له چاپته‌ری سێیه‌می كتێبه‌كه‌ی جۆن بۆڵتن ده‌ڵێ، له ڕۆژی دووشه‌می دوای هێرشه‌كه‌مان بۆ سه‌ر سووریا له‌گه‌ڵ تره‌مپ گه‌شتی فلۆریدامان كرد، ئه‌وه یه‌كه‌م گه‌شتمان بوو به یه‌كه‌وه و له ڕێی هه‌لیكۆپته‌ره‌وه له باخچه‌ی باشووری كۆشكی سپییه‌وه به‌ره‌و بنكه‌ی سه‌ربازی ئه‌ندرۆز گه‌شتمان كرد و له‌وێوه‌یش به فڕۆكه‌ی سه‌رۆكایه‌تی به‌ره‌و مه‌یامی فڕین.
له‌وێ 500 كه‌س كۆ ببوونه‌وه و كۆبوونه‌وه‌یه‌كی زۆر فره‌وان نه‌بوو، تره‌مپ له سه‌ره‌تاوه ده‌یه‌ویست كه‌شێكی ئه‌رێنی دروست ببێت، چالاكییه‌كه به بۆنه‌ی ڕۆژی ئازادییه‌وه بوو و له‌وێ كاتێك تره‌مپ وه‌ك ڕاوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ناساندمی و قسه‌م كرد، دووپاتم له‌وه كرده‌وه، كه ئه‌مڕۆ ڕۆژێكی خراپ و ڕه‌شه بۆ نیكۆلاس مادۆرۆ و فیدل كاسترۆ، هۆكاری دروستبوونی ئه‌و ڕۆژه‌یش بۆ پێشوازی ئه‌مه‌ریكا له ژماره‌یه‌كی زۆری خه‌ڵكی كوبا و ڤه‌نزوێلا ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه له ترسی سته‌م و دیكتاتۆری هه‌ردوو وڵاته‌كه و بۆ ژینكردن به ئازادی ڕوویان له ئه‌مه‌ریكا كردبوو، له چالاكییه‌كه به‌شدار بووین و دواتر هاتنه‌وه پالم بیتش و له‌وێوه‌یش بۆ مارلاگۆ، بۆ ئاماده‌كاریكردن و ڕێكخستنی دیداری تره‌مپ و شینزۆ ئابێی سه‌رۆك وه‌زیرانی ژاپۆن.
هۆی سه‌ره‌كی سه‌ردانه‌كه‌ی ئابێ بۆ تاوتوێكردنی دۆسیه‌ی ئه‌تۆمی كۆریای باكور و هه‌ڕه‌شه‌كانی بوو، بۆیه ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی هه‌ردوو سه‌رۆك بریتی بوو له‌و بابه‌ته، جیا له‌وه‌ی دۆسیه‌ی بازرگانی و پێوه‌ندییه ئابوورییه‌كانی هه‌ردوو وڵاتیش گفتوگۆی له‌سه‌ر كرا، له‌گه‌ڵ تیمی یاوه‌ری ڕێككه‌وتین كه سه‌ره‌تا كه‌مێك باسی بواری ئابووری و بازرگانی بكرێ و دواتر دۆسیه‌ی كۆریای باكور.
هه‌ماهه‌نگییه‌كانی نێوان هه‌ردوولامان خسته به‌رده‌م ئابێ و تره‌مپ، به‌ڵام سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا به هیچ شێوه‌یه‌ك پێوه‌ی پابه‌ند نه‌بوو و هیچیشی له باره‌ی مێژووی پێوه‌ندییه‌كانی تۆكیۆ و واشنتن نه‌ده‌زانی، بۆیه هه‌رزوو ده‌ستی پێكرد به‌وه‌ی كه ژاپۆن باشترین هاوپه‌یمانی ئه‌مه‌ریكایه و دواتریش به شێوه‌یه‌كی نه‌شیاو باسی له هێرشی ژاپۆن له جه‌نگی دووه‌می جیهان بۆ ناوچه‌ی بیر هاربۆری ئه‌مه‌ریكا كرد و دۆسیه‌كانی به ته‌واوی تێكه‌ڵی یه‌كتر كرد، به‌مشێوه‌یه كۆبوونه‌وه‌كه كۆتایی هاتوو و هیچ ده‌رئه‌نجامێكی نه‌بوو، كیلی له پشته‌وه و به چرپه به‌منی گوت، به‌ڕاستی كارێكی سه‌یر و نه‌خوازراو بوو، من به یه‌كجاری ڕه‌شبین بووم كه ئه‌و دۆخه‌م بینی.
