سه‌رباز ساڵح
له دوای شه‌ڕی ناوخۆ و به دیاریكراوی له پرۆسه‌ی ئازادی عێراقه‌وه /2003/ له هه‌رێمی كوردستان بۆشایی گه‌وره دروست بوو، به‌وه‌ی هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی به‌ره‌و لاوازی تا ئاستێكی به‌رچاو رۆیی، ململانێ بۆ پۆست و وه‌رگرتنی به‌شه‌گه‌نده‌ڵی زیاتر، خه‌ریك بوو وڵاته‌كه‌ی دابه‌ش و وێران ده‌كرد، تا له‌گه‌ڵ هه‌ڵمه‌ته‌كانی ریفراندۆم، ئه‌م هه‌سته تا ئاستێك بووژایه‌وه، پارتی له‌م رووه‌وه سوودی گه‌وره‌ی وه‌رگرت و گیانێكی به به‌ر كوردایه‌تیشدا كرده‌وه، به‌ڵام له 16ی ئۆكتۆبه‌ر به‌ته‌واوی دژه‌كانی كوردبوون ده‌ركه‌وتن و كوردستان كه‌وت.
له‌و رووداوه‌دا ئه‌و گرووپه‌ی ئیداره‌ی بڕیاری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌ده‌ن، بوون به ته‌نی نامۆ و بێزراو لای زۆرینه‌ی خه‌ڵك به ئینتیمای جیاوازه‌وه، بۆیه هه‌موو چاوه‌كان له‌سه‌ر جووڵه و كرده سیاسییه‌كانی پارتی مانه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كوردستان هه‌ستێنێته‌وه، به‌ڵام وا ده‌رده‌كه‌وێت پارتی له‌مه تێنه‌گه‌یشتبێ و په‌یامی ئه‌و هه‌موو چاوه نیشتمانییه‌ی به‌لاوه نابێت و هه‌ر خه‌ریكی راستكردنه‌وه‌ی شانی شكاوی یه‌كێتی بێت. به‌وه‌یش كه‌وتووه‌ته ناو ئه‌و ته‌ڵه‌ی گرووپه بێزراوه‌كه‌ی یه‌كێتی بۆی نابووه‌وه. چۆن؟
خه‌ڵكی باشووری كوردستان له مێژووی تازه‌دا، به نزیكه‌یی زۆرینه‌ی كوردستانی گه‌وره‌یش، پارتی وه‌ك حزبی نه‌ته‌وه‌یی سه‌یر ده‌كه‌ن تا ئاستێكی زۆر متمانه‌یان به جموجوڵه سیاسیی و دیپلۆماسییه‌كانی هه‌بوو، به‌ڵام كێشه‌كه لێره‌دایه كه پارتی خۆی وه‌ك حزب سه‌یری خۆی ده‌كات نه‌ك خاوه‌ن ماڵ، ئاخر خاوه‌ن ماڵ باوكانه هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كات و زۆرجاریش ئه‌گه‌ر یه‌كێك له ئه‌ندامه‌كانی خێزانه‌كه به روویدا ته‌قییه‌وه، ده‌ستی به‌سه‌ردا دێنێت و هێوری ده‌كاته‌وه، به‌ڵام ئه‌مه به‌دی ناكرێت له پێوه‌ندی حزبی و كاروباری ناوخۆیی كوردستاندا له پارتی.
تۆ سه‌یركه، ئه‌م یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه هه‌رچی نه‌كراوه به‌كوردی كرد، له‌م چوار ساڵه‌ی رابردوو تا له ئۆكتۆبه‌ردا هه‌موو كوردی خسته سه‌ر چۆك و گریاندینی، له كاروباری كارگێڕیدا هه‌رگیز دوژمنی وا له دوای راپه‌ڕینه‌وه به رووی حكوومه‌تی هه‌رێمدا ده‌رنه‌كه‌وتووه، له پرسه نه‌ته‌وه‌یی و چاره‌نووسسازه‌كاندا دڵه‌ڕاوكه نه‌ما به پارتی و كوردستانی نه‌كات، خیانه‌تی كه‌ركووك هێشتا نه‌بووه به ساڵێك، ساخته‌كارییه مێژوویییه‌كه‌ی هه‌ڵبژاردنی 12ی ئایاریشی هێنایه سه‌ر، كه‌چی سه‌یر و سه‌مه‌ره ئه‌وه‌یه پارتی هه‌ر پاڵپشتی ده‌كات. نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌یش، پارتی خه‌ریكه ته‌ڵه‌كه‌ی ئه‌و گرووپه‌ی یه‌كێتی كه ته‌واو نابووت بوون لای خه‌ڵك و حزبه‌كه‌یان كرد شتێكی نامۆ و جێی به‌زه‌یی، به‌خۆیدا ده‌ته‌قێنێته‌وه و ده‌چێته ژێرباری ئه‌وه‌ی ساخته‌كاری نه‌كراوه و ئه‌وه یه‌كێتی خۆیه‌تی راست بووه‌ته‌وه، ئێ ئه‌گه‌ر وابێت كه‌واته كورد میله‌ت نییه و هه‌رگیزیش نابێت به هیچ.
