دوای ئه‌وه‌ی ڕۆژی هه‌ینی 25ی شوباتی ڕابردوو بۆ یه‌كه‌م جار شانۆگه‌ریی "دواڕۆژه‌كانی بابلۆ" له سلێمانی ده‌ستی پێ كرد، بڕیاره ئێواره‌ى ئه‌مڕۆیش له هه‌ولێریش ده‌ست به نمایش بكات.
سه‌عات شه‌شی ئێواره
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست "وشه" كه‌وتوون، شانۆگه‌ریی "دواڕۆژه‌كانی بابلۆ" ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 15ی حوزه‌یران و ڕۆژانی دواتر، سه‌عات شه‌شی ئێواره، له هۆڵی میدیا له هه‌ولێر نمایش ده‌كرێت، هاتن بۆ هه‌مووانه و هاووڵاتییان به كڕینی بلیت ده‌توانن سه‌یری نمایشه‌كه بكه‌ن.
شانۆگه‌ریی "دواڕۆژه‌كانی بابلۆ"، شانۆگه‌رییه‌كی نوێیه و له ده‌رهێنانی شوان كه‌ریمه، له‌م به‌رهه‌مه شانۆییه‌دا ژماره‌یه‌ك ئه‌كته‌ر ڕۆڵی تێدا ده‌گێڕن، له‌وانه ڕێشان محه‌مه‌د، ڕووبار خالید، سۆران ئه‌كره‌م، تاهیر عه‌بدولواحید، فه‌رهاد سه‌عدی و هه‌نار كامه‌ران.
ئێسته بلیتى سه‌یركردنى شانۆگه‌ریی "دواڕۆژه‌كانی بابلۆ" بەردەسته لە ئێم کافێ - کافێى کتێبخانەی مەم و زین - ماڵپەڕی پسوولە - بەردەم هۆڵی میدیا.
شانۆگه‌رییه‌كه له جۆری به‌رهه‌مه كۆمیدی و موزیكئامێزه‌كانه، سۆران عوسمان و كۆمپانیای سۆ ماركێتینگ به‌رهه‌مهێنه‌ری كاره‌كه‌ن، لاوك ئه‌بوبه‌كر وه‌ك یاریده‌ده‌ری ده‌رهێنه‌ر كاری بۆ ده‌كات.