یه‌كێك له هه‌ره خاڵه گرنگه‌كانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مه‌ریكا، بریتییه له بابه‌تی سیاسه‌ته‌كانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه و به‌رگری كه ئه‌گه‌ر هه‌ریه‌ك له بایدن و بۆڵتن ببنه سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته، ئه‌وا سیاسه‌تی ده‌ره‌وه و به‌رگریی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌رانبه‌ر به‌دنیا گۆڕانكارییان به‌سه‌ردا دێت.
ئه‌گه‌ر تره‌مپ بیتوانیایه ده‌نگی پێویست بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تیی وڵات به‌ده‌ست بهێنێت، ئه‌وا سیاسیه‌تی ده‌ره‌وه و به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا چی لێ ده‌هات؟
تره‌مپ له‌باره‌ی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه و به‌رگریی وڵاته‌كه‌ی دوو هێڵی نیشتمانیی هه‌ن كه بریتین له كشانه‌وه‌ی سه‌رجه‌م هێزه‌كانیان و مانه‌وه‌ی هێزی پێویست، كه‌م له‌و وڵاتانه‌ی كه هێزیان زۆره وه‌ك عێراق و ئه‌فغانستان كه ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا تره‌مپ بكاته‌وه به سه‌رۆك، ئه‌وا كاری كشانه‌وه و كه‌مكردنه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌تایبه‌تی عێراق و سووریا و ئه‌فغانستان، ئاسانتر ده‌بێت و پێ ده‌چێت ته‌نیا چه‌ند هه‌زار سه‌ربازێكی له ته‌واوی ئه‌و وڵاتانه بهێڵێته‌وه.
له‌باره‌ی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌یش ئه‌گه‌ر تره‌مپ له پۆسته‌كه‌ی بمێنێته‌وه، ئه‌وا گۆڕانكاری له سه‌رجه‌م پۆسته ئیداری و گه‌وره‌كانی وڵاته‌كه له‌باره‌ی ده‌ره‌وه ده‌كات و هه‌ریه‌ك له لۆبییه‌كانی جوو و تورك ده‌توانن زیاتر له كۆشكی سپی رۆڵی كاریگه‌رییان هه‌بێت و به‌رده‌وام به به‌هێزی بمێننه‌وه.
یه‌كێك له هه‌ره كاریگه‌رترین هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بریتییه له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه كه مایك پۆمپیۆ سه‌رپه‌رشتی ده‌كات، له پرسی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئێران، سزاكانی چین و سووریا و به‌شێك له ئه‌وروپا و توركیا كه پێ ده‌چێت تره‌مپ ئه‌گه‌ر له پۆسته‌كه‌ی بمێنێته‌وه، په‌مپیۆ ده‌ستكراوه‌تر بێت و بتوانێ زیاتر جدووپات له سزاكانی سه‌ر ئێران بكاته‌وه.
به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌گه‌ر جۆ بایدن ببێته سه‌رۆك كه ئاماژه‌كان وا ده‌ریده‌خه‌ن ئه‌و سه‌رۆكه، ئه‌وا سیاسه‌تی ده‌ره‌وه و به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا گۆڕانكاریی به‌سه‌ردا دێت، به جۆرێك پێ ده‌چێت مانه‌وه‌ی هێزی ئه‌مه‌ریكا له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست زیاتر ببێت و هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ری دانوستان له‌گه‌ڵ ئێران له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی هه‌بێت، به جۆرێك كه ببێته ده‌رفه‌تێكی گرنگی ئابووری به‌رووی ئێران‌دا.
هه‌رچه‌نده سیاسه‌تی ده‌ره‌وه و به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا له پرسی سه‌رۆكایه‌تیدا به‌جێگیری ده‌مێنێته‌وه، به‌ڵام ده‌كرێ بهههڵبژاردنهوهی هه‌ریه‌ك له تره‌مپ یاخۆ بایدن سیاسه‌تی ده‌ره‌وه و به‌رگری گۆڕانكاریی به‌سه‌ردا بێت و واشنتن به‌ره‌و گۆڕانكارییه‌كی گه‌وره بڕوات له‌وه‌ی كه بیه‌وێ گۆڕانكاریی ریشه‌یی به رووی ده‌ره‌وه‌یدا دروست بكات.
له‌باره‌ی ئێران چ ده‌گوزه‌رێ؟
سوپای ئیسرائیل ئاماده‌كاری بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك ده‌كات، له ئه‌گه‌ری هێرشی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر ئێران و كاردانه‌وه‌ی گرووپ و میلیشیاكان به‌رانبه‌ر ته‌لئه‌بیب. به‌شێك له چاودێرانی سه‌ربازیی ده‌ڵێن، جووڵه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌مدواییه و به‌تایبه‌تی جێگیركردنی بی 52 له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ئه‌گه‌ری وه‌شاندنی گورزی سه‌ربازیی له ئێران زیاتر ده‌كات. بۆیه ره‌مه‌زان شه‌ریف گوته‌بێژی سوپای پاسداران ده‌ڵێت، وڵاته‌كه‌ی چه‌كی پێویستی له به‌رده‌ستدایه رووبه‌ڕووی هه‌ر هێرشێك ببێتـه‌وه كه بكرێته سه‌ر ئێران. هه‌روه‌ها گوتی، ئێران زۆر به ئاسانی ده‌توانێ دۆست و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا بكاته ئامانج و گورزی كهمهروهشێنیان لێ بدات.
له‌لایه‌كی تره‌وه ئه‌فیغای ئه‌دره‌عی گوته‌بێژی هێزه‌كانی ئیسرائیل رای گه‌یاند، سوپای وڵاته‌كه‌ی له حاڵه‌تی ئاماده‌باشیدایه و له ئه‌گه‌ری هێرشی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر ئێران، سوپا ئاماده‌ی هه‌موو رووبه‌ڕووبوونه‌وه و به‌رگرییه‌كه كه وڵاته‌كه‌ی به‌ته‌واوه‌تی بپارێزێت له هه‌ر هێرش و په‌لامارێك.
له‌گه‌ڵ گۆڕینی وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا له‌لایه‌ن دۆناڵد تره‌مپ و جێگیركردنی بی 52 له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ئه‌گه‌ره‌كانی لێدانی ئێران روویان له زیادبوون كردووه و به‌رپرسانی پنتاگۆنیش نایشارنه‌وه كه تره‌مپ دووجار په‌شیمان بووه‌ته‌وه. ئه‌وه‌ش ئه‌گه‌رێكی كراوه‌یه له به‌رده‌م گۆڕانكارییه ریشه‌ییه‌كان له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، هه‌روه‌ها سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا و به‌رگریی ئه‌و وڵاته له‌باره‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ته‌واوی ئه‌و دۆخه‌ش به ئاراسته‌یه‌ك ده‌گۆڕێت كه ناوچه‌كه به‌ره‌و گۆڕانی ریشه‌یی ده‌بات.