به‌ناوبانگترین فیلته‌ری سناپچات كامه‌یه‌؟

:: AM:11:56:25/12/2017 ‌

به‌رنامه‌ی سناپچات له‌وه‌ته‌ی دروست بووه‌، به‌ هۆی فیلته‌ره‌ به‌ناوبانگه‌كانییه‌وه‌ به‌كارهێنه‌ری به‌رده‌وام له‌ زیادبووندایه‌، زۆرترین فیلته‌ری به‌كارهاتووش له‌م هه‌واڵه‌دا دیاری ده‌كه‌ین.

ماڵپه‌ڕی "لبنان24" بڵاوی كرده‌وه‌، زۆربه‌ی ئه‌و فلته‌رانه‌ی له‌ لایه‌ن گه‌نجان به‌ گشتی و كچان به‌ تایبه‌تی، له‌ به‌رنامه‌ی "سناپچات" بۆ وێنه‌ و ڤیدیۆی 24 سه‌عاتی بڵاو ده‌كرێنه‌وه‌، بریتین له‌مانه‌:

_ فلته‌ری پێچه‌وانه‌كردنه‌وه‌ی وێنه‌ی ڕووخساره‌كان، ئه‌م فلته‌ره‌ له‌ نێوان دوو كه‌سدا به‌كار دێت كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی كۆمیدی وێنه‌ی ڕووخساریان پێچه‌وانه‌ ده‌كاته‌وه‌.
_ فلته‌ری سه‌گه‌كه‌، له‌ كاتی كردنه‌وه‌ی كامێرادا، دوو گوێی سه‌گ به‌ سه‌رته‌وه‌ ده‌نووسێت و له‌ كاتی ده‌مكردنه‌وه‌ زمانێكی گه‌وره‌ دێته‌ ده‌ره‌وه‌، ئه‌مه‌ش لای خه‌ڵكی زۆر خۆشه‌ویسته‌ و زۆری به‌كار ده‌هێنن.
_ فلته‌ری تاجه‌ گوڵینه‌كه‌، ئه‌م فلته‌ره‌ش یه‌كێكه‌ له‌ ناودارترین فلته‌ره‌كان و زۆرترین به‌كارهێنه‌ری هه‌یه‌، لای كچان به‌ تایبه‌تی زۆر خۆشه‌ویسته‌، چونكه‌ پێستیان له‌ وێنه‌دا ناسك ده‌كاته‌وه‌ و چاو كاڵ ده‌كات.
_ فلته‌ری ده‌م گه‌وره‌كردنه‌كه‌، ئه‌مه‌ش ماوه‌یه‌كی كه‌مه‌ هاتووه‌ته‌ ناو فلته‌ره‌كانی سناپچاته‌وه‌، كه‌چی زۆر به‌ باشی جێی خۆی له‌ناو به‌كارهێنه‌رانیدا كردووه‌ته‌وه‌.
ئه‌مانه‌ و چه‌ند فلته‌رێكی تری ئه‌م به‌رنامه‌یه‌، له‌ ساڵی 2015ه‌وه‌ تا ئێسته‌ به‌كار دێن، له‌ ناو خه‌ڵكدا ناوبانگێكی زۆریان هه‌یه‌، به‌ شێوه‌یه‌ك كه‌ له‌ هه‌موو كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گه‌نجاندا به‌كار دێن و له‌گه‌ڵ هاوڕێیاندا تاقی ده‌كرێنه‌وه‌.


وشە - ڕێناس شابان