كه‌مێك پێش ئێسته فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا ده‌ستیان به بۆردمانی ناوچه‌كانی ئامێدی كرد و له نزیك ئاوه‌دانی و شوێنی نیشته‌جێبوونی خه‌ڵك بۆردمانیان كردووه، خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌یش له ترس و دڵه‌ڕاوكێدان.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له شارۆكه‌ی ئامێدی به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، سه‌عات 12:50 خوله‌كی نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌م فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا به چڕی ده‌ستیان به بۆردمانی ناوچه‌كانی چیایی مه‌تین و كانی زه‌ركێ و ده‌ڤه‌ری نهێلی نزیك گه‌لی ڕه‌شاڤه كرد كه ده‌كه‌ونه ده‌وروبه‌ری ئامێدی، تا ئێسته فڕۆكه‌كان له ناوچه‌كه ده‌سووڕێنه‌وه و ترس و دڵه‌ڕاوكێ له دڵی خه‌ڵكی ناوچه‌كه دروست بووه و زیانی زۆری به ژینگه و پووش و پاوانی ناوچه‌كه‌یش گه‌یاندووه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی "وشه" بۆردمانی ئه‌مڕۆ ته‌نیا دوو كیلۆمه‌تر له ئاواییه‌كانی ناوچه‌كه دووربووه و په‌نجه‌ره‌ی خانووه‌كان به‌هۆی بۆمبه‌كانه‌وه له‌رزیوون و شكاون.
جێی باسه ئه‌مساڵ فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا 63 جار بۆردمانی سنووری ئامێدیان كردووه، به‌وهۆیه‌وه 10 كه‌س شه‌هیدبوون و سێی تریش برینداربوون، بیانووی توركیایش بوونی بنكه و باره‌گاكانی په‌كه‌كه‌یه له سنووره‌كه، كه 102 گوندی ده‌ڤه‌ری نێروه‌وڕیكان و 14 گوندی ده‌ڤه‌ری به‌رواری باڵا و 10 گوندی به‌رێ گارێ و 20 گوندی ده‌ڤه‌ری نهێڵ له‌لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه داگیركراون و هیچ ئاوه‌دانییه‌كیان لێ نه‌ماوه.
ئامێدی/نه‌وزاد هلۆری.