تره‌مپ له‌به‌رده‌م تیمی یاوه‌ری سه‌رۆك وه‌زیرانی ژاپۆن، تیمی كۆشكی سپی شه‌رمه‌زار كرد و پابه‌ندی پرۆتۆكۆلی ئاماده‌كراو بۆ كۆبوونه‌وه‌ی نێوانیان نه‌بوو
من وه‌ڵامم دایه‌وه و گوتم، من وه‌ك تۆ نیم، ئه‌گه‌ر كه‌مترین پابه‌ندی به به‌رنامه‌ی ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر كرا‌و بۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌ك هه‌بێ، ئه‌مه كێشه‌ی تره‌مپ نییه، به‌ڵكوو كێشه‌ی كارمه‌ندانی كۆشكی سپییه، چونكه تیمی یاوه‌ری ئابێ كه ناوه‌رۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌یان بیست و به‌و به‌رنامه‌یش دا چوونه‌وه كه هه‌ردوولا له‌سه‌ری ڕێككه‌وتووین، به ته‌واوی شۆك بوون و تێگه‌یشتن كه تره‌مپ پابه‌ندی هیچ شتێك نابێت و قسه بێسه‌روبه‌ره‌كانی خۆی ده‌كات.
كیلی له وه‌ڵامدا گوتی، من پێویستم به‌وه نییه تۆ ئامۆژگاریم پێ بده‌یت و منیش دووپاتم كرده‌وه كه من ئه‌وه ناكه‌م و ئه‌وه‌ی ده‌یلێم ڕاستییه، تۆش ئه‌وه ده‌زانی كه ڕاسته، كیلی ماوه‌یه‌ك بێده‌نگ بوو و دواتر گوتی، كارێكی هه‌ڵه بووم ڕێم پێدا بێته ژووره‌وه، هه‌ردووكمان ڕێككه‌وتین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له جاره‌كانی داهاتوو ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌ر بكه‌ین و كاری وردتر و زۆرتر بكه‌ین، تا به‌رنامه‌ی دانیشتنه‌كان له تره‌مپ بگه‌یه‌نن و وای لێ بكه‌ین پێوه‌ی پابه‌ند بین، له ڕاستیدا كێشه‌كه‌یش هه‌ر تره‌مپ بوو، نه‌ك ئێمه و كارمه‌ندانی كۆشكی سپی، چونكه به درێژایی دیداره‌كانی تریش، تره‌مپ هیچ كات پابه‌ندی پرۆتۆكۆلی دانیشتنه‌كان نه‌ده‌بوو.
دیداره‌كه سه‌ره‌تا تایبه‌ت بوو له نێوان ئابێ و تره‌مپ و دواتر دیداری هه‌ردوو سه‌رۆك و به‌رپرسانی هه‌ردوو وڵات ده‌ستی پێكرد و سه‌ره‌تا ئابێ پێی گوتم، به خێر بێیته‌وه بۆ ناو حكوومه‌ت، من و ئابێ یه‌كتربینین و گفتوگۆمان بۆ 15 ساڵ پێش ئێسته ده‌گه‌ڕێته‌وه، به‌هۆی ئاڵۆزی هۆڵه‌كه و هاتنی ژماره‌یه‌كی زۆری ڕۆژنامه‌نووس و كامێرامان، من و ئابێ به ناڕه‌سمی گفتوگۆمان ده‌كرد و ئه‌و دووپاتی له‌وه ده‌كرده‌وه، كه پێویسته هه‌ڕه‌شه‌كان زۆر فره‌وانتر بكرێن و تا دوا سنوور فشار له‌سه‌ر پیۆنگیانگ دروست بكه‌ین و هه‌موو بژاره‌یه‌كیش به كراوه‌یی بهێلینه‌وه، منیش به ته‌واوی هاوڕا بووم، دووپاتم له‌وه كرده‌وه، به‌ڵام له‌وكاته‌ی ئابێ له‌گه‌ڵ تره‌مپ و ئێمه خه‌ریكی ئه‌و گفتوگۆیانه بوو، مایك پۆمپیۆی وه‌زیری ده‌ره‌وه خه‌ریكی ئاماده‌كاری بوو بۆ ڕێكخستنی دیداری لووتكه‌ی نێوان تره‌مپ و كیم جۆن ئۆنگ!
نیكی هایلی بێ ئه‌وه‌ی ئه‌ركی ئه‌و بێ تاكلایه‌نه سه‌پاندنی سزای به‌سه‌ر مۆسكۆ ڕاگه‌یاند
دوای ئه‌وه له كۆنگرێس یاسای سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر ڕووسیا گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كرا و سه‌ره‌تا تره‌مپ دوپواتی له‌وه كرده‌وه كه به دڵنیاییه‌وه سزای زۆر قورس به‌سه‌ر مۆسكۆ ده‌سه‌پێنێت، به‌هۆی ئه‌وه‌ی هه‌ر مۆسكۆیه ڕێگره له‌به‌رده‌م كه‌وتنی ئه‌سه‌د كه به گازی كیمیایی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی بۆردمان ده‌كات، به‌ڵام دواتر له‌و قسه‌یه‌ی په‌شیمان بووه‌وه و گوتی پێویسته به بۆچوونه‌كانم دا بچمه‌وه.
