ ریز ئۆتۆمبێل بۆی وه‌ستاون و شه‌قامیان وێران كردووه، پۆلیسی هاتوچۆ له‌ولاوه خه‌ریكی مۆبایل و قسه‌كردنه. هه‌زار مه‌تر زه‌وی كردووه به پێشانگای ئۆتۆمبیل كه‌چی دوو ریزیشی له‌سه‌ر شه‌قام و شۆسته‌كه‌ی راگرتووه، خانوو دروست ده‌كات شه‌قامه‌كه‌ی پڕ كردووه له په‌ڵه‌ی چیمه‌نتۆ و پاكی ناكاته‌وه. دۆ ده‌فرۆشێ و تاسه‌یه‌كی له به‌رده‌م خۆیدا دروست كردووه, له رێوبانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌موو كوردستان هه‌ر كه‌س دووكانێكی داناوه تاسه‌یه‌كیشی دروست كردووه كه ئه‌مه كفره و مه‌ترسییه بۆ سه‌ر ژیانی خه‌ڵك. دۆندرمه‌ی داناوه ریزێك ماڵ هه‌راسان ده‌كات، ئه‌مانه له هه‌موو به‌هایه‌ك لایانداوه ده‌بێت توند سزا بدرێن تا ببه‌نه‌وه مرۆڤی ئارام و خاوه‌ن دنیابینی ئه‌وه‌ی كه به‌رانبه‌ریشیان مرۆڤ هه‌یه و به‌رژه‌وه‌ندی نابێت كوێرت بكات وڵاتێك ناشرین بكه‌یت له‌به‌ر پاره‌ی خۆت.
هه‌ر هه‌موو هه‌ولێر بگه‌ڕێ، یه‌ك كیلۆمه‌تر شۆسته نییه رێك بێت و به‌رز و نزمی هاوسه‌نگ كرابێت بۆ پیاسه
هه‌ر هه‌موو هه‌ولێر بگه‌ڕێ، یه‌ك كیلۆمه‌تر شۆسته نییه رێك بێت و به‌رز و نزمی هاوسه‌نگ كرابێت بۆ پیاسه، ئێ خۆ مرۆڤ پیاسه نه‌كات، به‌رده‌وام پڕه له توندوتیژی و هیچ كوێ نییه به‌تاڵی بكاته‌وه. باشه تۆ كه له‌هه‌ر چوونه ده‌ره‌وه‌یه‌كتدا هه‌ست به‌م هه‌مو
و سه‌رپێچییه بكه‌یت كه رۆژانه هه‌موومان ده‌یبینین، ئیتر چۆن بزانی یاسا هه‌یه و له كوێوه ده‌توانی ببیت به مرۆڤێكی به‌رهه‌م هێن؟ ده‌ی وه‌ڵا ئه‌وه‌ی یه‌ك ده ده‌قه‌ی به‌ناو هه‌ولێردا بڕوات به ئۆتۆمبیل، به‌شی ده سه‌عات میزاجی ده‌گیرێت. خۆ دابه‌زیت بۆ شه‌قام هه‌ر وێران ده‌بیت و رێ نییه وه‌ك ئینسان هه‌نگاویش بنێی.