كوردۆ شابان
دوای ڕووخانی ڕژێمی پێشوو، چاوه‌ڕوان ده‌كرا عێراق ببێت به جه‌مسه‌رێكی به‌هێزی ئه‌مه‌ریكا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ڕێ نه‌دات هیچ هێزێك له ناوچه‌كه‌دا مه‌ترسیی بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا دروست بكات و ببێت به سه‌رئێشه بۆ ئیسرائیل، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه ئه‌م گۆڕه‌پانه بوو به باشترین ده‌رفه‌ت بۆ كۆتاهاتنی سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی زۆرینه‌ی سوننه و باڵاده‌ستیی ده‌سه‌ڵاتی كه‌مینه شیعه‌كه. هه‌ڵبه‌ت كه‌مینه‌یه چونكه له كۆی نزیكی نیو ملیار خه‌ڵكی ئه‌م ناوچه‌یه، كه‌متر له حه‌فتا ملیۆنیان شیعه‌ن.
واشنتن كاتی خۆی به ئه‌یاد عه‌لاوی ڕازی نه‌بوو، ئێسته به چاره‌كه عه‌لاوییه‌ك سوپاسگوزاره، ئه‌و عه‌لاوییه‌ی ده‌یتوانی عێراقی بۆ بكات به‌وه‌ی خۆی ده‌یه‌وێ و وڵاته‌كه‌ش له كاره‌ساته‌كانی دواتر ڕزگار بكات، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه، ئه‌مه‌ریكا له هه‌ر پلان و پیلانێكیدا له گۆی زه‌وی به‌هێز بووبێ، نه‌یتوانیوه له عێراقدا وا بێت، هه‌موو شتێكی له‌و وڵاته فه‌شه‌لی هێناوه.
په‌ندێكی به‌ریتانی هه‌یه سه‌رده‌می داگیركا‌ر "ئیستیعمار" به‌كار ده‌هات كه بریتییه له‌وه‌ی "له ناویاندا ئاژاوه دروست بكه ده‌بیته سه‌رگه‌وره‌یان"، ئه‌مه‌ریكایش خۆیان سیاسه‌تێكیان هه‌یه بریتییه له به‌رده‌وامیدان به كێشه بۆ مانه‌وه‌ی خۆی. كۆشكی سپی پێی وابوو، ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تێكی مه‌زه‌وی دروست ببێت و كێشه‌كانی عێراق به ئاڵۆزی بمێننه‌وه و تیرۆر گه‌شه بكات، بۆ هه‌میشه تێیدا باڵاده‌ست ده‌بێ، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه، ئه‌م سیاسه‌ته‌ی ته‌نیا 15 ساڵ بڕی كرد، نه‌یتوانی ئه‌و 50 ساڵه‌ی داینابوو، كۆتای پێ بێنێت. ئێسته به‌غدا به‌شێكه له تاران كه هه‌موو به نه‌زانیی واشنتن خۆی بوو.
عه‌لاوی براوه‌ی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنی عێراق بوو له 2010دا، تاكه قه‌واره‌ی گه‌وره بوو بڕوای به ده‌وڵه‌تی مه‌ده‌نی بوو، دوور له مه‌رجه‌ع و حه‌وزه‌ی عیلمی، پڕچه‌ككردنی هۆزه‌كان، دابه‌شكردنی پۆست له‌سه‌ر بنه‌مای تایفه‌گه‌ری، به‌ڵكو ڕه‌نگه تا ئێسته‌یش تاكه سه‌ركرده‌ی شیعه‌ی عێراقی سیكۆلار بێت كه بڕوای به ده‌وڵه‌تداری له‌سه‌ر بنه‌مای دامه‌زراوه و دیموكراتی هه‌بێت، كه‌چی ئه‌مه‌ریكا له‌پێناو مالیكی فه‌وتاندی، بۆ ئه‌وه‌ی عێراق فه‌شه‌ل بێنێ، به‌ڵام وڵاتێكی فاشیل بووه هه‌رێمێكی سه‌ربه تاران.
تازه به تازه، ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێ عه‌بادی وه‌ك سه‌ركرده‌یه‌كی مه‌ده‌نی، پێناسه‌ی خۆی بكات و دژایه‌تی مه‌رجه‌ع و حه‌شدی پێ بكات و له ڕێی ئه‌وه‌وه سوننه ڕازی بكات و كورد بخاته‌وه باوه‌شی عێراق، ده‌یه‌وێ له ڕێی ئه‌م پیاوه‌وه كه نه كه‌سایه‌تییه‌كی كاریزمیی هه‌یه و نه ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر نه‌ك سه‌رانی شیعه، به‌سه‌ر فه‌رمانده‌یه‌كی میلیشیاكاندا ناشكێ، ده‌یه‌وێ ده‌وڵه‌تی مه‌ده‌نی پێ دروست بكات و هه‌موو عێراق بخاته‌وه ژێر بڕیاره‌كانی به‌غدا و له واشنتنه‌وه بڕیاره‌كان بنووسرێنه‌وه. به‌ڵام ئه‌م ده‌رفه‌ته كاتی به‌سه‌ردا ڕۆیشت.
ئێسته‌یش ئه‌گه‌ر كه‌سێكی وه‌ك عه‌لاوی یان هه‌ر ناوێكی تر كه بڕوای به ده‌وڵه‌تی مه‌ده‌نییه، با بڵێین عه‌بادی، حوكمی عێراق بكات به‌شێوه‌یه‌ك ده‌ستووره‌كه‌ی به ته‌واوی جێبه‌جێ بكرێ، هه‌رێمی كوردستان به كه‌ركووكه‌وه كۆنفیدراڵی وه‌ربگرێ، سوننه‌ش له مووسڵه‌وه تا نیوه‌ی به‌غدا كۆنفیدراڵی بن، باقییه‌كه‌یشی هاوشێوه بۆ شیعه و به‌غدا پایته‌ختی هه‌رسێ كۆنفیدراڵییه‌كه‌ی بێت جیا له پایته‌خته‌كانی خۆیان، وه‌ك هه‌ولێر مووسڵ و به‌سره. هیوایه‌ك بۆ مانه‌وه‌ی عێراق به‌م نه‌خشه‌یه‌ی ئێسته بۆ ماوه‌یه‌ك ده‌مێنێته‌وه. هه‌ڵبه‌ت ئه‌ویش هه‌ر چه‌ند ساڵێك بڕ ده‌كات، ئاخر بۆ نموونه كورد ده‌یه‌وێ به‌شێك نه‌بێ له سویسرایش نه‌ك عێراق، بۆیه ئه‌ویش كاتییه. له‌به‌رئه‌وه ئه‌سته‌مه ئه‌وه ڕوو بدات كه عێراقێكی مه‌ده‌نی دامه‌زرێ، ده‌توانین بڵێین ئه‌و وڵاته كۆتای هاتووه، نازانین تا كه‌ی به‌رگه‌ی ئه‌م هه‌موو به‌نج و پینه‌یه ده‌گرێ بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵنه‌وه‌شێ!.