یه‌كه‌م/ چوارچێوه‌ی تیۆری
له ئه‌ده‌بیاتی پێوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا هه‌موو ئه‌كته‌رێكی سیاسی "ئه‌كته‌ری ده‌وڵه‌تی و ناده‌وڵه‌تی" به‌یه‌كه‌وه‌ن و له‌گه‌ڵ یه‌كتر له پێوه‌ندیدان. ئه‌كته‌ری ده‌وڵه‌تی بریتییه له ده‌وڵه‌ت خۆی، ئه‌كته‌ری ناده‌وڵه‌تی بریتییه له هێزێك له ده‌ره‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت، ستراكچه‌رێك كه ره‌گه‌زه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی ده‌وڵه‌ت له خۆ ناگرێت وه‌ك هه‌رێمه‌كان، هه‌رێمی كوردستان، كۆمپانیا فره‌ڕه‌گه‌زه‌كان، رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و بزووتنه‌وه رزگاریخوازه‌كان.
ئه‌م هێزانه ده‌وڵه‌ت نین، به‌ڵام وه‌ك ده‌وڵه‌ت مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت، كارلێك و پێوه‌ندی و مامه‌ڵه‌ی نێوان ئه‌كته‌ره‌كان به هه‌ردوو فۆڕم و تایپیه‌وه، پێویستی و فره‌بوونی سه‌رچاوه‌كان به‌رهه‌می دێنێت. وڵاتان پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ یه‌كتردا دروست ده‌كه‌ن له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ی پێویستیان به یه‌كتره‌و ده‌بێت ببن به بوونه‌وه‌رێكی كۆمه‌ڵایه‌تی تا له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی دانه‌بڕێن، په‌راوێز نه‌خرێن، ته‌نیا و بێ كاریگه‌ری نه‌مێننه‌وه.
رووسیای فیدڕاڵ، كۆماری توركیا و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا پێویستیان به‌یه‌كتره، بۆیه هه‌ریه‌كه و له ڕوانگه‌یه‌كه‌وه پێویستیان به یه‌كتره و ده‌یانه‌وێ له‌گه‌ڵ یه‌كتردا جووڵه‌كانیان رێكبخه‌ن و له پێوه‌ندیدابن.
له تیۆره‌كانی پێوه‌ندی نێوده‌وڵه‌تیدا چه‌ندان تیۆرمان هه‌ن هه‌ریه‌كه‌وه به جۆرێك له چیه‌تیی پێوه‌ندیی نێوان دوو ئه‌كته‌ر یان زیاتر ده‌ڕوانن، لێكی ده‌ده‌نه‌وه و وێنه‌كانی ناوی شرۆڤه ده‌كه‌ن. ریالیسته‌كان ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ چه‌مكی هێز. هێز وه‌ك رێسای سه‌ره‌كی.
هێز لای ریالیسته‌كان بنه‌مای پێوه‌ندییه‌كان و ده‌وڵه‌ته، ده‌وڵه‌ت خۆی ئه‌كته‌ری سه‌ره‌كییه و ئه‌وانیتر ده‌بێ بخرێنه ده‌ره‌وه‌ی سیستمی سیاسی نێوده‌وڵه‌تی. بۆیه لیبڕالیسته‌كان به دیدێكی تر له هه‌نده‌سه‌ی سیاسی پێوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌ڕوانن و ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ چه‌مكی بازاڕی ئازاد، هاوكاری و هاوئاهه‌نگی و ئاسایش.
به‌ڵام دیاره لای لیبڕاڵه‌كان هه‌م ئه‌كته‌ری ده‌وڵه‌تی و هه‌میش ئه‌كته‌ری ناده‌وڵه‌تی به‌شێكن له رێسا و پێوه‌ندییه‌كان.
قوتابخانه‌ی ئینگلیزی له پێوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا تێكه‌ڵه‌یه‌كه له هه‌ردوو قوتابخانه‌كه‌ی تر. ماركس و فێمێنیزم و ژینگه‌پارێزان به جۆرێكی تر له پێوه‌ندیی نێوان ده‌وڵه‌تان ده‌ڕوانن و شرۆڤه‌ی ده‌كه‌ن. بۆیه ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له نێوان ئه‌مه‌ریكا و رووسیا و توركیادا روو ده‌دات، فۆرمێكی تایبه‌ته. به‌و پێیه‌ی بنیاتی پێوه‌ندییه‌كانیان له‌سه‌ر بنه‌مای ئاسایش، مانه‌وه و ناسنامه و هێز به‌رهه‌م هێنراوه.
دووه‌م/ رووسیا و توركیا، پێوه‌ندییه‌كی ته‌كتیكی یان ستراتیجیی
مێژووی پێوه‌ندییه‌كانی نێوان رووسیای فیدڕاڵ و كۆماری توركیا تازه‌یه، رووسیای فیدڕاڵ دوای رووخانی یه‌كێتی سۆڤیه‌ت تا ماوه‌یه‌ك خه‌ریكی خۆڕێكخستنه‌وه و خۆبنیاتنانه‌وه و خۆتازه‌كردنه‌وه بوو. چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر توركیا به‌هه‌ڵه فڕۆكه‌یه‌كی سه‌ربازی رووسیا ده‌پێكێت و ده‌یخاته خواره‌وه. دیاره فه‌رمانی خستنه خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌كه له‌لایه‌ن ئه‌حمه‌د داود ئۆغڵو بوو، ئه‌م رووداوه ته‌نگژه‌یه‌كی گه‌وره دروست ده‌كات له نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا. سزای ئابووری به‌سه‌ر توركیادا ده‌سه‌پێنرێت و توركیا له نێوان هه‌ردوو زلهێزی رووسیا و ئه‌مه‌ریكا كه‌نارگیر ده‌بێت.
