به‌ره‌و وه‌رزی هاوین ده‌ڕۆین و كه‌ش به ته‌واوه‌تی گه‌رم بووه، له‌به‌ر ئه‌مه ده‌بێ زیاتر وریای ئۆتۆمبێله‌كانمان بین كه به‌هه‌ر هۆكارێك له مه‌ترسیی گڕگرتن پارێزراوبێت، هه‌ر له‌به‌رئه‌مه‌یش شاره‌زایه‌ك ئه‌و پارچه و به‌شانه ده‌خاته روو كه زیاتر دووچاری گڕگرتن ده‌بنه‌وه.
ئیدریس عوسمان ئه‌ندازیاری میكانیكی ئۆتۆمبێل، بۆ ''وشه'' گوتی، ڕۆژانه ده‌بیستین له كوردستان به‌تایبه‌ت له وه‌رزی هاوین، بووه‌ته دیارده كه ئۆتۆمبێل گڕ ده‌گرێت، ئه‌مه‌ش به‌شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كێشه‌ی كاره‌بایی یان بوونی كێشه له سیستمی به‌نزین و فیول په‌مپ، ناكوالێتی ''عادی'' و به‌شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆیش به‌نزینی كوالێتی خراپ به‌تایبه‌ت له هاویناندا.
ئه‌وه‌شی گوت، له‌لایه‌كی تریشه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ فه‌رامۆشكردنی شۆفێر كه گرنگی ناده‌ن به پشكنین و سیانه‌ی ساڵانه‌ی ئۆتۆمبێل، هه‌موو ئۆتۆمبێلێك پێویسته به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه ساڵی جارێك سێرڤسی گشتی بۆ بكرێت، ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی كه غازن، شوفێر بێ گوێدانه سه‌لامه‌تی خۆی، داوای سیستمێكی به‌ستنی غاز ده‌كات كه هه‌رزانه، به‌ڵام هیچ مه‌رجێكی سه‌لامه‌تی تێدا نییه و ده‌بێته هۆی دروستبوونی كاره‌سات.
باشترین ڕێ بۆ خۆپاراستن لەم کارەساتە بەکارهێنانی پارچەی ئۆرجیناڵە
پرسیاری ئه‌وه‌مان لێ كرد كه چ به‌شێكی ئۆتۆمبێل زیاتر گڕ ده‌گرێت، له وه‌ڵامدا گوتی، زیاتر ئاگر له‌و به‌شانه‌ی ئۆتۆمبێل ڕوو ده‌دات وه‌ك بزوێنه‌ر، تانكی به‌نزین، یان ژێر ئۆتۆمبێل، نزیكی تایه‌كان و سیستمی وه‌ستان و هه‌ندێك جار له ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌دا ڕوو ده‌دات، ئه‌م حاڵه‌تانه وه‌ك باسم كرد به‌شێوه‌یه‌كی گشتی پێوه‌ندییان هه‌یه به كێشه‌ی كاره‌بایی، یان میكانیكی یاخۆ پارچه‌ی ناكوالێتی بۆ ئۆتۆمبێل و فه‌رامۆشكردنی شۆفێر كه دواجار ده‌بێته هۆی گڕگرتن له گه‌رمیدا.
هۆشداریی ده‌داته شۆفێران و ده‌ڵێ، با شۆفێران به هه‌موو جۆرێك خۆیان به‌دوور بگرن له به‌ستنه‌وه‌ی وایه‌ر ''تهرهیمكردن'' له هه‌موو به‌شه‌كانی ئۆتۆمبێل به‌شێوه‌یه‌كی نازانستی، ئه‌مه كێشه‌ی گه‌وره دروست ده‌كات و به‌هه‌موو جۆرێك دوور بكه‌نه‌وه له كڕینی شتی كوالێتی نزم، وه‌ك فیول په‌مپ و سه‌رجه‌م پارچه‌كانی تر كه پێوه‌ندییان به‌و سیستمه‌وه هه‌یه، هه‌روه‌ها تانكی به‌نزین پڕ نه‌كه‌ن و هیچ ماده‌یه‌ك دانه‌نێن له ناو ئۆتۆمبێل كه توانای گڕگرتنی هه‌یه.