له ڕۆژی یه‌كی ئۆكتۆبه‌ری 2019 له چه‌ندان پارێزگا و شارۆكه‌ی عێراق خۆپێشاندان و ناڕه‌زایی سه‌ری هه‌ڵدا، چاودێران وای ده‌بینن ئه‌م خۆپێشاندانانه‌ی ئه‌مجاره له مێژووی عێراقدا وێنه‌ی نه‌بووه، به‌و پێیه‌ی جیا له‌وه‌ی كه‌س خۆی ناكات به خاوه‌نی، توندوتیژی هێزه ته‌ناهییه‌كانیش به‌رانبه‌ریان ساردیان ناكاته‌وه له داواكانیان.
له عێراقی دوای 2003 زۆر خۆپێشاندان و ناڕه‌زایی سه‌ریان هه‌ڵداوه له كاتی جیاواز و كاتیشیان خایاند، به‌ڵام هه‌میشه چه‌ند حزب و كه‌سایه‌تییه‌كی ناسراو خۆیان كردبوو به خاوه‌نی خۆپێشانده‌ران و پاش به‌ده‌ستهێنانی ئامانجه‌كانی خۆیان، خۆپێشاندانه‌كانیان داده‌مركانده‌وه، به‌ڵام خۆپێشاندانی ئه‌مجاره هیچ كه‌س و لایه‌نێكی دیاریكراو خۆیان نه‌كردووه به خاوه‌ن. بێ له‌وه‌ی ئاماژه‌ی جیاوازیشی هه‌یه.
ئه‌وه‌ی من وه‌ك ڕۆژنامه‌نووسێك به‌دواداچوونم بۆ كردووه بۆ تێگه‌یشتن له دۆخه‌كه، هه‌مووان رژدن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هێزێكی شاراوه له پشت جووڵاندنی شه‌قامه‌وه‌یه. به‌ڵام كه‌س دڵنیا نییه كێییه.
ئێران و ئه‌مه‌ریكا له‌وه‌ته‌ی عێراقی تازه هه‌یه ململانێی توندی تێدا ده‌كه‌ن، بۆیه ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه ئه‌مجاره ململانێكه‌یان گواستبێته‌وه سه‌ر شه‌قام، به‌ڵام له‌ژێر ناوی جۆراجۆر، ئه‌وه روونه له دروشمی به‌شێكی به‌رچاوی خۆپێشانده‌ران كه له پاڵ داوای خزمه‌تگوزاری و دامه‌زراندن، خواستی ده‌ركردنی ئێرانیشیان له وڵاته‌كه‌یان هه‌یه و ده‌ڵێن ئه‌وانه‌ی خۆپێشانده‌ران ده‌كوژن ئێرانین.
عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیران باجه‌كه‌ی ده‌دات
حكوومه‌ت و كابینه‌كانی عێراق به‌رده‌وام خزمه‌تگوزاری گشتییان بۆ هاووڵاتییان پشتگوێ خستووه. ئه‌وه‌ی حكوومه‌ته‌كانی عێراق كردوویانه، دابه‌شكردنی داهاتی عێراق بووه به‌سه‌ر حزب و كه‌سایه‌تییه‌كان، بۆیه نادادی و گه‌نده‌ڵی و نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری گشتی، كه‌ڵه‌كه‌بووی حكوومه‌ته‌كانی تره و عادل عه‌بدولمه‌هدی بوو به سه‌رۆكی حكوومه‌تێكی قه‌رزار و پڕ ته‌نگژه، به‌ڵام هاووڵاتیی كه ناخی پڕ بوو له بێهیوایی، ده‌خرۆشێت و ئه‌و حكوومه‌ته ده‌ناسێت كه ئێسته له‌سه‌ر حوكمه.