له كاتێكدا ده‌بوو پارتی وه‌ك خاوه‌ن ماڵ به روونی پشتی حزبه‌كانی تر بگرێت و هانی روونكردنه‌وه‌ی ئه‌و ساخته‌كارییه بدات، به‌ڵام رێك پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه خه‌ریكی گۆڕانكاریی حزبییه له سنووری سلێمانی كه من هه‌میشه پێم باشه و له‌گه‌ڵ گۆڕانكاریم ته‌نانه‌ت له حزب و حكوومه‌ت و تا به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌یش، خۆزگه ده‌كرا به نه‌ریت و هه‌موو چوار ساڵێك رووی ده‌دا، به‌ڵام ئه‌وه‌ی پارتی ده‌یكات له‌م كاته‌دا رێك دداننانه به‌و ساخته‌كارییه‌ی یه‌كێتیدا و ناڕاسته‌وخۆ وا لێك ده‌درێته‌وه كه به راستی ده‌نگی پارتی كه‌می كردووه له‌و سنووره و یه‌كێتی خۆی ئه‌و ده‌نگه‌ی هێناوه.
ئه‌مه پشتكردنیشه له سه‌ركردایه‌تیی سلێمانی و لقه‌كان و ئه‌و جه‌ماوه‌ره به گڕوتینه‌ی كه پێش سه‌عات 12 هه‌موویان ده‌نگیان دابوو، بڕوای ته‌واوم به‌وه هه‌یه ئه‌گه‌ر راستیی هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه بچووایه له سلێمانی، پارتی دووه‌م نه‌بووایه بێگومان سێیه‌م ده‌بوو، چونكه خه‌ڵكی تر به‌شداری ده‌نگدانی نه‌كرد، ئه‌وه ته‌نیا پارتییه‌كانن هه‌میشه حه‌ماسی گه‌رم ده‌یانجووڵێنێ كاتی ململانێ بۆ سه‌رخستنی حزبه‌كه‌یان، به‌ڵام سه‌ركردایه‌تییان نییه داكۆكییان لێ بكات. پاشان ئه‌گه‌ر یه‌كێتی هه‌رچی بكات هه‌ر وڵات 50 به 50 بێت، كه‌واته خه‌ڵك بۆ هه‌وڵ بدات و دیموكراتی چ قسه‌یه‌كی قۆڕه و هه‌ڵبژاردمان بۆچییه؟
بۆیه پێویسته و كات ماوه، پارتی بچێته ئه‌و ئاسته‌ی خه‌ڵك لێی راده‌بینێت و وه‌ك خاوه‌ن دۆز ره‌فتار بكات نه‌ك حزب، ئه‌گه‌ر خۆی ئه‌مه‌ی نه‌زانیوه، ئه‌وه خه‌ڵك به‌و جۆره له پارتی ده‌ڕوانێ، به‌ڵام گومانی تێدا نییه یه‌كێتی گره‌وێكی تریش له پارتی ده‌باته‌وه كه پۆسته گرنگه‌كانی به‌غدان، به‌بیانووی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی ساڵی 2005 له‌باره‌ی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم كراوه، له كاتێكدا بارزانی پۆسته‌كه‌ی ره‌ت كردووه‌ته‌وه و له داهاتوویش به ده‌نگدان گه‌ل مافی متمانه‌دانی به سه‌رۆكی تازه ده‌بێت و تا 10 ساڵی تریش هه‌ر بارزانییه‌ك بچێته ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌وه یه‌كه‌م ده‌بێت، چونكه لای كورد سه‌رۆك جیاوازه و به‌رپرسیارێتی دۆزه نه‌ته‌وه‌ییه‌كه له ئه‌ستۆ ده‌گرێ، له‌و رووه‌یشه‌وه خه‌ڵك متمانه‌ی به بارزانییه‌كانه، ئیتر ئه‌مه منه‌ت و چاكه‌ی كه‌سی ناوێ، هه‌رچه‌نده له هه‌ڵبژاردنی 2009یش یه‌ك ده‌نگی یه‌كێتی بۆ سه‌رۆك بارزانی نه‌هات، هه‌ر كاتێكیش ده‌رفه‌ت ره‌خسابێت یه‌كێتی و میدیاكه‌ی جۆره‌ها تانه‌ی ناشیرین له پارتی و ماڵی بارزانی ده‌ده‌ن، سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمیان وه‌ك دیوه‌خان ناو ده‌برد، به‌ڵام پارتی زۆر به ساده‌یی ده‌چێته‌وه ژێر ته‌ڵه‌كانی یه‌كێتی و متمانه‌ی پێ ده‌كاته‌وه.
