له‌باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكا بۆ تایوان كه تووڕه‌یی چینی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه، كۆریای باكور له‌ڕێی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی، ره‌خنه‌ی له ئه‌مه‌ریكا گرت به‌وه‌ی ده‌ستوه‌ردان له كاروباری وڵاتان ده‌كات، پاڵپشتیی وڵاته‌كه‌ی بۆ چین راگه‌یاند.
پێگه‌ی "ئیلاف" ئه‌مڕۆ چوارشه‌م سێی ئاب بڵاوی كردووه‌ته‌وه، كۆریای باكور ره‌خنه‌ی له ئه‌مه‌ریكا گرت به‌وه‌ی ده‌ستوه‌ردان له كاروباری وڵاتان ده‌كات و سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكا نانسی پیلۆسی بۆ تایوان، به زۆر خراپ ناو برد و پاڵپشتیی وڵاته‌كه‌ی بۆ چین له ئاكامه‌كانی سه‌ردانه‌كه بۆ چین دووپات كردووه‌ته‌وه.
دوێنێ پیلۆسی له سه‌ردانه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی گه‌یشته
تایوان، ئه‌و سه‌ردانه‌ی ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه تووڕه‌یی چینی لیێ كه‌وتووه‌ته‌وه كه پێی وایه ئه‌وه ده‌ستوه‌ردانه له كاروباری وڵاته‌كه‌ی. سه‌ردانه‌كه‌ی پیلۆسیش بۆ تایوان، دوای 25 ساڵ دێت كه به‌رپرسێكی باڵای ئه‌مه‌ریكا سه‌ردانی ئه‌و دوورگه‌یه‌ی كردبێت، كه چین به به‌شێك له خاكه‌كه‌ی ناو ده‌بات.
گوته‌بێژێك به‌ناوی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كۆریای باكور رای گه‌یاندووه، بۆ ئه‌و سه‌ردانه‌ی پیلۆسی بۆ تایوان، بیونگ یانگ به‌هه‌موو هێزیه‌وه پاڵپشتیی چین ده‌كات ئه‌گه‌ر بیه‌وێ هه‌ر هه‌نگاوێك بنێت، هاوكات ئاكامی سه‌ردانه‌كه ده‌خاته سه‌ر ئه‌مه‌ریكا كه پیێی وایه، ئه‌مه‌ریكا به‌رده‌وام ده‌ستوه‌ردانی زۆر خراپ له كاروباری وڵاتان ده‌كات.
به‌پێی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كۆریای باكور روونی كردووه‌ته‌وه، تایوان به‌شێكه له خاكی چین و پرسی ئه‌و دوورگه‌یه‌ش پێوه‌ندیی به كێشه‌ی ناوخۆی وڵاته‌كه‌وه هه‌یه، بۆیه له تووڕه‌یی و هه‌ڵوێسته‌كانی چین تێده‌گات و به رژدیش پاڵپشتیی ئه‌و وڵاته له دژی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات.