سه‌رباز ساڵح
دوێنێ ساڵێك به‌سه‌ر ئه‌و چركه‌ساته مێژوویییه‌دا تێپه‌ڕی كه تێیدا كورد به دنیای گوت چیتر به پرسی ئێوه هه‌ڵسوكه‌وت ناكه‌ین، مێژوویه‌كی نوێ ده‌نووسینه‌وه به‌بێ ره‌زامه‌ندی ئێوه، ئاخر ئه‌وان هه‌رگیز رازی نابن كورد بدوێ. ریفراندۆم گوزارشتێكی تازه بوو له دنیای رۆشنبیری و سیاسیی كوردستاندا، دوای ئه‌وه‌ی ده‌یان ساڵ بوو له بازنه‌یه‌كی چه‌قبه‌ستوودا ژیانی گوزه‌راند و هیچی له ئاسۆدا به‌دی نه‌ده‌كرد، بۆیه ئه‌مساڵ هه‌موو شتێكی كورد جیاوازه و بیركردنه‌وه‌مان كه جاران خواستی سه‌ربه‌خۆیی بوو، ئێسته به‌دیهاتنی خواسته‌كه‌یه و رۆژی بۆ ده‌ژمێرین.
ئه‌م پرۆژه ته‌واو كوردییه كاریگه‌ره، به‌هۆی ئه‌وه‌ی میله‌تێكی له پشت بوو، كاریگه‌رییه‌كانی هه‌ر ماون و لایه‌نه پشتیوانه روونه‌كانی سه‌ربه‌خۆیی به‌رهه‌مه‌كه‌ی ده‌چننه‌وه له هه‌ڵبژاردن و لایه‌نه دوودڵه‌كانیش باج ده‌ده‌ن، به‌ڵام هێشتایش تێنه‌گه‌یشتوون هه‌ڵه‌ی گه‌وره‌یان كردووه و له‌سه‌ری ده‌ڕۆن.
له‌م رۆژانه‌دا بۆ زانیاری خۆم چاودێری ته‌له‌ڤزیۆن یان ئۆرگانی حزبه سه‌ره‌كییه‌كان ده‌كه‌م بۆ تێگه‌یشتن له جۆری رووماڵی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن و شێوازی گه‌یاندنی په‌یامه‌كانیان. دیمه‌نێكی ته‌له‌ڤزیۆنی "كه‌ی ئێن ئێن" زۆر سه‌رنجم راده‌كێشێ به‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان هێشتا تێنه‌گه‌یشتووه هه‌ڵه‌ی گه‌وره‌ی كردووه به پاڵپشتی نه‌كردنی روونی ریفراندۆمی 25ی ئه‌یلوولی 2017، هاتووه گوتاره‌كانی سه‌رۆك بارزانی له كاتی بانگه‌شه‌ی ریفراندۆمدا لێ ده‌داته‌وه گوایه پرۆسه‌یه‌كی شكستخواردوو به‌بیر خه‌ڵك دێنێته‌وه. نازانێ ئه‌مه راوه‌ستانه دژی خواستی گه‌لێك و هاوكات رێكلامه بۆ لیسته‌كه‌ی بارزانی كه وا چاوه‌ڕوان ده‌كرێ، له هه‌ڵبژاردنی یه‌كشه‌می داهاتوودا پله‌ی یه‌كه‌می سه‌ر ئاستی كوردستان به‌ده‌ست بێنێته‌وه.
