ماوه‌یه‌كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان دانسێكی سه‌یر بڵاو بووه‌ته‌وه، كه خه‌ڵك له ئۆتۆمبێله‌كانیان داده‌به‌زن یان له‌سه‌ر ئۆتۆمبیڵهكهیانهوه به دیار گۆرانییه‌كه‌وه دانسێك ده‌كه‌ن، ته‌نانه‌ت ئه‌ستێره و هونه‌رمه‌نده‌كانى كوردیش له‌م كاره بێ به‌ش نه‌بوونه بگره سه‌یرتر و جوانتر چالێنجه‌كه‌یان كردووه.
له‌و نێوه‌نده‌دا خانمه گۆرانیبێژ "هێلی ڵۆڤ"، له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام ڤیدیۆیه‌كى دانسى بڵاو كردووه‌ته‌وه له‌سه‌ر سه‌یاره‌یه‌كى گرانبه‌ها، بۆ ئه‌وه‌ى نه‌بێته جێى ڕه‌خنه‌ى هه‌وادارانى نووسیوویه‌تى: "سه‌یاره‌كه‌م به‌كرێ له دووبه‌ى بۆ ئه‌و ڤیدیۆیه گرتووه و كاتێكى خۆشم له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كه‌م برده سه‌ر".
هێلی لۆڤ خانمه گۆرانیبێژی باشووری كوردستان، یه‌كێك بووه له‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی پشتیوانی سه‌رخستی ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستانی ده‌كرد، به بڵاو بوونه‌وه‌ى ئه‌و ڤیدیۆ دانسهى كه به شێوه‌یه‌كى ورووژێنه‌ر و نیمچه ڕووت ده‌ركه‌وتووه بووه‌ته جێى باسى هه‌واداران و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان.
ھێلی ڵۆڤ ناوی ڕاسته‌قینه‌ی (ھێلین عه‌بدوڵا)یه له ساڵی 1988 له دایكبووه، خاوه‌نی چه‌ند ڤیدیۆ كلیپێكه و به‌شداری دوو فیلمی سینه‌مایی كردووه. به ماوه‌یه‌كی كه‌م له ھه‌رێمی كوردستان و جیھانیشدا، ناوبانگی ھونه‌ری په‌یدا كرد، به یه‌كێك له 100 كاریگه‌رترین كه‌سایه‌تییه‌كانی دنیا بۆ ساڵی 2015 ھه‌ڵبژێردرا. ئێسته خه‌ریكی كاری بازرگانییه و له پڕۆژه‌ی كردنه‌وه‌ی گه‌وره‌ترین سه‌نته‌ری جوانكاریی له هه‌رێمی كوردستان ده‌ستی پێكردووه.
له تۆڕه كۆمه‌لایه‌تییه‌كان ركابه‌رییه‌كه به‌ناوی "Drake Challenge" بڵاو بووه‌وه كه ئه‌و ركابه‌رییه له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه كه له‌گه‌ڵ گۆرانییه‌كه سه‌ما بكه‌ی، ئه‌مه‌یش له لایه‌ن چه‌ندان ئه‌ستێره‌ی به‌ناوبانگی جیهانی ئه‌نجام دراوه وه‌ك "ویڵ سمێس، تایگه، كێڤن هارت، كاری بی و جه‌ستن بیبه‌ر" و چه‌ندان ئه‌ستێره‌ی به‌ناوبانگی تر و ملیۆنان خه‌ڵك.
ئوبرای درهیكی گراهام یه‌كێكه له گۆرانیبێژه به‌ناوبانگه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و له 24 ی تشرینی یه‌كه‌می 1986 له كه‌نه‌دا له دایك بووه، یه‌كێكه له هونه‌رمه‌نده به‌تواناكانی ئه‌مه‌ریكا كه توانای ڕاپ و گۆرانی و نووسینی گۆرانی هه‌یه و توانیویه‌تی چه‌ندان ریكۆرد بشكێنێت له گۆرانیگوتندا.