(خوێندنه‌وه‌یه‌ك بۆ فیلمی بڵاوبوونه‌وه)
فیلمی بڵاوبوونه‌وه (CONTAGION) كه ساڵی 2011 به ده‌رهێنه‌ریی ئیستیڤێب سوودێربێرگ دروست كراوه و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌كته‌رگه‌لێكی وه‌ك مه‌ت ده‌یمۆن، كه‌یت ڤینسێڵت، لۆره‌نس فیشبێرن، جوود لا و گوئینت پالترۆ تێیدا ڕۆڵیان گێڕا، ئه‌وده‌م وه‌ك فیلمێكی ئاسایی و په‌راوێزخراو هاته هه‌ڵسه‌نگاندن، به‌ڵام ئێسته سه‌رنجێكی زۆری بۆ خۆی ڕاكێشاوه، ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌م فیلمه شتێك ده‌گێڕیته‌وه كه وا دێته پێش چاو لێكچووییه‌كی زۆری له‌گه‌ڵ ڕووداو و ئه‌و دۆخه‌ی ئێسته كۆرۆنا دروستی كردووه، هه‌بێت. به‌ده‌ر له‌وه‌ی فیلمه‌كه لایه‌نێكی هونه‌ری و ئیستاتیكی وای تێدا نادۆزرێته‌وه، ئه‌و ئاماژه گشتییانه‌ی له كۆی نواندن و گێڕانه‌وه‌كه‌دا به شێوازی سه‌رهه‌ڵدانی ڤایرۆسه‌كه هه‌یه، وه‌ها نییه بتوانین به دڵنیاییه‌وه گرێی بده‌ین به جۆرێك له پێشگۆیی یان چه‌شنیك پلان كه دوای چه‌ند ساڵ جێبه‌جێ كرابێت.
ده‌شێت بپرسین ئایا جیاوازیی نێوان پێشگۆیی و پێشبینی له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ر و ئیمكاندا چییه؟ كاتێك ئێمه وه‌ك به‌رده‌نگ یان بینه‌ر یان ته‌نانه‌ت نووسه‌ر و دانه‌ر ڕووبه‌ڕووی جیهان وه‌ك ده‌ق (فیلم) ده‌بینه‌وه، یان ڕووبه‌ڕووی ده‌ق (فیلم) وه‌ك جیهان ده‌بینه‌وه، چۆناوچۆن له ده‌لاله‌تی نیشانه و وێنه‌كانی ده‌گه‌ین؟ زۆر ڕوون و ئاشكرایه ڕه‌هه‌ندێكی گه‌وره‌ی كولتووری مرۆیی هێشتا له‌ناو هه‌رێمی میتافیزیكی و چه‌شنێك له ئوستووره‌ی مۆدێرن و پاش مۆدێرندایه، بۆیه گرینگ‌ترین شت كه مانا بدات به به‌رهه‌م یان ده‌قێكی بێ مانا یاخۆ ده‌قێك كه پێشتر مانایه‌كی وه‌های سه‌رنجڕاكێشی نه‌بووه، ئیرجاع یان ئاماژه‌گه‌لی ڕوون و لێبڕاوه بۆ جیهانیی ده‌ره‌وه‌ی خۆی، كه له‌ناو فیلمه‌كه‌دا و له زه‌مه‌نی خۆیدا واته نۆ ساڵ پێش ئه‌م ئیرجاع و ئاماژانه به شێوه‌ی ئه‌مڕۆ زیندوو نه‌بوون، بۆیه ڕووداوه‌كانی جیهانی واقیع وای كردووه كۆمه‌ڵێك ئه‌گه‌ر و شیمانه و راڤه بسه‌پێت به‌سه‌ر فیلمه‌كه‌دا كه ناكرێت وه‌ك كۆڵه‌كه و بنه‌مایه‌كی پته‌و ڕاڤه‌كه به پێوه ڕابگرێت.
