شانۆ به‌كر فه‌ره‌ج خانمه پێشكه‌شكاری كه‌ناڵی ئێن ئارتی دوو، نوێترین وێنه‌ی له واڵی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینیستاگرام بڵاو كرده‌وه و تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه ته‌ندروستی تێكچووه و له نه‌خۆشخانه‌یه.
خانمه پێشكه‌شكاری كه‌ناڵی "ئێن ئارتی دوو"، شانۆ به‌كر له‌سه‌ر وێنه‌كه‌ی كه له‌ناو نه‌خۆشخانه گرتوویه‌تی و كانوۆلای پێوه‌یه، نوسیوویه‌تی: "وه‌ك ده‌ڵێن له‌شساغی پاشایه‌تییه". و هه‌وادارانی هیوای له‌ش ساغیان بۆ خواستووه.
دوای دووركه‌وتنه‌وه‌ی (شارا) له‌و كه‌ناڵه له‌به‌ر نه‌بوونی پێشكه‌شكارێكی تر (شانۆ به‌كر فه‌ره‌ج)ی میوزسیانیان كرد به پێشكه‌شكاری پڕۆگرامی ئێواره‌ی ئێن ئارتی دوو كه به به‌رنامه‌كه‌ی شارا ناسرابوو.
شانۆ به‌كر فه‌ره‌ج له ساڵی 1994 له‌دایكبووه، له ماوه‌ی پێشوودا پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌ی "خوانێك" بوو، پاش ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی "شارا ئیبراهیم" له پڕۆگرامی ئێواره‌ی ئێن ئارتی دوو شانۆ ئه‌و پڕۆگرامه پێشكه‌ش ده‌كات، به‌رده‌وام ڕه‌خنه‌ی ئه‌وه‌ی لێ ده‌گرێت كه ناتوانێ وه‌ك و شارا ڕۆڵێكی باش بگێڕێت، پێشتر ئه‌ندامی تیپی میوزیكی "لوڕ" بوو. به‌هۆی ئه‌م تێكه‌ڵبوونه‌ی له كاری ڕاگه‌یاندن ناوبراو ئاشكرای كردووه، ئێسته وازی له میوزیك هێناوه.