ئه‌مڕۆ دووشه‌م دلۆڤان ئیدریس بارزانی برازای سه‌رۆك بارزانی و برای نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی جه‌ڵته‌ی دڵ له شاری هه‌ولێر كۆچی دوایی كرد.
سه‌رۆك بارزانی له په‌یامێكدا ڕای گه‌یاند، به‌داخێكی زۆره‌وه به‌یانی ڕۆژی دووشه‌م دووی نیسان/ئه‌پریلی 2018 دلۆڤان ئیدریس بارزانی كوڕی ره‌حمه‌تی ئیدریس بارزانی به‌هۆی جه‌ڵته‌ی دڵه‌وه كۆچی دوایی كرد و چووه به‌ر دلۆڤانی په‌روه‌ردگاری مه‌زن.
سه‌رۆك بارزانی ئاماژه‌ی داوه، له كاتێكدا ئه‌و هه‌واڵه خه‌مناكه ڕاده‌گه‌یه‌نم، له خودای مه‌زن داواكارم خوالێخۆشبوو به ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانی خۆی شاد بكات و سه‌بر و ئارامی به هه‌موو لایه‌كمان ببه‌خشێت.
هاوكات نووسینگه‌ی سه‌رۆك بارزانی ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و تێیدا هاتووه، به جه‌ماوه‌ری خۆشه‌ویستی كوردستاو و گشت لایه‌ك ڕاده‌گه‌یه‌نین كه پرسی خوالێخۆشبوو دلۆڤان ئیدریس بارزانی سبه‌ی سێشه‌م له هۆڵی بۆنه‌كانی شارۆكه‌ی سه‌لاحه‌دین یه‌كه‌م ڕۆژی پرسه ده‌بێ و ماوه‌ی سێ ڕۆژ ده‌خایه‌نێت، به‌یانیان له سه‌عات نۆ تا 12ی پێشنیوه‌ڕۆ و ئێوارانیش له سه‌عات دوو تا پێنجی ئێواره به‌ڕێوه ده‌چێ.
دلۆڤان ئیدریس بارزانی، كوڕی ئیدریس بارزانی برای سه‌رۆك بارزانییه و هیچ پۆستێكی فه‌رمی حكوومی و حزبی نه‌بووه و خێزانداره و زمانه‌كانی ئینگلیزی و عه‌ره‌بی ده‌زانی، له ته‌مه‌نی 52 ساڵیدایه له هه‌ولێر كۆچی دوایی كرد.