عه‌زیز ڕه‌سووڵ هه‌ورامانی
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كه ئێسته چه‌ند باڵێكه، دوو باڵی سه‌ره‌كی هه‌یه كه هه‌ریه‌ك له ماڵی مام جه‌لال و ماڵی كۆسره‌ت ڕه‌سووڵ سه‌رپه‌رشتی ده‌كه‌ن، ئه‌و دوو باڵه به‌رده‌وام له كێبه‌ركێی به‌هێزكردنی په‌له‌كانیاندان له حكوومه‌ت و ناوخۆی حزب، به‌ڵام ئه‌مه گرفتی له به‌رده‌م پرۆسه‌ی سیاسیی كوردستان دروست كردووه.
یه‌كێتی بۆ پێداگره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه نابێ به قه‌ده‌ر ئه‌و ده‌نگانه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت كه گه‌لی كوردستان له دوو هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان پێی ره‌وا بینین، بۆ یه داوای زۆرتر له‌وه ده‌كات له حكوومه‌ت و پێداگیریش ده‌كات كه پۆستی باڵای هه‌بێت.
هۆیه‌كی روون ئه‌وه‌یه كه ئه‌و له ناوخۆیدا كێشه‌ی ڕازیكردنی سه‌ركرده و باڵه‌كانی هه‌یه، هه‌ر به‌رپرسه‌ی یه‌كێتی داوای ئه‌و پۆسته ده‌كات كه له حكوومه‌ت پارتی وه‌ك پشكی یه‌كێتی دیاری كردووه، كاتێك داواكارییه‌كانی به‌رپرسانی ئه‌و حزبه زیاتر بێت له‌و پۆستانه‌ی بۆی دیاری كراوه، ئه‌وه ده‌بێت پێداگری له وه‌رگرتنی پۆستی زیاتر بكات، نه‌ك بۆ خزمه‌تی گه‌ل، به‌ڵكو بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و باڵ و به‌رپرسانه‌ی ڕازی بكرێن كه به‌رژه‌وه‌ندی كۆی كردوونه‌ته‌وه نه‌ك بنه‌مایه‌كی حزبی یان نه‌ته‌وه‌یی.
له ناوخۆی یه‌كێتی كێشه‌ی گه‌وره له‌سه‌ر هه‌ریه‌ك له پۆستی جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌تی كوردستان و سه‌رۆكی په‌رله‌مان هه‌یه، بۆ پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان هه‌ریه‌ك له بێگه‌رد تاڵه‌بانی سه‌ر به باڵی ماڵی مام جه‌لال و ڕێواز فایه‌ق سه‌ر به باڵی كۆسره‌ت ڕه‌سووڵ كاندیدن، هه‌ردوو باڵه‌كه ململانێی ئه‌وه‌یانه كاندیده‌كه‌ی خۆی بخاته سه‌ر كورسیی سه‌رۆكی په‌رله‌مان، بۆ جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌تیش ته‌نیا قوباد تاڵه‌بانی كاندید نییه، بگره له پاڵ ئه‌ودا ناوی هه‌ریه‌ك له شاڵاو كۆسره‌ت ڕه‌سووڵ و حاكم قادر و عیماد ئه‌حمه‌د دێن.
یه‌كێتی بۆ ڕازیكردنی باڵه‌كان و به‌رپرسانی حزبه‌كه‌ی، به‌رده‌وام ئاستی داواكاری پۆست له پارتی به‌رز ده‌كاته‌وه و هیچ به‌هایه‌كی بۆ ده‌نگی خه‌ڵك و دیموكراسیی نه‌هێشتووه‌ته‌وه. بۆیه دڵنیایه كه ئاستی چه‌نده له‌ناو خه‌ڵك و سندووقه‌كانیش روونی كرده‌وه، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م كورده بێ دڵه‌ڕاوكه نه‌ژی، هاتووه داوای جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم و حكوومه‌ت و وه‌زاره‌تی ناوخۆ و راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی كوردستان و فه‌رمانگه‌ی پێوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه ده‌كات، رێك وه‌ك ئه‌وه‌یه ئه‌وان یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردن بن و خۆیشیان بڕیار بده‌ن، كه ئه‌مه له لۆجیكی هیچ دانوستان و دروستكردنی حكوومه‌تێكدا نییه. ئه‌و داواكارییانه‌ی یه‌كێتی زۆر له‌وه زیاترن كه حزبه‌كه پێگه‌ی له‌و ئاسته‌دا مابێت له رووی جه‌ماوه‌رییه‌وه، بۆیه پارتی ته‌واوی داواكارییه‌كانی یه‌كێتی كه مافی خۆی نین، ڕه‌ت كردووه‌ته‌وه.
