(١)
بهئاسایشكردنی پرسی كورد
هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر مه‌خموور، شنگال و قه‌ندیل رووداوێكی جیاوازه، پڕۆژه‌یه‌كه توركیا ده‌یه‌وێ جووڵه‌ی پێ بكات. ئارگیۆمێنتی باڵاده‌ست بۆ هێرشكردنه سه‌ر پانتاییه‌ك كه كوردی لێ بێت، كورد تێیدا بژیت و بمێنێته‌وه تێكهڵكردنێتی به پرسی ئاسایش. ئاسایش له روانگه‌ی ده‌وڵه‌تی توركیاوه دۆخێكه بنیاته ناوه‌كی و ده‌ره‌كییه‌كه‌ی له مه‌ترسیدایه، به‌ها، ناسنامه، سیستمی سیاسی، سنوور، سه‌روه‌ری و مانه‌وه‌ی له ژێر هه‌ڕه‌شه، لاوازبوون و پووكانه‌وه‌دایه.
ئه‌مجاره توركیا به قووڵی هێرش ده‌كات، جیۆگرافیای جیاواز ده‌كاته ئامانج، پێگه‌كان زیاترن، ته‌كنه‌لۆجیای سه‌ربازی باشتر و پێشكه‌وتووتر به‌كار ده‌هێنرێن، دڕۆن/فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان به‌شداره! هێرشه‌كه ناونراوه "چنگی هه‌ڵۆ" هه‌ڵۆ وه‌ك سیمبۆلی سه‌ركه‌وتن و نه‌دۆڕان، پاشه‌كشه‌نه‌كردن و به‌رده‌وامبوون. ئه‌م هێرشه‌ی ئه‌مجاره‌ی توركیا ماناكانی جیاوازن، په‌یام و مه‌به‌سته‌كانی قووڵتره. توركیا وه‌ك ئه‌ندامێكی ناتۆ ئاسایشی سنووره‌كانی ده‌ره‌وه‌ی به ئاسایشی سنووره ناوه‌كییه‌كه‌ی خۆی ده‌زانێت. دیاره به‌رده‌وام ئه‌و ده‌وڵه‌ته هه‌وڵی داوه له‌ڕێی ده‌ره‌وه‌ی خۆیه‌وه ئاسایش بۆ ناوه‌وه‌ی خۆی بنیات بنێت و به‌رهه‌م بهێنێت.
ئه‌مڕۆ توركیا رووی له ده‌ره‌وه‌یه و له هه‌ڵكشانه، بنكه سه‌ربازییه‌كانی له وڵاتانی هه‌رێمی ناوچه‌كه روو له زیادبوونه، له سۆماڵ، سوودان، لیبیا، سووریا، قه‌ته‌ڕ و باكوری قوبڕس و چه‌ند یه‌كه‌كی تر. توركیا له‌ناو سیستمی سیاسیی هه‌رێمی ناوچه‌كه هه‌ست ده‌كات له‌ڕووی ئاسایشه‌وه له ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی به‌رده‌وامدایه به‌تایبه‌ت له‌گه‌ڵ به‌شێك له هێزه كوردییه‌كان. ئه‌م دۆخه وایكردووه توركیا هێرشه بۆ سه‌ر نه‌یار، دوژمن و ركابه‌ره‌كانی به‌جۆرێك له دڵنیایی، ئاسایش و ئارامی ببینێت. ده‌وڵه‌تی توركیا چیڕۆكه‌كه وادادهڕێژێت كه هێزه كوردییه‌كان هه‌ڕه‌شه‌ی گه‌وره‌ن بۆ تێكدانی ئاسایشی ناوه‌كی ئێمه، جه‌نگ و هێرشه‌كان له ده‌ره‌وه‌ی سنووری خۆم گه‌یشتنه به ئاسایشی ته‌واو.
(٢)
گه‌ڕانه‌وه‌ی عوسمانییه نوێیه‌كان
یه‌كێك له خه‌یاڵ، بیركردنه‌وه و پڕۆژه‌كانی ئه‌ردۆغان و هاوڕێكانی گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ میرات و جیۆگرافیای ئیمپڕاتۆری عوسمانی! ئه‌م پڕۆژه‌یه به عوسمانییه نوێیه‌كان ناسراوه. ناوكی پڕۆژه‌كه باڵاده‌ستبوونه به‌سه‌ر ده‌ریای ره‌ش، ده‌ریا سوور و ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست. سه‌ره‌تا و كه‌ناڵی جێبه‌جێكردن ئه‌م پڕۆژه‌یه هێرشكردنه له‌ڕێی سه‌ربازه‌وه بۆ سه‌ر قه‌ندیل، شنگال و مه‌خموور. ئه‌م سێگۆشه جیۆسیاسییه قووڵایی ستراتیجییه بۆ پڕۆژه‌ی عوسمانیزمی نوێ و؛ توركیا هێرش و بۆردمان و هاتنه‌ژووره‌وه‌ی بۆ عێراق و هه‌رێمی كوردستان وه‌ك میكانیزمی گه‌ڕانه‌وه و زیندووبوونه‌وه‌ی جه‌سته‌ی سیاسی و جیۆگرافی عوسمانی ده‌بینێت له ناوچه‌كه. گه‌ڕانه‌وه بۆ میساقی میلی و نه‌خشه‌ی كۆنی عوسمانیزم.
