داخورانی مینای ددان

:: AM:10:49:22/06/2022 ‌

مینا لە رەقترین پێکهاتەکانی جەستەیە و چینە دەرەکییەکەی ددان پێك دێنێ، تاجی ددانی داپۆشیوە و رەنگی سپییە و کانزاکانی تێدا کۆبوونەتەوە، بەپێی ئەستووری و چڕی کانزاکانی، رەنگەکەی لە کەسێکەوە بۆ یەکێکی تر دەگۆڕێت، تا ئەستوورتر بێت، رەنگی سپیتر دەبێت، بە پێچەوانەوە تا ئەستوورییەکەی کەمتر بێت، رەنگەکەی بەرەو زەردی دەچێت.

دكتۆر پونە پزیشکی ددان، بۆ ''وشە'' گوتی، کێشەیەکی سەرەکی کە رووبەڕووی مینا دەبێتەوە، داخورانە، هەرچەندە مینای ددان رەقە، بەڵام بەدەر نییە لە داخوران، گرنگترین هۆکارەکانی داخورانی مینا بریتین لە:
- زۆر خواردنی شیرینەمەنییەکان.
- زۆر خواردن و خواردنەوەی ترشەمەنییەکان.
- زوو پاک نەکردنەوەی ددان.
- زیادخواردنی خواردنە نیشاستەییەکان. 
- زۆر خواردنەوەی ئەو خواردنەوانەی ترشی ستریک و فۆسفۆرییان تێدایە، لەگەڵ شەکر. 
- شوشتنی ددان به توندی و به شێوازی نادروست
- کەم دەردانی لیک .
- قەلەقى و لێكخشانى ددان له كاتى خەودا
- بەکارهێنانی زیادەڕۆی دەرمانە دژە هیستامینەکان و ڤیتامین سی و ئەسپرین. 
- دڵەکزێ و گه رانه وه ی ترشه لوكی گه ده بو ناو ده م
- تێکچوونی کۆئەندامی هەرس و زۆر هۆکاری تر.

هەندێک نیشانەی سەرەکی هەن کە دەکرێت داخورانی مینای ددانی پێ بناسرێتەوە لەوانە: هەستیاربوونی ددانەکان بە خواردن و خواردنووەی سارد و گەرم و شیرنەمەنییەکان، گۆڕانی رەنگی ددانەکان، شەقبوونی ددانەکان، ئازار، دەرکەوتنی کون و کەلەبەر. 

کە مینا داخورا، بەدەست ناهێندرێتەوە، چونکە خانەیەکی زیندوو نییە، بەڵام دەکرێت چارەسەر بکرێت. باشترین رێگەش خۆپارێزییە لەو هۆکارانەی سەرەوە، بەڵام ئەگەر داخورانەکە زۆر بوو، چارەسەری سەردەمیانە بریتیه لە:

• بەکارهێنانی پڕکەرەوەکان بۆ چارەسەری داخوران و پڕکردنەوەی کەلەبەرەکان.


وشە - وشه‌