مه‌ترسی كورد له ڕووخانی حكوومه‌تی عادل عه‌دبدولمه‌هدی
له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌كاربوونی سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی عێراق، پێوه‌ندی حكوومه‌تی هه‌رێم و حكوومه‌تی ناوه‌ند پێی نایه قۆناغێكی باش و به‌رده‌وام به‌ره‌و باشتر ده‌ڕوات، وه‌ك دیاره هه‌ردوولا پشتیان له ناكۆكی سه‌رده‌می سه‌رۆك وه‌زیره‌كانی پێشتری عێراق كرد، ئه‌و سه‌رده‌مه تا ئاستێك به‌سه‌رچوو كه كێشمه‌كێشی توند له نێوان هه‌ردوو حكوومه‌ت ڕووی ده‌دا و سزای خه‌ڵكی كوردستانیان ده‌دا، تا له 2014 نووری مالیكی بودجه‌ی كوردستان كه قووتی هاووڵاتییان بوو، بڕی. له 2017 حه‌یده‌ر عه‌بادی هێزی سه‌ربازی عێراق دژی كوردستان به‌كار هێنا.
ئێسته كورد ئه‌و مه‌ترسییه‌ی هه‌یه له ئه‌گه‌ری ڕووخانی حكوومه‌ته‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی، جارێكی تر كه‌سێك له عێراق بێته سه‌ر حوكم كه ده‌ست بۆ سزادانی هه‌رێمه‌كه‌ی بباته‌وه و ململانێی توند له نێوان هه‌ردوولا دروست ببێته‌وه. چاودێرانی سیاسیی كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پێوه‌ندی عێراق و هه‌رێمی كوردستان له یه‌ك ساڵی ته‌مه‌نی حكوومه‌تی عێراق به سه‌رۆكایه‌تیی عه‌بدولمه‌هدی ماوه‌یه‌كی زێڕین بووه.
دۆخه‌كه ئاڵۆز و گوماناوییه و كورد هێشتا خۆی یه‌كلا نه‌كردووه‌ته‌وه پشتیوانی مانه‌وه‌ی عه‌بدولمه‌هدی ده‌كات یان مل بۆ لادانی ده‌دات، به‌هیوای ئه‌وه‌ی حكوومه‌تی داهاتوو پێوه‌ندی باشی له‌گه‌ڵ هه‌رێم هه‌بێت و نه‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ خاڵی سفر.
به‌هۆی ئه‌وه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی ئێسته كه‌سێكی سه‌ربه‌خۆیه و هیچ فراكسیۆنێكی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق نییه، ناتوانێ ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی پێویسته بۆ مانه‌وه‌ی خۆی و چاكسازی گشتیی، بهاوێت. بۆیه چاره‌نووسی حكوومه‌ته‌كه‌ی نادیاره و له گوتاره‌كانیشدا كه به‌ڵێن ده‌دات، ناتوانێ بیباته سه‌ر چونكه هیچ لایه‌ك هاوكاری نین.
به‌ڵام بۆ كورد پێویسته له ئه‌گه‌ری ڕووخانی حكوومه‌ته‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی، كار بكات بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی عێراق وه‌ك ده‌وڵه‌ت، له ڕێی ڕاكێشانی بۆچوونی سوننه و هاندانیان بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێكی سوننی، هاوكات پێوه‌ندی دیپلۆماسی چڕ بكاته‌وه و وڵاتانی دنیا به‌وه ڕازی بكه‌ن، عێراق ده‌بێ ببێت به سێ ده‌وڵه‌تی كورد و سوننه و شیعه.
ئه‌گه‌ر وردبینه‌وه له گوته‌یه‌كی عادل عه‌بدولمه‌هدی كه به ڕوونی گوتی، ئێسته ئێمه له نێوان ده‌وڵه‌ت و ڕووخانی ده‌وڵه‌تداین. ئه‌م قسه‌یه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران چه‌ندان خوێندنه‌وه هه‌ڵده‌گرێت، یه‌كێك له‌و خوێندنه‌وانه ئه‌وه‌یه، سه‌رۆك وه‌زیران ئاماژه‌ی به‌وه دا كه عێراق ناتوانێ وه‌ك ده‌وڵه‌ت بمێنێته‌وه. به مانایه‌كی تر پڕۆژه‌كه‌ی بایدن هه‌میشه ئاماده‌یه و ئه‌گه‌رێكی به‌هێزه بۆ دابه‌شكردنی عێراق بۆ سێ پارچه.