ئه‌م پرۆسه‌یه توركیا رووبه‌ڕووی ته‌نیایی و په‌راوێزبوون ده‌خاته‌وه. ئه‌ردۆغان له نێوان رووسیا و ئه‌مه‌ریكا رووسیا هه‌ڵده‌بژێرێت و لێی نزیك ده‌بێته‌وه، نزیكبوونه‌وه به مانای ئه‌وه‌ی توركیا و ئه‌ردۆغان له‌سه‌ر خستنه خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌كه داوای لێبوردن ده‌كه‌ن.
لێره‌وه شێوه‌یه‌ك له پێوه‌ندی له نێوان ئه‌م دوو وڵاته دروست ده‌بێت كه زیاتر ره‌هه‌ندێكی ته‌كتیكی هه‌یه نه‌ك ستراتیجی. رووسیا و توركیا هیچ بنه‌مایه‌كی ستراتیجی كۆیان ناكاته‌وه و به‌یه‌كه‌وه‌یان نابه‌ستێته‌وه. له‌ڕووی دۆخی جیۆپۆڵه‌تیكی، مێژوو، رابردوو، جیۆگرافیای سیاسی، كولتووری سیاسی و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه، رۆڵ و پێگه له‌ناو رێكخستنی جیهانی نێوده‌وڵه‌تی زۆر له یه‌كتر جیاوازن و خاڵی هاوبه‌شیان كه‌متره. به‌ڵام ئه‌وه‌ی زیاتر له یه‌كتریان نزیك ده‌كاته‌وه، به‌رژه‌وه‌ندی كاتی و كاردانه‌وه‌ی توركیایه به‌رانبه‌ر ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و خۆرئاوا.
توركیا به‌گشتی وایده‌بینێت و داده‌نێت كه چوونه ناو بلۆكی رووسیا ده‌ستكراوه‌تر و زاڵتری ده‌كات له به‌رانبه‌ر ئه‌وانیتردا، له به‌رانبه‌ر نه‌یاره‌كانیدا. بنه‌مای پێوه‌ندی سیاسی و دیپلۆماسیی نێوان هه‌ر ئه‌كته‌رێك له پێوه‌ندییه نیوده‌وڵه‌تییه‌كاندا، كاردانه‌وه و هه‌ڵچوون نییه، به‌ڵكو مێژوو و جیۆستراتیج و ناسنامه و به‌های هاوبه‌ش و به‌یه‌كه‌وه‌بوونی دوورمه‌ودایه.
سێیه‌م/ خنكان و ده‌وره‌دان
توركیا به‌هۆی ته‌كتیكیبوونی پێوه‌ندییه‌كانیه‌وه له‌گه‌ڵ رووسیا به‌ره‌و ده‌وره‌دان، خنكان و پاسیڤبوون ده‌چێت. ئه‌م دوو وڵاته له هه‌ندێك پرس و بابه‌ت و رووداو هاوبۆچوونن و له هه‌ندێكی تر دژبه‌یه‌كن، ئه‌م دژیه‌كییه له سووریا و لیبیا به روونی ده‌رده‌كه‌وێت.
توركیا هێز ده‌نێرێت بۆ لیبیا، له به‌ره‌ی دژ به رووسیا و ئه‌وانیتره. له سووریا له چه‌ند ناوچه‌یه‌ك دژ به رووسیا و هاوبه‌شه‌كانێتی. ئه‌م رووداوانه توركیا به‌ره‌و ناكارابوون و خنكان ده‌به‌ن. وا ده‌رده‌كه‌وێت رووسیا له هه‌موو پانتاییه‌كان رێ به توركیا نه‌دات به دڵی خۆی جووڵه بكات و ستراتیج و ناسنامه‌ی سیاسی خۆی تازه بكاته‌وه و بیسه‌پێنێت.
خاڵی دژبوونی ئه‌م دوو وڵاته له ده‌ره‌وه‌ی خۆیان سیاسه‌تی هه‌ڵكشان و فراوانخوازی و خه‌ونبینینه به چوارچێوه‌یه‌كی گه‌وره‌تر له ده‌وڵه‌ت. هه‌م رووسیا و هه‌میش توركیا خه‌یاڵی ئه‌وه ده‌كه‌ن بۆ سنووره‌كانی دوێنێی خۆیان و رابردوویان بگه‌ڕێنه‌وه، پێوه‌ندی به نۆستالیجیای سیاسی خۆیانه‌وه بكه‌نه‌وه. ده‌زانین ئه‌م دوو وڵاته له سه‌ده‌ی نۆزده‌یه‌م ئیمپڕاتۆر بوونه، خاوه‌ن سنوور و ناوه‌ندی بڕیار و پێگه‌ی جیۆسیاسی بوونه.
ئه‌مڕۆ دوو ده‌وڵه‌تی مۆدێرنی نه‌ته‌وه‌یین. رووسیا ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشه، ئه‌مه‌ریكا به ركابه‌ری خۆی ده‌زانێت، بۆیه توركیا وه‌ك به‌شێك له پێكهاته یان پاشكۆ سیاسی و جیۆپۆڵه‌تیكییه‌كه‌ی سه‌یر ده‌كات، نه‌ك ركابه‌ر و هێزی به‌رانبه‌ر.
توركیا له‌م رووداوانه ته‌نیا ده‌مێنێته‌وه و ناتوانێ ببێت به خاوه‌ن هاوسه‌نگی هێز و بچێته ریزی زلهێزه‌كانه‌وه، بگره له نێوان ئه‌مه‌ریكا و رووسیا ده‌خنكێت و ده‌وره ده‌درێت.