ھه‌ر كه دنیای نوێ، سه‌ره‌تای ھه‌نگاوی خۆی ھه‌ڵدێنێت و پشت له سه‌ده دواكه‌وتووه‌كانی خۆی ده‌كات، له چاكسازیی ئاینی و سیاسیی خۆیدا، پرسی "تاكگه‌رایی" وه‌ك ھه‌ڵوێستێكی ئینسانی و كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌خاته ناو دروشمه‌كانی خۆیه‌وه. ئه‌و گۆڕانه له تاكگه‌رایی ئاینییه‌وه ده‌ستی پێ كرد و له تاكگه‌رایی ئابووری و سیاسی‌دا كه‌وته ئه‌وپه‌ڕی خۆی و له تاكگه‌رایی كۆمه‌ڵایه‌تیدا گیرسایه‌وه.
به‌كۆمه‌ڵ ژیان، به سروشتی خۆی، تا دروستبوونی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌ییش، وایكردبوو مرۆڤ نه‌توانێت له ھاوكێشه‌ی به كۆمه‌ڵ ژیان ده‌رچێت، ئه‌و پرۆسه‌یه‌ش نه‌ك ھه‌ر به خۆپاراستنی به‌كۆمه‌ڵ ته‌واو ده‌بوو، به‌ڵكو به‌كۆمه‌ڵ بیركردنه‌وه و به‌كۆمه‌ڵ ڕهفتاركردنیشی لێ كه‌وتبووه‌وه. كێشه‌كانی ئه‌و كۆمهڵگهراییه كه "كۆلێكتیڤ سیسته‌م"ی پێ ده‌گوترێت، زیانی گه‌وره‌ی له جیاوازی و كێبه‌ركێ و گه‌شه‌كردنی ئاسایی تاكه‌كه‌س ده‌دا. به‌ڵام له‌گه‌ڵ په‌یدابوونی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی و پارچه‌بوونی سیسته‌می ئیمپراتۆره‌كان، كۆمهڵگهراییش تێكده‌شكێت و تاكه‌كه‌س له ده‌وڵه‌ته‌كانی ئه‌وروپادا ده‌بێته‌وه خاوه‌ن و بڕیاده‌ری خۆی.
تاكگه‌رایی "ئیندیڤیجوالیزم" ھه‌ڵوێست و ڕه‌وتێكی ژیانه، تێیدا تاك سه‌ربه‌خۆیانه بێ ئه‌وه‌ی گرووپه كۆمه‌ڵایه‌تی و ئاینی و سیاسییه‌كان بڕیاری بۆ بده‌ن، خۆی ده‌بێته‌وه خاوه‌نی خۆی و ئازادیی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووریی خۆی و دوای ئه‌وانه‌ش سه‌ربه‌خۆیی سیاسیی خۆی دابین ده‌كات. له تاكگه‌راییدا تاك ناوه‌ند و چه‌قی بڕیاره‌كانی خۆیه‌تی و ھیچ گرووپێك ناتوانێت جڵه‌وی بكات. له‌م سیستمه‌دایه تاك گه‌شه ده‌كات، وه‌ك خۆی بیر ده‌كاته‌وه و ھه‌ڵوێست له‌باره‌ی پرسه‌كانه‌وه ده‌نوێنێت و خۆیشی ئایندهی خۆی دیاری ده‌كات. بۆ نموونه له‌م جۆره سیستمه‌دا مرۆڤ بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ ڕای به‌كۆمه‌ڵی ئاینی و عه‌شیره‌تگه‌ری و گرووپی سیاسی، خۆی خاوه‌ن بۆچوونه و ده‌شێت عه‌قڵی خۆی به‌ته‌واوی بۆ دیاریكردنی ھه‌ڵوێستی خۆی بخاته‌گه‌ڕ. ئه‌وه به‌و مانایه نییه مرۆڤی تاكگه‌را له پرس و باسه گشتییه‌كاندا توانای كۆبوونه‌وه و به‌شداریكردنی له ڕای گشتیدا نه‌بێت، به‌ڵكو به‌و مانایه‌یه كه تاك له ناو ژیانی به كۆمه‌ڵیش له ناو كۆمه‌ڵگه‌دا، توانای بیركردنه‌وه و بڕیاردان و خۆبه‌ڕێوه‌بردن و ڕه‌خنه‌ی ھه‌یه و خۆی وه‌ك خۆی بێ ده‌ستێوه‌ردانی خێزان و بنه‌ماڵه و گرووپه‌كان، ده‌توانێ ھه‌ڵوێستی سیاسی و ئابووری و ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی خۆی بنه‌خشێنێ.
وڵاتانی خاوه‌ن شیان و توانا كه چاكسازیی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری وه‌ك ئامانجی قۆناغی مێژوویی خۆیان ده‌گرن، به‌ر له ھه‌موو شت بابه‌تی پێگه به‌خشینه‌وه به تاك و تاكگه‌رایی ده‌كه‌نه پێشمه‌رج. ھه‌ر ئه‌وه‌شه زه‌وینه‌ی تێكشكاندنی ده‌سته‌ڵاتی ئه‌و ھێزه كۆمه‌ڵایه‌تییانه له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه ئاسان ده‌كات كه به‌ربه‌ستن له به‌رده‌م چاكسازی و گۆڕانكاری. هه‌رواش تاكه‌كه‌س ده‌كاته‌وه ھاووڵاتیی ئۆتۆنۆم و توانادار و جیاواز، كه له زه‌وینه‌ی كێبه‌ركێی ئابووری و سیاسی‌دا، ده‌سته‌ڵاتی گۆڕانكاری وه‌ده‌ست دێنێت. ئه‌مه له‌لایه‌كه‌وه ھه‌م به‌ھێزبوونی ده‌وڵه‌تی به‌سه‌ر گرووپه ده‌ستڕۆیشتووه نایاساییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌ت و پاراستنی تاكه‌كه‌سی لێ ده‌كه‌وێته‌وه، ھه‌م تاكه‌كه‌سێكی به بیروباوه‌ڕ و خاوه‌ن تێگه‌یشتن بۆ كۆمه‌ڵگه‌كه‌ی و دۆزه گرنگه‌كانی وڵاته‌كه‌ی دروست ده‌كات.