ئه‌م كوردستانه‌ی له‌مه‌ڕ خۆمان كه تاكه ئومێدی سیاسیی كوردی گۆی زه‌وییه، ئه‌وه‌نده بێ چانسه له ژیانی كارگێڕیدا، هه‌ركات ده‌یه‌وێ خاڵێك دابنێت و ده‌ست به بنیاتنانی سیستم بكات، جۆره‌ها قه‌یران دێنه ئاراوه. هه‌ندێك له‌و قه‌یرانانه له ده‌ره‌وه‌ی ئیراده‌ی كوردن و مرۆڤ تێی ده‌گات كه كات چاره‌سه‌ریان ده‌كات، وه‌ك په‌تای كۆرۆنا، دابه‌زینی نه‌رخی نه‌وت و بڕینی بودجه له‌لایه‌ن عه‌ره‌بی عێراقه‌وه، به‌ڵام ورده قه‌یرانیش هه‌ن له ناوخۆ به‌دیاریكراوی له‌لایه‌ن حزبه به‌شداره‌كانی حكوومه‌ته‌وه دروست ده‌كرێن و ئامانجیان لادانی حكوومه‌ته له‌سه‌ر ڕێڕه‌وی چاكسازیی، ئه‌مه‌یان قورسه لێی تێبگه‌یت، چونكه دوو حزب دروستی ده‌كه‌ن كه به‌رده‌وام داوای سیستم و چاكسازییان كردووه و ئێسته كه حكوومه‌ت كاری له‌سه‌ر ده‌كات، ئه‌وان دژی ده‌رده‌كه‌ون.
ته‌نیا پارتی له گۆڕه‌پانه‌كه‌دا ماوه‌ته‌وه كه شانی داوه‌ته‌به‌ر به‌رپرسیارێتی
ئه‌م رۆژه ناخۆشانه كه بودجه‌ی پێویست له‌به‌رده‌ستی حكوومه‌ت نییه و مووچه‌خۆر له‌كاتی خۆیدا مووچه‌كه‌ی ده‌ست ناكه‌وێت، ئومێدم هه‌یه كورتن و ژیان روو له بووژانه‌وه ده‌كات، به‌ڵام بۆ ئه‌و گه‌لانه‌ی خواستی بنیاتنان و پێشخستنی ژیانیان هه‌یه، هه‌میشه قه‌یرانی ده‌رفه‌ته بۆ ژه‌نگی ناو سیستمه‌كه‌ی و پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆشاییانه‌ی قه‌یرانه دروستی ده‌كات، ئه‌مه له حاڵێكدا كه ئه‌و حزبانه‌ی حكوومه‌تیان پێكهێناوه یان ئه‌و تیمه‌ی وڵات به‌ڕێوه ده‌به‌ن، له‌سه‌ر یه‌ك هێڵ خواستی بنیاتنانیان هه‌بێت، به‌داخه‌وه له كوردستان پێچه‌وانه‌كه‌ی ده‌بینین، ته‌نیا پارتی له گۆڕه‌پانه‌كه‌دا ماوه‌ته‌وه كه شانی داوه‌ته‌به‌ر به‌رپرسیارێتی و له به‌رانبه‌ریشدا یه‌كێتیی هاوپه‌یمانی و هێڵێكی كاریگه‌ریی ناو گۆڕان، به توندی و به‌رده‌وام دژی حكوومه‌ت ده‌وه‌ستنه‌وه.
ئه‌وه وایكردووه كه سه‌یری ده‌نگه ناڕازییه‌كانیش ده‌كه‌یت، یه‌كسه‌ر له پشتیانه‌وه ئاڵایه‌كی سه‌وز یان نیلی ده‌بینی، به‌وه‌یش خواستی ناڕه‌زایی خه‌ڵكی شایسته ون ده‌بێت. بۆیه كاتی حه‌ق و حیسابه له نێوان لایه‌نه پێكهێنه‌ره‌كانی حكوومه‌ت، بۆ ئه‌وه‌ی روون بێته‌وه ئه‌وان هاتوون له حكوومه‌ت بده‌ن، یان له هه‌موو بارودۆخێكدا شان ده‌ده‌نه‌به‌ر به‌رپرسیارێتی و خۆیان به به‌رپرسیار ده‌زانن له ئاستی میله‌كه‌ته‌دا؟
له رابردوو‌ی دوور و نزیكدا به ئێسته‌یشه‌وه، خه‌ڵكی كوردستان تێده‌گات له‌و قه‌یرانانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی ئیراده‌ی كورده‌وه دێن
له رابردوو‌ی دوور و نزیكدا به ئێسته‌یشه‌وه، خه‌ڵكی كوردستان تێده‌گات له‌و قه‌یرانانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی ئیراده‌ی كورده‌وه دێن، بۆیه بێده‌نگی هه‌ڵده‌بژێرێت تا دۆخه‌كه تێده‌په‌ڕێت، ئه‌مه له 2014-2018 مێژوویه‌كی زۆر نزیكه و بینیمان، سه‌ره‌ڕای نه‌بوونی مووچه، هه‌ڕه‌شه‌ی دڕنده‌كانی داعش، بڕینی بودجه و داته‌پینی نرخی نه‌وت، ته‌نانه‌ت زۆرینه‌یه‌ك به خۆبه‌خشی ده‌چوونه سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه‌یش بۆ ئه‌وه‌ی گوشاری سه‌ر حكوومه‌ت كه‌م بكه‌نه‌وه، بۆ ئێسته‌یش هه‌مان شته و ئه‌وه حه‌قیقه‌تی خه‌ڵكی كوردستانه، به‌ڵام ئه‌م دوو حزبه /یه‌كێتی و گۆڕان/ ئێسته كار له‌سه‌ر شێواندنی ئه‌و هه‌سته پڕ به‌رپرسیارێتییه‌ی خه‌ڵكیش ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێ هیچ به‌هایه‌ك له‌ناو میله‌ته‌كه‌دا نه‌مێنێت، بۆیه كاتی خۆیه‌تی رووبه‌ڕووی ئه‌و پرسیاره بكرێنه‌وه ئه‌رێ ئێوه له حكوومه‌تن یان دوژمنی حكوومه‌ت؟
روونه میدیا و سۆشیال میدیای ئه‌وان له بۆسه‌دان بۆ لێدانی چاكسازیی كه هه‌رگیز وه‌ك ئێسته كاتی نه‌بووه و له‌گه‌ڵیشیدا كار ده‌كه‌ن بۆ لوولدانی خه‌ڵكی شایسته بۆ ناو شه‌پۆله گوماناوییه‌كانی خۆیان
روونه میدیا و سۆشیال میدیای ئه‌وان له بۆسه‌دان بۆ لێدانی چاكسازیی كه هه‌رگیز وه‌ك ئێسته كاتی نه‌بووه و له‌گه‌ڵیشیدا كار ده‌كه‌ن بۆ لوولدانی خه‌ڵكی شایسته بۆ ناو شه‌پۆله گوماناوییه‌كانی خۆیان كه هیچ دوور نییه وڵاتانی دوژمنی كوردیش كاری تێدا بكه‌ن. هه‌ر بۆ نموونه، ئێران و توركیا له‌م ده‌روازانه‌ی كوردستانه‌وه ساڵانه 17 ملیار دۆلار ده‌چێته وڵاته‌كانیان بۆ هاورده‌ی شمه‌ك، بڵێی ئه‌وه‌نده ساده بن رێ بده‌ن به ئاسانی ئێمه‌ی كوردستانی خه‌ریكی خۆڕێكخستنه‌وه بین؟ بێگومان نه‌خێر. ئه‌وه‌تا كه ده‌بینین كاتێك حكوومه‌ت ده‌ڵێت په‌ره به كشتوكاڵ ده‌ده‌م و چاكسازی دارایی ده‌كه‌م، وه‌ك ئه‌وه وایه خه‌نجه‌ر بكات به‌سه‌ر دڵی ئه‌و دوژمنانه‌دا كه تا ئێسته‌یش له‌سه‌ر گۆرانی ده‌مانكوژن و له‌سێداره‌مان ده‌ده‌ن، عه‌ره‌به هاوپه‌یمانه‌كانی یه‌كێتیش، به‌هۆی سه‌رقاڵكردنی حكوومه‌ت به ورده كێشه‌وه، خاكمان داگیر ده‌كه‌ن.
ئه‌وه‌یش هه‌ر روونه كه زۆرینه‌ی ئه‌و له‌شكره دژه‌ی ناو سۆشیال میدیا و میدیاكاره زۆر شڵه‌ژاوه‌كان، به پله‌ی به‌رزی كارگێڕی و سه‌ربازیی كراون به بار به‌سه‌ر خه‌زێنه‌ی حكوومه‌ته‌وه، مافی فه‌رمانبه‌ره شایسته‌كه ده‌خۆن كه ساڵ به ساڵ و پله به‌پله مووچه‌ی شه‌ش هه‌زاری عه‌لاوه بۆی زیاد بووه و به 25 ساڵ خزمه‌ته‌وه گه‌یشتووه به مووچه‌یه‌كی باش، كه‌چی كاك و داده‌ی میدیاكار له پڕ به پله‌یه‌كی به‌رزتریش هاتوونه‌ته ته‌نیشتی و ده‌وامیش ناكه‌ن و دژی حكوومه‌تیشن، به‌ڵام ئه‌وه‌یان قه‌ت روون نییه فه‌رمانبه‌ره شایسته‌كه بۆ دوای ئه‌م شه‌پۆله بكه‌وێت و خۆی پێچاوه له‌و گێژاوی گه‌نده‌ڵكارانه كه خۆیان باش ده‌زانن بۆ دژی چاكسازین و به جێبه‌جێكردنی زیانیان به‌رده‌كه‌وێت.