ڕاڤه‌یه‌ك كه زیاتر له‌و دیو شاشه و له‌و سه‌رچاوانه‌وه دێت كه چاو و بینینی ڕاڤه‌كارانی ئاواهی نه‌گه‌یشتووه پێی چوون چاوی ته‌نیا له‌سه‌ر شاشه‌یه و جیهانی ده‌ره‌وه و پشت شاشه نابینێت. ده‌كرێ بڵێی ئه‌م فیلمه وه‌ك زۆر زنجیره‌دراما (فرینج، 24، دارك، پیاسه‌ی مردووه‌كان و...) نه‌ك له‌ناو پێشبینی به‌ڵكو له‌ناو ئه‌گه‌ر و ئیمكاندا ئیشیان كردووه، چونكه هه‌موو ئه‌مانه ڕه‌هه‌ندێك له دروستكردنیان به ناوی زانست به‌شدار بووه و ژانری زانستی-خه‌یاڵی پێكهێناوه، بۆیه له به‌كاربردنی پێشبینی یان پێشگۆیی به نیسبه‌ت ئه‌م فیلمه‌وه خۆ ده‌بوێرم، چونكه تایبه‌ته به پێكهاته میتافیزیكی و ئوستووره‌ییه‌كان كه به‌شێوه‌یه‌ك هونه‌ریش ده‌گرێته‌وه و جۆره ئیلهام و پیرۆزیی و خه‌رمانه‌یه‌كی پێ ده‌دات.
لێره‌دا مه‌به‌ست ئه‌وه نییه لایه‌نی سورریال و میتافیزیكی هونه‌ر نكووڵی لێكرێت، به‌ڵكو مه‌به‌ستمه ڕه‌گه‌زی زانستیی و واقیعته‌وه‌ری له‌م فیلمه‌دا له‌ژێر چه‌مكی ئیمكان و ئه‌گه‌ردا زیاتر ڕوون كه‌مه‌وه.
لێره‌دا به‌ر له‌وه‌ی هونه‌ر وه‌ك خه‌رمانه‌یه‌كی پیرۆز ببینرێت یان هونه‌رمه‌ند و ده‌رهێنه‌ر وه‌ك پێغه‌مبه‌ر و پێشگۆ و فاڵگر بخوێنرێته‌وه، ده‌شێت سه‌رنجی جیهان و فامێك كه له جیهان یان "وێنه‌یه‌ك كه ئێمه له جیهان هه‌مانه" بده‌ین. جیهانی ئێستا چۆن جیهانێكه؟
له گشتیترین پێناسه‌یدا جیهانی ئێسته‌ی ئێمه وه‌ك تۆڕێكی ماسیی گه‌وره وایه و هه‌ر شتێك به‌ری تۆڕه‌كه بكه‌وێت كۆی تۆڕه‌كه ده‌جووڵێت و هه‌ستی پێده‌كات. له ناو ئه‌م تۆڕه‌دا پێده‌چێت قرژاڵ، قوڕواق یان زۆر گیانداری ورد و درشتی تر هه‌بن كه ئێمه ناتوانین بیانبینین، به‌ڵام له‌ناو تۆڕه‌كه‌دا به‌شدارییه‌كی دیار یان لاوازیان له كۆی تانوپۆی تۆڕدا هه‌یه و دواجار له كاتی ئیشكردن به تۆڕه‌كه هه‌ر سه‌روگوێلاكیان په‌یدا ده‌بێت، له ئاوه‌ها جیهانێكدا ئایا سه‌یره ئه‌گه‌ر له‌ناو تۆڕی ماسیدا قرژاڵ یان قوڕواق یان ته‌نانه‌ت باڵنده‌یه‌كی مردوو و یاخۆ تاكه پێڵاوێك یا مرواری و ئاڵتوون و... به‌ری بكه‌وێت و بگیرێت؟ سه‌یر نییه ئه‌وه.
بۆ تێگه‌یشتن له‌مه ده‌بێ بزانین تۆڕه‌كه له‌ناو چ پانتاییه‌كی به‌ریندایه، ئۆقیانووس، زه‌ریا یا چۆم؟ بێگومان جیهانیبوون و ژیانی ئێمه ئه‌و تۆڕه‌یه كه نه ته‌نیا سه‌رله‌به‌ری ئۆقیانووسه‌كان ده‌ته‌نێته‌وه، به‌ڵكو ده‌كه‌وێته ناو تۆڕگه‌لێكی تری خوێندنه‌وه و شیكاری و ڕاڤه و دیسان ئه‌م پرۆسه‌یه‌ش له‌ناو پێكهاتێكی كولتووری و زمانی‌دا مانا ده‌كرێته‌وه.
ڕه‌نگه ئه‌وه‌ی ئه‌م فیلمه ئێسته و دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ترسناكی كۆرۆنا ئاوه‌ها به‌شێوه‌ی به‌ربڵاو لایه‌نی هاوبه‌ش و لێكچووی له‌گه‌ڵ جیهانی ئێسته و ڕووداوه‌كان زه‌ق ده‌كرێته‌وه و زۆرتر له تریبۆنی خه‌ڵكی پۆپیولار و گشته‌كی كۆمه‌ڵگه به‌رهه‌م دێته‌وه، ئاماژه و نیشانه‌یه‌ك بێت بۆ تێپه‌ڕاندنی كۆی ئه‌و جیۆگرافی و پێكهات و به‌ستێنه خۆجێی و خۆماڵیانه‌ی كه شته‌كان له چوارچێوه‌ی كولتوور و سونه‌ت – زمان- راڤه ده‌كه‌ن و ده‌یخوێننه‌وه، شتێك كه بنه‌وایه‌كی تۆكمه بۆ ئه‌م هاوبه‌شی و یه‌كانگیرییه له خوێندن و راڤه‌كرن ده‌ڕه‌خسێنێت، پرسی ژیان و مه‌رگه كه پێده‌چێت وه‌ك بوون له هه‌موو كولتووره‌كاندا هاوكات و هاوڕه‌گه‌ز ناسرابێت و نه‌ریتی هه‌موو وڵاتان و زمانانی ئاوس كردووه به گێڕانه‌وه و فام و هه‌بوونی جیاواز لێیان.
واته لێره‌دا مه‌رگ و ژیان ده‌بنه ده‌روازه‌یه‌ك بۆ تێپه‌ڕین له جیاوازیی خوێندنه‌وه و ڕاڤه‌كردن، چونكه بوون و ژیان به شێوه‌ی جه‌سته‌یی و كۆنكرێت كه‌وتووه‌ته مه‌ترسییه‌وه و دۆخی كه‌ره‌نتین و ئاوارته هاتووه‌ته ئاراوه، كه ڕاسته‌وخۆ ژیان و بوونی مرۆڤی گۆی زه‌ویی خستووه‌ته ژێر كاریگه‌ریی خۆیه‌وه و جۆرێك ترس و خه‌می هاوبه‌ش له تێگه‌یشتن دروست ده‌كات، ڕه‌نگه بكرێت ئه‌م ترس و دڵه‌ڕاوكێیه له قه‌واره‌ی ئه‌م پرسیارانه‌دا بخه‌ینه ڕوو.
1-كێ ئه‌م ڤایرۆسه‌ی به‌رهه‌مهێناوه؟ ئایا مه‌به‌ستێكی سه‌ربازی هه‌بووه و وه‌ك چه‌كێكی بایۆلۆجیی كه‌ڵكی لێوه‌رگیراوه؟ یاخۆ تۆڵه‌ی سرووشته له مرۆڤ و ئێسته سرووشت هه‌ناسه‌یه‌كی داوه و له‌و هه‌موو گه‌رد و دووكه‌ڵه پیشه‌ییه تۆزێك ڕه‌ویوه‌ته‌وه؟ ئاخۆ زانست ده‌ره‌قه‌تی دێت و پێكوته‌یه‌ك به‌رهه‌م دێنێت كه به زوویی ببێته ڕزگاریی مرۆڤگه‌لێك تووشبوون و ئه‌وانه‌یش له به‌رده‌م مه‌ترسی تووشبووندان؟ یا ئه‌مه پیلانێكی سه‌رمایه‌دارییه دژی جیهان و بۆ كاتكوشتنێك له به‌رژه‌وه‌ندیی خۆی؟ یاخۆ نا شه‌ڕی جه‌مسه‌ری چه‌په به پێشه‌نگیی چین و بڕیاره دوو شێوازی بیركردنه‌وه و دوو ئابووریی سیاسی و ئایدۆلۆجی، مرۆڤ بكه‌نه سووته‌مه‌نی شه‌ڕ و تاقیگه و سه‌لماندنی چه‌مكی ڕاستیی یان "حه‌قیقه‌ت" له گۆشه‌نیگایه‌كی دیاریكراوه‌وه؟
له هه‌موو ئه‌مانه‌دا دڵه‌ڕاوكێ و ختووره‌ی ئیرۆس (ژیان) و تاناتۆس (مه‌رگ) خۆی مه‌ڵاس داوه، بۆیه جۆرێك هاوبه‌شێتی و ڕاڤه و خوێندنه‌وه‌ی نزیك له به‌شێكی زۆری خه‌ڵكی جیهان ئاماده‌یه. جیهان واته شوێنگه‌ی بوون و واته له جیهاندابوونی مرۆڤ كه له زماندا خۆی مانیفێست ده‌كات، كاتێك هه‌موو ئه‌مانه بكه‌ونه مه‌ترسییه‌وه هاوبه‌شییه زمانی و كولتوورییه‌كان زه‌ق ده‌بنه‌وه و ڕه‌گه‌زه خۆماڵی و خۆجێی و ناوچه‌ییه‌كان كاڵ ده‌بنه‌وه، چونكه ئه‌زموونه‌كه ئه‌زموونێكی جیهانییه.
لێره‌دایه فیلمێك یان به‌رهه‌مێكی هونه‌ریی دێته ناو كایه‌یه‌كه‌وه و هه‌موو دڵه‌ڕاوكێ و ترسێك له دۆخی بوون و جیهان-ژین بار ده‌كرێ به‌سه‌ریدا.
دیارترین خاڵی ئه‌م فیلمه كه پێوه‌ست بێت به‌م تێڕوانینه‌وه هه‌ر ئه‌و ئاماژه‌یه‌یه كه باسی ته‌شه‌نه‌سه‌ندی ڤایرۆسێك ده‌كات به ناوی MEV-1 كه له شاری هۆنگ كۆنگی چینه‌وه دێت و به‌ناو شاری شیكاگۆ له ئه‌مه‌ریكادا بڵاو ده‌بێته‌وه و كۆی داوده‌زگای سیاسی و ته‌ندرووستی ئه‌مه‌ریكا و دنیا ده‌گلێنێته كێشه‌كه‌وه، لێره‌دا ڕه‌نگه هه‌ندێ ئاماژه‌ی بتوانین زه‌ق بكه‌ینه‌وه كه كه‌متر په‌رژراونه‌ته سه‌ری، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه ژنی یه‌كێك له‌و كه‌سانه به‌ناوی بێ‌س به ڕۆڵگێڕانی گوئینت پالترۆ كه له كاتی ئه‌نجامی كاروبارێكدا بووه، به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه ده‌مرێت و ئه‌وه وه‌ك نه‌خۆشی ژماره سفر ده‌رده‌كه‌وێت كه خیانه‌تی له مێرده‌كه‌ی كردووه و لێره‌دا لادانی ئه‌خلاقی وه‌ك شه‌ڕ (له هه‌مبه‌ر و دژبه خێر)ێك پێناسه ده‌كرێت كه بوونی مرۆڤ ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه. یان كایه‌ی هه‌ندێ لایه‌نی سیاسی بۆ بازرگانیكردن یان شاردنه‌وه‌ی پێكوته و ئاماری قوربانیان و تووشبووان، یان فیداكاریی به‌رپرسی ئۆفیسی ته‌ندروستی یان په‌ره‌ستارێك كه دواجار له‌پێناو یارمه‌تیدانی قوربانیان و دۆزینه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی وا تووش ده‌بن، خۆی ده‌بێته قوربانی.
هه‌موو ئه‌مانه ئه‌گه‌ر و ئیمكانه‌كانی ناو ئه‌م فیلمه‌ن (ده‌ق) كه له ئایدیایه‌كی ئۆرجیناڵ سه‌رچاوه ده‌گرن "ئایدیایه‌ك كه په‌تایه‌ك بڵاو ده‌بێته‌وه و مرۆڤ له هه‌موو گۆی زه‌وی ده‌كاته ئامانج" ئێسته ده‌كرێ بگه‌ڕێینه‌وه بۆ ئه‌و پرسیاره‌ی كه له سه‌رتاوه گه‌ڵاڵه‌م كرد، ئایا ئه‌مه پێشگۆیی و پێشبینییه‌كه پشتئه‌ستوور به لایه‌نێكی میتافیزیكی یان ئاماژه‌یه به دانانی پلانێك بۆ داهاتوو كه له‌ناو بیرۆكه‌ی پلانگێڕیدا مانا ده‌كرێته‌وه یان ئه‌گه‌رێكی جیهانی ئێمه‌یه و هونه‌ر به پێی شیمانه و ده‌یتاكان نواندوویه‌ته‌وه؟
بۆ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره لێره‌دا ده‌بێ بگه‌ڕێینه‌وه بۆ لاخت و كۆنتێكسی فیلمه‌كه و ناو دنیای زانست كه لێره‌دا هونه‌ر تێكهه‌ڵكێشی خۆی كردووه و ته‌نانه‌ت له هه‌مبه‌ریشیدا لایه‌نی هونه‌ری و جوانیناسانه‌ی خۆی قوربانی كردووه.