ئاخر چۆن ده‌بێت حزبێكی گرنگی وه‌ك گۆڕان له‌وه تێنه‌گه‌یشتبێ كه هه‌ریه‌ك له‌و گوتارانه‌ی بارزانی ده‌یان هه‌زار خه‌ڵك بۆی وه‌ستان و سه‌تان هه‌زاریش له تی ڤییه‌كانه‌وه چاودێرییان كردووه. لایه‌نی كه‌م بارزانی گوزارشتی له خه‌باتی باوباپیرانمان ده‌كرد كه بۆ ئه‌و رۆژه بوو به ئاشكرا به دنیا بڵێن "سه‌ربه‌خۆییمان ده‌وێ"، خۆ سه‌ركرده‌كانی گۆڕان خۆیشیان هه‌ر له‌و نه‌وه‌یه‌ن كه له شاخ خه‌باتیان بۆ ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی كردووه، بۆیه هه‌ست ده‌كه‌م هێشتا ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه وانه‌ی له هه‌ڵه‌كه‌ی وه‌رنه‌گرتووه و له‌سه‌ری به‌رده‌وامه، له‌و روانگه‌یه‌وه كه كورد میله‌تێكه له ساڵانی رابردوودا ناڕه‌حه‌تی و خۆشگوزه‌رانیشی ته‌حقیق كرد و ته‌نیا ئه‌وه‌ی مابوو ده‌وڵه‌تیش ببینێت، بۆیه رژدی پارتی و رابه‌رایه‌تیی پرۆسه‌كه له‌لایه‌ن بارزانییه‌وه، لای خه‌ڵك وه‌ك هه‌ڵوێستێكی نه‌ته‌وه‌یی ماوه‌ته‌وه و وه‌ك بینیمان له هه‌ڵبژاردنی 12ی ئایاری رابردوو بۆ په‌رله‌مانی عێراق، حزبه‌كه‌ی بارزانی به‌رهه‌مه‌كه‌ی چنییه‌وه و گۆڕانیش باجه‌كه‌ی دا، بێ خۆبواردن له‌و فاڵه‌ی یه‌كێتی له ئامێره‌كانی ده‌نگداندا گرتییه‌وه. به‌ڵام خۆ ژماره‌یه‌كی زۆر كادر و كه‌سایه‌تیی گۆڕان هاوڕێمانن و له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی بینیمان، پێچه‌وانه‌ی حزبه‌كه‌یان بیریان كرده‌وه و ئه‌مان به ئاشكرا كاریان بۆ سه‌رخستنی ریفراندۆم ده‌كرد و نه‌شچوون بۆ ده‌نگدان هه‌ر له‌به‌ر ئه‌و نیگه‌رانییه‌ی له بزووتنه‌وه‌كه‌دا هه‌یانبوو.
گۆڕان ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌ی له به‌رده‌ست بوو، ئه‌و شه‌رمنییه‌ی له ریفراندۆم دووچاری خۆی كرد و ئه‌و چاوپۆشییه‌ی له خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ری كرد، دوای ته‌قه‌كردن له گرده‌كه گوتاری خۆی بگۆڕێت و به روونی هه‌ڵوێستی خۆی له‌باره‌ی هه‌ردوو رووداوه‌كه پێچه‌وانه بكاته‌وه، به‌ڵام دیاره ئه‌قڵی سیاسی و كوردناسییان كورتی هێناوه.
بۆ داهاتوویش حزبی كوردی دژی خواستی گه‌له‌كه‌ی بوه‌ستێته‌وه، گۆڕ بۆ خۆی هه‌ڵده‌كه‌نێ، به‌و پێیه‌ی ئێمه هیچمان ناوێت له سه‌ربه‌خۆییدا خۆی نه‌بینێته‌وه، خۆ ناكرێ حاشا له خه‌باتی چه‌ند نه‌وه‌یه‌ك و ئێسته‌یشمان بكه‌ین به‌وه‌ی ده‌وڵه‌تمان ناوێ، ئه‌ی چیمان ده‌وێت و بۆچی ده‌ژین؟.
لایه‌نێكی تری گرنگی سه‌رخستنی ریفراندۆم ئه‌و ده‌ماره كوردییه بوو كه سه‌رۆك بارزانی زۆر به شاره‌زایی كاری له‌سه‌ر كرد و جووڵاندی، به‌جۆرێك زۆر كه‌س كه حزبایه‌تییان تا ئاستی مه‌ستی رۆیشتبوو، له‌و رۆژانه‌ی بانگه‌شه‌ی بارزانیدا به‌دیار گوتاره‌كانییه‌وه مووچڕكه به گیانی كوردبوونیاندا ده‌هات. ئه‌وه ئه‌و حاڵه‌ته‌یه كه تایبه‌ته به كورد و ئه‌گه‌ر بیشزانێ مردن له رێیه، كاروانه‌كه‌ی لا نادات و هه‌ر به‌و رێیه‌دا ده‌ڕوات. بۆیه كه‌سایه‌تیی ئێمه‌ی كورد یه‌ك ساڵه جیاوازه له 27 ساڵی پێشوو، داواكاری نوێ و حه‌ماسی نوێمان هه‌یه بۆ ژیان و به‌ره‌وپێشچوون.
هه‌ڵبژاردن جووڵه‌یه‌كی جوانی دیموكراسی و گۆڕانكارییه و وزه‌ی نوێ ده‌داته‌وه به ژیان و به‌ڕێوه‌بردن، هاوكات گرنگترین خاڵی ئه‌وه‌یه خه‌ڵك به ده‌نگی خۆی هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ لایه‌نه‌كان ده‌كات، به‌ڵام به‌داخه‌وه كێشه‌كانی ناوخۆی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و هه‌رزانی به‌رهه‌م ساڵح، تابلۆكه‌ی شێواند تا بزانین بۆچوونی راستیی خه‌ڵك له‌باره‌ی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر چییه.