په‌یڕه‌و ئه‌نوه‌ر
یه‌كه‌م/ له ترۆپكی ده‌سه‌ڵاته‌وه بۆ په‌راوێز
سه‌ره‌تای ساڵانی دوو هه‌زاره‌كان، دۆخێكی تایبه‌ت له كۆماری توركیا هاته ئاراوه. له كولتووری سیاسیی توركیدا حكوومه‌تی هاوپه‌یمانی له‌رزۆك و پاسیڤه. ته‌مه‌ن كورت و بێ دنیابینی و بێ ستراتیجه. ئه‌ردۆغان له‌گه‌ڵ هاوڕێ و هاوخه‌باته‌كانی هه‌رزوو ده‌ست بۆ چیلكه‌دارێك ده‌به‌ن تا بگه‌ن به ده‌سه‌ڵات، بگه‌ن به سه‌رمایه و هێزه سیمبۆلی و راسته‌قینه‌كه‌ی توركیا، دیاره ئه‌ردۆغان پێشتر والی یان پارێزگاری ئیستانبوڵ بووه. ناسراو و خاوه‌ن پێشینه و سه‌رمایه‌ی ره‌مزی و سیستمی پێوه‌ندیی بووه.
ئه‌ردۆغان له‌ڕێی شاره‌وانی و ئیستانبوڵه‌وه به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ خه‌ڵك، جه‌ماوه‌ر، گرووپه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، ده‌ستگه‌كان، پڕۆژه و ژێرخان، لایه‌نی هونه‌ری و ته‌كنیكی و سیاسی شاره‌كه له پێوه‌ندیدا بووه و رێیه‌كه‌ی بۆ خۆی خۆش و بێ به‌ربه‌ست كردووه.
ئیستانبوڵ وه‌ك شار و شاره‌وانی بۆ ئه‌ردۆغان ئوبێكت/ئۆبژه‌یه‌كی كاریگه‌ر ده‌بێت، ته‌مه‌نی سیاسی ئه‌ردۆغان درێژ ده‌كاته‌وه، رێیه‌كانی بۆ كورت ده‌كاته‌وه، ده‌یگه‌یه‌نێته ترۆپك و لووتكه‌ی ده‌سه‌ڵات. دامه‌زراندنی پارتی داد و گه‌شه‌پێدان له‌لایه‌ن ئه‌ردۆغان و هاوڕێ و هه‌ڤاڵه‌كانی دیارده‌یه‌كی سیاسی نوێ بوو له توركیادا، پێشتر ئه‌زموونی تر و مۆدێلی تری پارتی ئیسلامی هه‌بوون، خاوه‌ن گوتار و ناسنامه بوون، به‌ڵام جیاواز له ناسنامه‌ی پارتی داد و گه‌شه‌پێدان.
ئه‌ردۆغان له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی پارته‌كه‌یه‌وه (پارتی داد و گه‌شه‌پێدان) مانیفێستۆی بازاڕی ئازاد و لیبڕاڵیزمی ئیسلامی و دیموكراتی كۆنزێره‌ڤه‌تیزم و كرانه‌وه به ڕووی هێزه ناوه‌كی و ده‌ره‌كییه‌كانی به پارته‌كه‌یه‌وه لكاند. ئه‌م شێوه چیڕۆك و نه‌ڕه‌یه‌تڤ و گێڕانه‌وه‌یه بۆ پارتێكی ره‌گ ئیسلام له توركیا تازه بوو، پێشتر وێنه و نموونه‌ی نه‌بوو. به‌شێكی زۆر له هاوڕێكانی ئه‌ردۆغان به‌شدار بوون له داڕشتنی ئه‌م فۆڕمه له نه‌ڕه‌یه‌تڤه بۆ پارته‌كه.
ئه‌ردۆغان دواتر و دوای چه‌ند هه‌ڵبژاردنێك له‌ڕێی مانیفێستۆی پارته‌كه‌یه‌وه ده‌گاته لووتكه‌ی ده‌سه‌ڵات، خۆی به په‌یكه‌ری سیاسی توركیا ده‌لكێنێت، پرۆسه‌كه سه‌ره‌تا له یه‌كه‌ی بچووكه‌وه بوو به یه‌كه‌یه‌كی گه‌وره یان كۆی سیستمكه/سیسز Thesis.
ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ده‌بینرێت پارچه پارچه‌بوون و ئه‌نتی سیسزه Anti-Thesis. ئه‌مڕۆ هاوڕێكانی دوێنێی ئه‌ردۆغان ده‌یانه‌وێت ببن به ئه‌نتی سیسز، مانیفێستۆی داد و گه‌شه‌پێدان بكه‌نه‌وه به چه‌ند یه‌كه‌یه‌كی بچووك و دابه‌شبوو.
دووه‌م/ هاوڕێكانی دوێنی، ركابه‌ره‌كانی ئه‌مڕۆ
به‌پێی چه‌ند راپرسی و رووپێوییه‌ك كه له توركیا ئه‌نجام دراون، ئه‌ردۆغان و پارته‌كه‌ی به‌ره‌و لاوازبوون و بێ هه‌ژموونی هه‌نگاو ده‌نێن، له به‌رانبه‌ردا هاوڕێكانی (عه‌لی باباجان و ئه‌حمه‌د داود ئۆغڵو) كه هه‌ریه‌كه‌یان به‌نیازن پارتێكی سیاسی سه‌ربه‌خۆ دروست بكه‌ن و به‌ڕێژه‌ی ١٧% ده‌نگه‌كانی هه‌ڵبژارن بۆ خۆیان ببه‌ن. ئه‌م دۆخه بۆ ژێرخانی ده‌سه‌ڵات و مانه‌وه‌ی پارتی داد و گه‌شه‌پێدان له ده‌سه‌ڵات جێی نیگه‌رانی و ترسه. بۆ ئه‌ردۆغانیش خه‌مێكی قووڵ و تاریكه.
