سێ‌ كوڕ و چەند نەوەیەكی ئیسماعیل هەنیە كوژران

:: PM:05:50:10/04/2024 ‌
لەلایەن فرۆكەكانی ئیسرائیلەوە ئۆتۆمبێلێك لە كەنارەكانی كەرتی غەزە بۆردمان كرا بەو هۆیەوە سێ‌ كوری ئیسماعیل هەنیە كوژران و چەند نەوەیەكیشی لەناو كوژراوەكانە.

ئەمڕۆ چوارشەم 10ـی نیسان، میدیا عەرەبییەكان بڵاویان كردەوە، سێ كوڕی بەرپرسی مەكتەبی سیاسی بزووتنەوەی حەماس، ئیسماعیل هانیە و ژمارەیەك لە نەوەكانی لە بۆردمانێكی ئیسرائیل بۆ سەر كەرتی غەززە كوژراون.

كەناڵی جەزیرە، لە هەواڵێكی خێرادا بڵاوی كردەوە، حازم، ئەمیر و محەمەد، كوڕەكانی ئیسماعیل هەنیە، لە ئەنجامی بۆردمانێكدا كوژراون كە لەلایەن فڕۆكە ئیسرائیلییەكانەوە ئەنجامدرا، ئۆتۆمبێلێكیان كردە ئامانج لە كەمپی كەنار دەری، لە ڕۆژئاوای كەرتی غەززە.

ئاماژە بەوەیش كراوە، جگە لەو سێ‌ كوڕەی هەنیە چەند نەوەیەكیشی لەناو ئۆتۆمبێلەكە بووە و سەرجەمیان كوژراون.




وشە - رامیار جەواد