بۆچی دەنگ بە پارتی دیموكراتی كوردستان بدەین؟

مێژوویی دوێنی و ئەمڕۆمان گەواهیدەری ئەو راستییەیە كە پارتی دیموكراتی كوردستان خاوەن ستراتیجێكی كوردپەوەرانەیە، لە قۆناغە سەختەكاندا رووبەڕووی چەندان پیلانگێڕی و گەلەكۆمەكێی دوێنی بووەتەوە، ئەویش لەبەرئەوەی كە خاوەنی پێشمەرگە، سەرۆك و رابەرێكی دڵسۆزە كە هەمیشە كاری كردووە لە پێناو بەدەستهێنانی ویست و مافە زەوتكراوەكانی، هەروەها بۆ بەدەستهێنانی مافی سەربەخۆیی و گەلی كوردستانی لە ئەستۆ گرتووە، ئەوە پارتی و پێشمەرگەكانی بوون شەڕی ئیرادە و خاكیان كرد لە پردێ و سحێلان و مەحموودییە، بۆیە شانازییە دەنگ بە پارتی بدەین و ویژدانی خۆمان ئاسوودە بكەین، هەروەها سەرۆك بارزانی هەمیشە سیاسەتێكی حەكیمانەی هەیە و قسە لەسەر پرسە چارەنووسسازەكان دەكات. هەر كاتێ سەرۆك مەسعوود بارزانی وتارێكی هەبێت، ئەوا خزمەت بە هەموو خەڵكی كوردستان دەكات و جەماوەری پارتی نوێ دەبنەوە.

بۆیە دەنگی خۆم بە پارتی دیموكراتی كوردستان دەدەم، بە هۆی بوونی ئەو مێژووە پڕ شانازی و سەروەرییەیەتی كە ئەم پارتە كوردپەوەر و وشەهیدپەروەر و نیشتمانپەوەرە، لە سەرەتای دامەزرانییەوە تا ئێستە قوربانی لە پێناو دەستكەوتی زیاتر بۆ خەڵكی كوردستان دەدات، ئەوانەی بەدەستیش ھاتوون زۆربەیان بەرھەمی پارتین، لەبەرئەوەش پێم وایە دەنگدان بە پارتی و كاندیدانی، ئەركێكی نیشتمانی و نەتەوەییە، لە پێناو زیاتر داكۆكیكردن لە مافە رەوا دەستوورییەكانمان، بەتایبەت ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم و كەركووكی دڵی كوردستان، پارێزگاریكردنی یاسایی و دەستووری لە قەوارەی هەرێمی كوردستان .

هەروەها متمانەبەخشین و دەنگدانمان بە پارتی دیموكراتی كوردستان كە قوتابخانەی كوردایەتی و كۆڵنەدانی بارزانیی نەمرە، هیوابەخشی دوێنی و ئەمڕۆ و بەردەوامیی هەموومانە، ئەو پارتەی كە 75 ساڵ تەمەنی پڕ لە خەبات و بەرخۆدان و تێكۆشانی بەڕێ كردووە، هیچ كاتێك سازشی لەسەر پرسە چارەنووسسازەكاندا نەكردووە، لەو پێناوەدا قوربانیی زۆری داوە و دەریایەك خوێنی بەخشیوە، بۆیە بێ دوودڵی، شایانی ئەوەیە دەنگی پێ بدەین و لە ریزی هەرە پێشەوەی لیست و قەوارە سیاسییەكانی تری كوردستان بێت، لە پێناو بەدیهێنانی گشت ماف و ئامانجەكانمان كە بەكردەوە نەك تەنیا بەدروشم ئەو ڕاستییەی سەلماندووە، باج و قوربانیی گەورەی لە پێناو بەخشیوە و هیچ كات لە قۆناغە سەختەكانیشدا لە ئەرك و بەرپرسیاریەتیی بەرانبەر بە دۆزی رەوایی نەتەوەكەی، شانی بەتاڵ نەكردووە .

بۆیە ئەزموونی تاڵی ساڵانی ڕابردوو، نایەوێ لەسەر شان و كۆڵی خەڵكی خێر لەخۆنەدیوی كوردستان دووبارە بێتەوە


ئەو ئەزموونەی ڕابردوو، پارتی دیموكراتی كوردستان جگە لە بەرژەوەندییەكانی ژیاری باڵای خەڵكی كوردستان، هەروا بە ئاسانی نایەتە ژێرباری مەرامە نادیارەكانی ئەو حزبانە، بۆیە ئەزموونی تاڵی ساڵانی ڕابردوو، نایەوێ لەسەر شان و كۆڵی خەڵكی خێر لەخۆنەدیوی كوردستان دووبارە بێتەوە. گوتەكەی سەرۆك بارزانی هانی جەماوەری پارتی و هەوادارانی دا كە ئەوان هێزی لەبن نەهاتووی پارتین، كاتێ پارتی بەهێز بێت، كوردستانیش بەهێز بووە، هەروەها سندووقی دەنگدان تاكە ئامرازە و جەماوەر گوزارشت لە دەنگ و بۆچوونی خۆی بكات، لەلایەكی ترەوە ناحەزان و دوژمنان هەوڵ دەدەن بە درۆ و چەواشەكاری، خەڵك بۆ چوونە سەر سندووقەكانی دەنگدان سارد بكەنەوە، ئەو وتارە ورەی پێ بەخشین كە لە هەوڵە نەزۆكەكانیان سەركەوتوو نەبن و شكست بێنن، پارتی وێستگەی خەبات و شەمەندەفەری گرانبەها و زۆری هەیە، ڕابردووی تێكۆشانی پێشمەرگایەتی بووە و داهاتووشی قەوارەیەكی سەربەخۆی سەرفراز و دیموكرات و ئاسوودەیە، ئەمڕۆش بۆ بەهێزكردنی پارتی دیموكراتی كوردستان كە ئەویش بەهێزتربوونی پێگەی هەرێمی كوردستان و گرەنتی و دڵنیاییە .

پارتی دیموكراتی كوردستان، میراتهەڵگر و ئەمانەتداری شۆڕش و راپەڕینەكانی كورد و كوردستان بووە، تا بە ئەمڕۆ دەگات ئامرازێك بووە بۆ بەدیهێنانی مافی ڕەوای گەلەكەمان و پاراستنی دەستكەوتەكانی میلەتەكەمان، بێگومان هەر بەو بەرزییەش دەمێنێتەوە و ڕۆژ لە دوای ڕۆژ باڵا دەكات، ڕەگوڕیشەی خۆی بە ناو جەماوەری كورد دادەكوتێ، ئەوەشیان گەورەترین سەروەرییە، ئەركی هەموومانە جارێكی تر دەنگی خۆمان بەو قوتابخانە و رێبازە پڕ سەربڵندییە بدەین.