ئیسكات بارێنز نووسه‌ری فیلمنامه‌كه ده‌ڵێت: له كاتی دروستكردنی فیلمه‌كه‌دا له‌گه‌ڵ پسپۆڕانی ڕێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی قسه‌م كرد گوتیان سه‌رهه‌ڵدانی ڤایرۆسێكی گشتگیر ئه‌گه‌رێكی ته‌واوه، به‌ڵام مه‌سه‌له ته‌نیا كاته.
له‌ری بریلینت، ئیپیدیمۆلۆجیستێكه كه له ڕیشه‌كێشكردنی نه‌خۆشیی ئاوڵه ڕۆڵێكی سه‌ره‌كی هه‌بووه و فیلمی بڵاوبوونه‌وه به یارمه‌تی و ڕاوێژی زانستیی ئه‌و دروست كراوه. له دیمانه‌یه‌كدا كه ئیستیڤه‌ن لیڤی، ڕۆژنامه‌نووس و نووسه‌ر له بواری ته‌كنه‌لۆجیا و هه‌واڵنێری Wired له‌باره‌ی بڵاوبوونه‌وه و ئیپیدیمی جیهانیی و دۆخی ئێسته ئه‌نجامی داوه و له وێبسایتی دیجیاتو بڵاو بووه‌ته‌وه، ده‌ڵێ "بریلینت ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ساڵی 2006 له سیمینارێكدا له تێد ted وتوویه‌تی "یارمه‌تیم بده‌ن تا ئه‌م بڵاوبوونه‌وه و ئیپیدیمییه جیهانییه ڕاگرین، به‌ڵام گوێیان نه‌دا".
ئه‌و زیاتر ده‌ڵێت "هه‌ڵبه‌ت سیستمگه‌لێگ كه پێویستمان پێی هه‌بوو گه‌ڵاڵه بوون و دروست كران و ئێسته‌یش كه‌ڵكیان لێوه‌رده‌گیرێ، سه‌رنجڕاكێششه ئێمه ته‌نانه‌ت فیلمه‌كه‌یشمان دروست كرد، بڵاوبوونه‌وه، خه‌ڵك ده‌یانگوت بڵاوبوونه‌وه وه‌ك پێشگۆییه، به‌ڵام ئێمه ته‌نیا له رووی زانستییه‌وه چاومان له پرسه‌كه كرد. هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌ی ئیپیدمۆلۆجیست هۆشداریی ده‌ده‌ن كه بڵاوبوونه‌وه و گشتگیریی جیهانیی ڕوو ده‌دات و ته‌نیا مه‌سه‌له كاته و به‌س".
شتێك كه لێره‌دا پێوه‌سته به باسه‌كه‌ی منه‌وه، ئه‌وه‌یه كه جیهانی زانستی نه‌ك هونه‌ری (ئوستووره یان میتافیزیك) به‌ڕوونی و له ساڵی 2006 هۆشداریی داوه‌ته دنیا و ده‌وڵه‌تان له به‌رانبه‌ر په‌تایه‌كی گشتگیردا. شتێك كه ده‌مێنێته‌وه ئاماژه‌ی فیلمه‌كه به شوێنی سه‌رهه‌ڵدانی ڤایرۆسكه و ناوی ڤایرۆسه‌كه و شێوازی سه‌رهه‌ڵدانه‌كه‌یه‌تی. له جیهانی واقیعیدا ڤایرۆسی كۆرۆنا له بنه‌ماڵه‌ی ڤایرۆسی سارس و مێرسه، به‌ڵام ڤایرۆسی ناو فیلمه‌كه كه به MEV-1 ناسراوه، سه‌ربه ڕه‌چه‌ڵه‌كی ڤایرۆسێكی واقیعی به‌ناوی نیپاه كه ناكه‌وێته ژێر كۆمای خانه‌ی ڤایرۆسه‌كانی كۆرۆناوه.