با به رسته‌یه‌ك بیڵێم، تۆ كه به 25 ساڵ خزمه‌ت ده‌بیت به پله چوار و به‌ڕێوه‌به‌ر، ئه‌و به‌یه‌ك ساڵ بووه به به‌ڕێوه‌به‌ر، له چاكسازیدا پله‌كه‌ی دێته‌وه بۆ هه‌شت و یاریده‌ده‌ری تێبینه‌ر, ئیتر تۆ و ئه‌م گه‌نده‌ڵانه چی كۆتان ده‌كاته‌وه؟
ده‌بێت پارتی و تیمی حكوومه‌ت، له‌گه‌ڵ یه‌كێتی و گۆڕان و تیمه‌كانیان له حكوومه‌ت بكه‌ونه‌وه گفتوگۆی روون
كاتێك بیر له رابردوو‌ی ئه‌م یه‌كێتیی نیشتمانی و گۆڕانه ده‌كه‌یته‌وه كه پارتییان وه‌ك دوژمنی چاكسازی وێنا ده‌كرد و خۆیشیان سه‌روبنی زمانیان چاكسازی و سیستم بوو، ئێسته‌یش گێچه‌ڵه‌كانیان به‌رانبه‌ر چاكسازی لێك ده‌ده‌یته‌وه، رێك بۆ ئه‌وه ده‌چم كه مه‌به‌ستیان له چاكسازی، زیادكردنی به‌شه گه‌نده‌ڵی بووه، نه‌ك چاكسازیی راسته‌قینه و گواستنه‌وه‌ی كوردستان بۆ ناو سیستمێكی كارگێڕی، بۆیه ئێسته كه ناوه‌ڕۆكی بابه‌ته‌كه جێبه‌جێكردنی چاكسازییه، پێكدادان دروست ده‌بێت و خۆشبه‌ختانه به‌ره‌و ئه‌وه‌مان ده‌بات كه دوو به‌ره‌ی چاكسازیخواز و گه‌نده‌ڵی روون ببنه‌وه و ئه‌مه‌یان ده‌چێته مێژووه‌وه و هه‌ر به‌ره‌یه‌ك لاپه‌ڕه‌ی خۆی ده‌بینێته‌وه.
ئێسته زۆر به ساده‌یی، نزیك ده‌بینه‌وه له ساڵی یه‌كه‌ی كابینه‌ی نۆ، ده‌بێت پارتی و تیمی حكوومه‌ت، له‌گه‌ڵ یه‌كێتی و گۆڕان و تیمه‌كانیان له حكوومه‌ت بكه‌ونه‌وه گفتوگۆی روون، چونكه راسته ئێمه فه‌رمانبه‌ری ئه‌و دوو حزبه له به‌رزترین پله‌ی حوكمڕانیدا ده‌بینین، به‌ڵام له‌ناو واقیعی ژیاندا ئۆرگان و جه‌ماوه‌ری هه‌ردوو حزبه‌كه دژی حكوومه‌تن، ئێ كه‌واته روونی بكه‌نه‌وه ناتانه‌وێ به‌شداربن بكشێنه‌وه؟ تیمه‌كانتان باش نین، بیانگۆڕن؟ به‌ڵام ئه‌م نابه‌رپرسیارێتیی و راكردنه له هه‌موو قه‌یرانێكدا و پێشاندانی خۆتان وه‌ك شامی شه‌ریف، دووڕووییه‌كی زۆر ناشیرینه، له كاتێكدا قورسایی سه‌ر حكوومه‌تیش هه‌ر خۆتان وه‌ك حزبه‌كان دروستتان كردووه، ئه‌گه‌رنا باره قورسه‌كانی ئێوه ده‌یان ملیۆن دۆلاره لا ببرێت، حكوومه‌ت زۆر جوان و له هه‌موو بارودۆخێكدا ده‌توانێ فه‌رمانبه‌ری خۆی به باشترین شێوه به‌خێو بكات، بۆیه به‌رپرسیارانه بیر بكه‌نه‌وه و خه‌ڵك له‌مه زیاتر هه‌راسان مه‌كه‌ن، چونكه ئاستی ته‌حه‌مولی پارتیش به‌ره‌و كۆتایه.