دیاره ئه‌ردۆغان ته‌واوی ئه‌و حیكایه‌ت و دووركه‌وتنه‌وه‌یه‌ی هاوڕێكانی ده‌به‌ستێته‌وه به چیڕۆكی خیانه‌ت و ده‌رچوون له بنه‌ما و تێگه‌یشتنه‌كانی پارتی داد و گه‌شه‌پێدان، هاوكات ئه‌ردۆغان ئه‌م جیابوونه‌وه‌یه وه‌ك كوده‌تا و ئاوه‌ژووكردنه‌وه‌ی دروشم و چاوه‌ڕوانییه‌كانی پارته‌كه‌ی ده‌بینێت.
عه‌لی باباجان كاراكته‌رێكی قووڵی ناو دنیای ئیسلامی توركییه. له ڕوانگه‌ی ئابووری و بازاڕ و پێوه‌ندی نێوان هاووڵاتی و بازاڕ، ماركێتینگی سیاسی و ستراتیجی بۆ خۆی ده‌كات. ڕاستییه‌كه‌ی له‌ڕێی كۆمه‌ڵناسی بازاڕه‌وه ده‌یه‌وێت دووباره بگه‌ڕێته‌وه بۆ ناو په‌یكه‌ری حوكمڕانی توركیا.
باباجان دامه‌زرێنه‌ری پارتی داد و گه‌شه‌پێدانه. سه‌ره‌تا بڕیار وابوو له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغاندا به‌یه‌كه‌وه رێ سیاسییه‌كه ببڕن و ته‌واو بكه‌ن. بۆیه ماوه‌یه‌ك وه‌زیری ئابووری بووه له حكوومه‌ته‌كه‌ی ئاك پارتیدا، دواتر بووه به وه‌زیری ده‌ره‌وه و دواتریش جێگری سه‌رۆك وه‌زیران. هه‌موو ئه‌م كه‌ناڵه سیاسییانه لای عه‌لی باباجان ئه‌زموون و چیڕۆكی تایبه‌تی به‌دواوه‌وه بووه.
ئه‌حمه‌د داود ئۆغڵو كاراكته‌رێكی تری ناو جه‌سته‌ی سیاسی رابردووی ئاك پارتییه. دیاره ئه‌و زیاتر له‌ڕێی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه و تیۆر و جیهانبینی تایبه‌ت به‌خۆیه‌وه ده‌یویست توركیا پێشانی دنیا بدات. ئه‌ردۆغان ئه‌مڕۆ هه‌م عه‌لی باباجان و هه‌م ئه‌حمه‌د داود ئۆغڵو وه‌ك نه‌یار، دژبه‌ر و خیانه‌تكار ده‌بینێت.
سێیه‌م/ توركت ئۆزاڵ و پارتی نیشتمان
پێ ده‌چێت ئه‌زموونی سیاسی تازه‌ی عه‌لی باباجان له ئه‌زموون و مۆدێله‌كه‌ی توركت ئۆزاڵ و پارتی نیشتمان بچێت.
عه‌لی باباجان ده‌یه‌وێت پارته سیاسییه تازه‌كه‌ی له ڕووی فكر و ئایدۆلۆجیاوه ئۆتۆنۆم بێت. نه ڕاست بێت و نه چه‌پ، پارتی خه‌ڵك و جه‌ماوه‌ر و گشت بێت. دوور نییه عه‌بدوڵا گول وه‌ك برا گه‌وره و رێبه‌رێك رۆڵ له‌ناو هه‌ناوی ئه‌و پارته‌دا ببینێت. هه‌روه‌ها باباجان هه‌وڵ ده‌دات به‌شێك له سه‌رمایه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی ناو ئاك پارتی له‌گه‌ڵ خۆیدا ببات، به‌شیر ئاتاڵای وه‌زیری ناوخۆی پێشوو، مێهمه‌ت شیمشه‌ك وه‌زیری پێشووی دارایی و هاشم كڵچ سه‌رۆكی پێشووی دادگای ده‌ستووری له‌گه‌ڵ خۆیدا ببات و دووباره له‌ناو رێكخستنێكی تر، خه‌یاڵێكی تری سیاسییه‌وه دایانبمه‌زرێنێته‌وه و جێگیرییان بكات.
ئه‌م كاراكته‌رانه هه‌ریه‌كه و له گۆشه‌یه‌كه‌وه توركیا ده‌بینێت، لێكدانه‌وه و راڤه‌ی بۆ ده‌كات. دیاره جگه له‌مانه چه‌ندان كادر و ئه‌ندامی تری باڵای پارتی داد و گه‌شه‌پێدان ده‌یانه‌وێت له‌گه‌ڵ پارته تازه‌كه‌ی باباجاندا تواناكانی خۆیان تاقی بكه‌نه‌وه. چونكه ئه‌مڕۆ به‌شێكی زۆری خوێنده‌وارانی توركیا و ئه‌ندامه باڵاكانی ناو ئاك پارتی پێیان وایه، توركیا و ئاك پارتی له ته‌نگژه‌دان. بۆیه هێزی تر و ئایكۆنی تری سیاسی به چاره‌سه‌ر ده‌زانن. پێ ده‌چێت عه‌لی باباجان و ئه‌حمه‌د داود ئۆغڵو بتوانن ژێرخانی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ئه‌ردۆغان لاواز و لێژ بكه‌ن.