ڤایرۆسه‌كه‌ی جیهانی واقیعی له وهان سه‌ری هه‌ڵدا و پسپۆڕانی ڕێكخراویی ته‌ندروستیی جیهانیی سه‌رهه‌ڵدانی ده‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ یه‌كێك له بازاڕه‌كانی فرۆشتنی ئاژه‌ڵ كه له‌ناو فیلمه‌كه‌یشدا به ڕوونی ئه‌م بازاڕه پێشان ده‌دات و گواستنه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه له شه‌مشه‌مه‌كوێره‌وه بۆ به‌راز و له‌وێشه‌وه بۆ مرۆڤ كه هیچ پیلانێكیشی تێدا نه‌بووه.
لێكچوونی ئه‌وه‌ی كه كۆرۆنا و MEV-1 هه‌ردووك له بنه‌مادا له ڕێگه‌ی شه‌مشه‌مه‌كوێره‌وه ده‌گوازرێنه‌وه بۆ مرۆڤ ئه‌ویش به نێونجیی ئاژه‌ڵ شتێكی سه‌یر نییه، چونكه شه‌مشه‌مه‌كوێره له‌و گیانله‌به‌رانه‌یه كه سه‌دان ڤایرۆسی له‌گه‌ڵ خۆیدا هه‌ڵگرتووه و به‌هۆی ئه‌وه‌ی مه‌مكداریشه و باڵی هه‌یه له كاتی فڕین‌دا میتابولیسم و كاری ڕاپه‌ڕاندنی له‌ش ده‌گه‌یه‌نێته ئاستێك كه ڤایرۆسه‌كه كار له خۆی ناكات، چونكه ئاستی گه‌رمای له‌شی به‌رز ده‌بێته‌وه و زانایان و پسپۆڕانی بواری پزیشكی هێشتا به باشی ئه‌م گیانله‌به‌ره ناناسن، جیا له‌وه‌یش شه‌مشه‌مه‌كوێره له ساڵه‌كانی 2002 و 2003 هۆی دروستبوونی ڤایرۆسی سارس بووه.
هه‌موو ئه‌مانه ئاماژه‌ن به‌وه‌ی كاتێك فیلمنامه‌نووس فیلمنامه‌كه‌ی نووسیوه به ڕاوێژ له‌گه‌ڵ ڤایرۆسناسه‌كان تێگه‌یشتووه كه شه‌مشه‌مه‌كوێره نیشانه و ئاماژه‌یه‌كی باشه بۆ توخمی گێڕانه‌وه و نواندنه‌وه. ئه‌وه‌یش كه له‌م هه‌موو وڵاته چینیان هه‌ڵبژاردووه بۆ شوێنی مه‌ترسیی و ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی ڤایرۆسه‌كه، به‌و هۆیه‌یه كه چین جه‌مسه‌رێكی تری كایه‌ی سیاسی و ئابووری و هێزه كه كێبه‌ركێ و دژبه‌رێتی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات و سینه‌مای هۆلیڤوود و ئه‌مه‌ریكا به‌شێكی زۆر له‌ناو گوتاری دژه ئه‌ویدیدا ئیش ده‌كه‌ن، ته‌نانه‌ت له فیلمه‌كه‌دا ده‌بینین چینییه‌كان یه‌كێك له نێردراوانی ڕێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی به بارمته ده‌گرن تا پێكوته‌ی ئه‌مه‌ریكایی له‌باتی وه‌رگرن و به‌وه بیگۆڕنه‌وه.
له فیلمه‌كه‌دا ئه‌مه‌ریكا یارمه‌تی ده‌گه‌یه‌نێت به وڵاتانی دنیا، به‌ڵام ئێسته و له جیهانی واقیعدا چین ڕاوێژ ده‌دات به دنیا و ده‌مامك و كه‌مامه‌یان بۆ به‌رهه‌م دێنێت، هه‌ڵبه‌ت نه‌ك به خۆڕایی.
سه‌رچاوه‌کان:
1-چگونه و چه زمانی از شر کرونا خلاص می¬شویم؟ وب‌سایت دیجیاتو، گفت و گوی استیون لری با لری بریلینت؛ اپیدمولوژیست.
2-شیوع، فیلمی که ده سال پیش ویروس کرونا را پیش بینی کرده بود، 27 مارس 2020، وب‌سایت بی بی سی فارسی.