بڕوانن ساخته‌كارییه مێژووییه‌كه‌ی هه‌ڵبژاردنی سلێمانی و كه‌ركووك خه‌ریكه ئه‌و تۆزه حه‌یایه‌ی مابوو، له‌ناوی ده‌بات. خۆیشی زیان به‌ركه‌وتووه له‌و كوده‌تایه‌ی یه‌كێتی به‌سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگداندا كردی، كه‌چی پارتی و یه‌كێتی پێكه‌وه ده‌رده‌كه‌ون له هه‌ڵوێستدا بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی بڕیاره‌كه‌ی په‌رله‌مانی عێراق، ئه‌مه زۆر سه‌یر و سه‌مه‌ره‌یه، له كاتێكدا پارتی هه‌ر له یه‌كه‌م رۆژی گومانه‌كانه‌وه ئاماده‌یی پیشان دا بۆ ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان به ده‌ست. به‌وه‌یش هێزی خۆی پێشاندا و رای گشتیش پێشوازییان لێ كرد، به‌ڵام به ده‌ركه‌وتن له‌گه‌ڵ یه‌كێتی، لاوازی خۆی ده‌خاته ڕوو.
گریمان زۆر له‌وانه ململانێی حزبین و لایه‌نه‌كان دژی یه‌ك قسه ده‌كه‌ن، به‌ڵام كوردستان پرۆژه‌یه‌كی ستراتیجییه و ده‌بێت خاوه‌نی هه‌بێت، خۆ ئێمه له جه‌نگه‌ڵ ناژین هه‌ر بۆ دوا بڕۆین و سزای خه‌ڵك و خیانه‌ت و جۆره‌ها پیلانی دوژمنكارانه جێبه‌جێ بكرێ و دواتر به ساده‌یی و ئاسانی له‌بیر بكرێن، ئه‌ی كێ ئه‌م وڵاته بخاته سه‌ر رێی راست؟ كێ خاوه‌نه و ناڕێكی و خیانه‌ت و دوژمنایه‌تی دۆزی نه‌ته‌وه‌ییمان، به‌پێوه‌ری نیشتمانی یه‌كلا ده‌كاته‌وه؟ به راستی ئه‌مه داهاتووی زۆر خراپی هه‌یه و ته‌نانه‌ت یه‌ك خاڵیشی تیادا نییه بۆ گه‌شبینی. بۆیه هیوادارم پارتی نه‌كه‌وێته ئه‌و ته‌ڵه ساده و هه‌رزه‌كارانه‌ی یه‌كێتی بۆ ناوه‌ته‌وه. ئاخر ئه‌وان ئه‌وه‌نده نابووت بوون هه‌رچی سازشه ده‌یكه‌ن بۆ په‌یداكردنی شه‌ریك، به‌ڵام نابێت ئه‌مه به‌سه‌ر كوردستاندا تێبپه‌ڕێ.
هه‌روه‌ها گرنگه حزبه‌كانی تر له پێوه‌ندییه‌كی روون و موحته‌ره‌مانه‌دا به‌سه‌ر بكرێنه‌وه و پشتگیریش بكرێن، هه‌رگیز كه‌س خه‌یاڵ به‌وه خۆش نه‌كات ئه‌و حزبانه پشتگوێ بخرێن و پارتی و یه‌كێتی برابه‌شی بكه‌ن، جارێ ئه‌وه برایه‌تی نییه و درۆیه‌كی گه‌وره‌یه پارتی له خۆیه‌وه دڵی پێ خۆش كردووه، دووه‌م كۆتای پشتگوێخستنی ئه‌و حزبانه مه‌ترسیداره، ئێمه پێكه‌وه‌ژیان و كوردستان‌مان بۆ گرنگتره له پێوه‌ندی پارتی و یه‌كێتی.
ده‌مێكه یه‌كێتی نه‌ماوه و پارتی به زۆر ده‌یهێڵێته‌وه، له كاتێكدا ئه‌مه سووكایه‌تییه به ده‌نگده‌ر و ئه‌وانه‌ی سیاسه‌ت ده‌كه‌ن، ئاخر چیتر سارد ده‌بنه‌وه و نا‌ئومێد ده‌بن له كێبه‌ركێ و به‌شداریی ساسیی، كه ئه‌وه بۆ نائومێدییه‌ك سه‌ر ده‌كێشێت كه هه‌ركه‌ی ته‌قییه‌وه، هه‌موو شتێك هه‌ڵده‌ته‌كێنێ.