سه‌ره‌نجام پاش ئه‌وه‌ی كۆنگرێس بڕیاری دا له چوارچێوه‌ی یاسای ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی دوژمنانی ئه‌مه‌ریكا له ڕێی سزاكان، ژماره‌یه‌ك زۆر سزا به‌سه‌ر ڕووسیا سه‌پێنران، هۆی په‌شیمابوونه‌وه‌ی تره‌مپ له سه‌ره‌تا بۆ سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر مۆسكۆ بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه ئه‌و وا بیری ده‌كرده‌وه، كه ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی مۆسكۆ به مانای دداننان دێ به ده‌ستوه‌ردانی له هه‌ڵبژاردنی 2016ی ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی تری ئه‌وروپای ڕۆژهه‌ڵات، بۆیه نه‌یده‌ویست ئه‌م كاره بكات، به‌ڵام دواجار ئه‌نجوومه‌نی پیرانیش بڕیاره‌كه‌ی كۆنگرێسی له چوارچێوه‌ی یاساكه په‌سه‌ند كرد و گورزێك سزا به‌سه‌ر مۆسكۆ سه‌پێنران.
پاش ته‌واوبوونی ڕێكاره یاساییه‌كانی سه‌پاندنی سزاكانیش، تره‌مپ فه‌رمانی كرد كه هیچ شتێك نه‌خرێته ڕوو له‌باره‌ی جێبه‌جێكردنی تا خۆی هه‌مووان ئاگه‌دار ده‌كات و به فه‌رمی ڕاده‌گه‌یه‌نرێت، به‌ڵام نیكی هایلی كۆنگره‌ی ڕۆژنامه‌وانی كرد و دووپاتی كرده‌وه كه وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌ست به جێبه‌جێكردنی سزا قورسه‌كان به‌سه‌ر مۆسكۆ ده‌كات، كه ئه‌مه‌یش وایكرد ڕووپه‌لی میدیاكان ببێته زه‌نگی هه‌واڵی به په‌له و به ته‌واوی سوور بێت، ئه‌مه‌یش هه‌مووانی تووشی سه‌رسڕمان كرد و كاتێك له‌گه‌ڵ ریكی وادێلی ڕاوێژكاری تایبه‌تی نیكی هایلی قسه‌مان كرد، گوتی ئێمه‌یش ئاگه‌داری هیچ نین و ئه‌و خۆی ئه‌و قسانه‌ی كردووه.
تره‌مپ ترسی له ڕووسیا هه‌بوو و بانگێشتی باڵوێزی مۆسكۆی بۆ كۆشكی سپی كرد
كاره‌كه زۆر ناشرین بوو، چونكه به گوێره‌ی عورف و ڕێساكان سه‌پاندنی سزا هه‌میشه وه‌زاره‌تی گه‌نجینه ڕای گه‌یاندووه، به هیچ شێوه‌یه‌ك كاری باڵوێزی ئه‌مه‌ریكا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان نییه. تره‌مپ سه‌عات شه‌ش و نیوی ئێواره پێوه‌ندی پێوه كردم و پرسی چۆن ئه‌مه ڕووی دا و منیش بۆم باسكرد و دووپاتم له‌وه كرده‌وه، كه ئه‌و خوێندكار نییه، تا تێی بگه‌یه‌نین و نه‌زانێ ئه‌مه كاری ئه‌و نییه، تره‌مپ ڕایسپاردم كه پێوه‌ندی به ڕووسه‌كانه‌وه بكه‌م و پێیان ڕابگه‌یه‌نم.
منیش پێوه‌ندیم به ئاناتۆلی ئه‌نتۆنۆڤ باڵوێزی ڕووسیا له ئه‌مه‌ریكا كرد و له‌سه‌رده‌می حكوومه‌تی بۆشه‌وه ده‌مناسی و دووپاتم كرده‌وه كه ئه‌وه‌ی هایلی گوتویه‌تی، هه‌ڵه‌یه‌كه كردوویه‌تی و بانگهێشتی كۆشكی سپیم كرد تا چاوی به تره‌مپ بكه‌وێت. تره‌مپ سوور بوو كه باڵوێز بێته كۆشكی سپی و خۆی چاوی پێی بكه‌وێ و زۆر له ڕووسه‌كان ده‌ترسا، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی مۆسكۆ هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كی نه‌بوو و به ته‌واوی ئارام بوو و ئه‌وه‌ی ده‌گوترا و ئه‌و هه‌ڵایه‌ی دروستكرابوو، ته‌نیا له میدیاكانی ئه‌مه‌ریكا بوو.