له‌م دۆخه‌دا كوردستان ده‌بێ بكه‌وێته سه‌ر شاڕێی دیموكراسی و گه‌ل ده‌نگی داوه بۆ گۆڕانكاری، بۆیه ده‌بێت هه‌موو حزبه‌كان ڕێز له بۆچوونی ئه‌و گه‌له بگرن كه خۆیان قبووڵیان بووه بڕۆنه به‌رده‌میان و هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ كردوون، دیموكراسیی یانی چی، گه‌ل ده‌سه‌ڵات ده‌به‌خشێت به‌و گرووپ و حزبه‌ی ده‌یه‌وێ حوكمڕانی بكات، نه‌ك بته‌وێت هه‌میشه له‌ڕێی هێز و پاره و جیۆگرافیاوه به‌ها بۆ هیچ بنه‌مایه‌كی دیموكراسی نه‌هێڵیته‌وه و بشڵێی سۆسیال دیموكراتین، دیموكراتی ئه‌وه‌یه كه له 111 كورسی 21ت هه‌یه و رێزی بگره.
لێره‌دا رۆڵی پارتی دیموكراتی كوردستان وه‌ك هێزی یه‌كه‌می براوه‌ی هه‌ڵبژاردن زۆر گرنگه كه تا دواكات ده‌ست به‌وه‌وه بگرێت حكوومه‌تێكی نیشتمانی به‌هێز به به‌شداری یه‌كێتی و ئه‌و حزبانه‌ی پێویسته به‌شداری حكوومه‌ت بكه‌ن، پێكبهێنێت، به‌ڵام به‌گوێره‌ی ئه‌و سه‌نگه‌ی گه‌ل پێ داون، ئه‌مه به‌رپرسیارێتی مێژووییه كه نابێ گه‌ل بێ‌ئومێد بكرێت له‌وه‌ی كه ده‌نگ بدات یان نا، وه‌ك یه‌ك وایه و ڕێز له ده‌نگ و ده‌سه‌ڵاتی ناگیرێت. ئه‌گه‌ر نا ئیتر نابێت پێكهێنانی حكوومه‌ت له‌وه زیاتر دوا بكه‌وێت كه بۆ دنیای ده‌ره‌وه كه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كوردستان ده‌كه‌ن، باش نابێت كه شه‌ش مانگه حكوومه‌ت كاربه‌ڕێكه‌ره.
هاوكات یه‌كێتی واز له‌وه بێنێت كه ده‌یه‌وێ له هه‌رێمی كوردستان حوكمڕانییه‌كی باش هه‌بێت، بۆیه ده‌یانه‌وێ پشكیان له هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی كوردستان و وه‌زاره‌ته سیادییه‌كان هه‌بێت، له كاتێكدا هه‌موو كوردستان ده‌زانن یه‌كێتی ئه‌وه‌نده‌ی مه‌به‌ستیه‌تی پۆست بۆ كه‌سه‌كانی ناو حزبه‌كه‌ی په‌یدا بكات، خه‌می ئاینده‌ی حوكمڕانی كوردستانی نییه و نه‌شبووه.
كاتێك یه‌كێتی له به‌غدا به ده‌نگی ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی شیعه پۆستی سه‌رۆك كۆماری بۆ به‌رهه‌م ساڵح وه‌رگرت، له چوارچێوه‌ی شه‌راكه‌تی كوردی ڕۆیشته ده‌ره‌وه و پشتی به عه‌ره‌ب به‌ست، ئه‌وكات ده‌بوو باش بزانێ چیتر نابێت له كوردستان زیاتر له‌و پێگه‌ی هه‌یه‌تی داوای پۆست بكات، جیا له‌وه‌ی به وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك كۆمار بۆ به‌رهه‌م ساڵح چه‌ندان به‌رپرسی یه‌كێتی زیندوو كرده‌وه تا داوای پۆست بكه‌ن، ئێسته ته‌نانه‌ت ته‌واوی پۆسته‌كانی حكوومه‌ت و په‌رله‌مان بدرێت به یه‌كێتی، له ناوخۆیاندا ناسازێن.
یه‌كێك له یارییه ناشیرینه‌كانی به‌رپرسانی یه‌كێتی له ڕێی ڕاوێژكاره‌كانی سه‌رۆكی كۆمار و ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌یكات، ورووژاندنی هه‌واڵی بڕینی بودجه‌ی كوردستان و لێره‌وله‌وێش هه‌وڵێكیان داوه كه گرفت له به‌رده‌م ناردنی بودجه دروست بكه‌ن له ڕێی په‌رله‌مانتارانی شیعه‌ی هاوڕێیان كه هاوسۆزیانن، ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ی فشار له پارتی بكه‌ن له حكوومه‌تی نوێ پۆستی زیاتریان پێ بدات، ئه‌وه‌ش بۆ ناوبانگی ئه‌و حزبه له ئاینده زۆر خراپه، چونكه خه‌ڵك بیری ماوه له شوباتی 2014 به فیتی چه‌ند به‌پرسێكی یه‌كێتی بودجه بڕاوه.