دیاره ناوه‌ڕاستی ساڵی هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردوو كۆماری توركیا و ده‌وڵه‌تی عێراق رێككه‌وتنێكیان له‌گه‌ڵ یه‌كتردا واژوو كردووه و رێ‌یان به‌یه‌كتر داوه بێنه ناو خاكی یه‌كتر و گرووپه چه‌كداره‌كان راو بنێن و بمێننه‌وه و باره‌گای سه‌ربازی بنیات بنێن! له زۆر دۆخدا توركیا گه‌ڕانه‌وه بۆ ئه‌م رێككه‌وتننامه‌یه ده‌كاته پاساو بۆ هێرش و به‌زاندنی سنوور و سه‌روه‌ری، به‌ڵام پڕۆسه‌كه له‌وه فراوانتر و قووڵتر و فره ره‌هه‌ندتره، پێوه‌ندی به فاكته‌ری هێز، دۆخ و ململانێی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی توركیا، داڕشتنه‌وه‌ی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا، ژینگه‌ی هه‌رێمی و جیۆپۆله‌تیكییه‌وه هه‌یه به‌تایبه‌ت كاتێك مه‌خموور، شنگال و قه‌ندیل ده‌پێكێت و به‌ئامانج ده‌گرێت. راستییه‌كه‌ی ئه‌وه‌ی توركیا بیری لێ ده‌كاته‌وه له‌ڕووی ستراتیجه‌وه زۆر له‌وه قووڵتر و فره ره‌هه‌ندتر و ئاڵۆزتره و؛ پێ ده‌چێت یه‌كه و ئه‌كته‌ره‌كانی تر بیرییان لێ نه‌كردبێته‌وه. پێده‌چێت هێرشی ئه‌مجاره‌ی توركیا زاڵبوون بێت به‌سه‌ر دۆخی جیۆپۆله‌تیكی قه‌ندیل، وه‌ك وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا رای گه‌یاندووه كه ده‌یانه‌وێت ده‌ست به‌سه‌ر باره‌گا و بنكه سه‌ربازییه‌كانی پارتی كرێكارانی كوردستان له قه‌ندیل و ده‌وروبه‌ریدا بگرن.
(٣)
رۆژئاوای كوردستان و پێگه‌ی توركیا
نزیكبوونه‌وه‌ی لایه‌ن و پارته سیاسییه‌كانی رۆژئاوای كوردستان به‌لای توركیاوه هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر پێگه و ناسنامه و رۆڵی جیۆسیاسی، ئاسایش و سنوور و قه‌واره سیاسییه‌كه‌ی. دیاره له‌م ماوه‌یه‌دا (ته‌ڤده‌م و ئه‌نه‌كه‌سه) به ناوبژیوانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر چه‌ند خاڵێكی سه‌ره‌تایی و چه‌ند بنه‌ما و لێكتێگه‌یشتنێكی سه‌ره‌تایی ده‌گه‌نه رێككه‌وتن. ئه‌م رووداوه بۆ توركیا جێی ترس و له‌ده‌ستدانی پێگه‌ی جیۆسیاسییه له سووریا و رۆژئاوای كوردستان. دیاره توركیا هه‌موو توانا سه‌ربازی، دیپلۆماسی و جیۆپۆله‌تیكییه‌كه‌ی له سووریا به‌كار هێناوه بۆ گۆڕینی پرسی كورد له پرسێكی سیاسییه‌وه بۆ پرسی ئاسایش و؛ دوورخستنه‌وه‌ی كورد له جیۆگرافیای سیاسی، ناسنامه، په‌رتكردن و گه‌مارۆدان و بێ رۆڵكردنیان له‌ناو سیستمی سیاسیی هه‌رێمی ناوچه‌كه.. هتد.
ناساندنی كورد وه‌ك پرسی ئاسایش و دڵنیایی بۆ توركیا، ئه‌و وڵاته ده‌ستكراوه‌تر ده‌كات بۆ بژارده‌ی سه‌ربازی و بیركردنه‌وه‌ی له هێرشی سه‌ربازی. ئه‌م هێرشانه له سنووری عێراقدا بۆ سه‌ر باره‌گا و بنكه‌كانی پارتی كرێكارانی كوردستان ئاماژه و سه‌ره‌تایه‌كه بۆ هێرشی توركیا بۆ سه‌ر هێزه‌كانی رۆژئاوای كوردستان. پێده‌چێت له‌م قۆناغه‌دا عێراق ئاسانتر بێت بۆ سوپای توركیا بۆ هێرشكردن، به‌ڵام له قۆناغه‌كانی داهاتوودا توركیا ئامانجی ئه‌وه‌یه هێزه سیاسییه‌كانی رۆژئاوای كوردستان گه‌مارۆ بدات و بێ جووڵه‌یان بكات، چونكه توركیا به‌درێژكراوه‌ی په‌كه‌كه‌یان داده‌نێت و به‌یه‌ك لۆجیكی سیاسی و سه‌ربازی مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كات. زیادكردنی بنكه‌ی سه‌ربازیی توركیا له هه‌رێمی كوردستان و هاتنه‌ژووره‌وه‌یان بۆ ناو خاكی هه‌رێم، زیاتر بۆ دابڕاندنی هه‌ر پێوه‌ندی و لینك و هاوئاهه‌نگییه‌كه له نێوان رۆژئاوای كوردستان و پارتی كرێكارانی كوردستان و لایه‌نه‌كانی تر.
توركیا ده‌یه‌وێت دیوارێكی گه‌وره‌ی جیۆپۆله‌تیكی له نێوان باشوور و رۆژئاوای كوردستان دروست بكات و به‌ته‌واوی له یه‌كتریان داببڕێنێت و له‌ڕێی سوپا و سه‌ربازه‌وه به‌رده‌وام چاودێرییان بكات.