هیچ كه‌سێك نییه تووشی ئازار نه‌بووبێت و پێویستی به قووتدانی ده‌رمانی ئازارشكێن نه‌بێت له‌گه‌ڵ هه‌موو كاریگه‌رییه لاوه‌كییه‌كانیان كه كاریگه‌ری جیاوازیان له‌سه‌ر ئه‌ندام و تواناكانی له‌ش هه‌یه.
به‌پێی
راپۆرتێك، دنیا به‌ره‌و سروشت و شێوازه ته‌قلیدییه‌كانی نه‌هێشتنی ئازار ده‌گه‌ڕێته‌وه كه سه‌لماندوویانه زۆر كاریگه‌رن له نه‌هێشتنی ئازاردا، وه‌ك توێژینه‌وه‌كان ده‌ریانخستووه كه عه‌قڵی مرۆڤ چه‌ندان ڕێگه‌ی هه‌یه بۆ فریودان و زاڵبوون به‌سه‌ر ئازاردا و ئه‌وه‌ی پێی ده‌گوترێت یاده‌وه‌ری ئازار، كه بریتییه له ئه‌و یاده‌وه‌ریانه‌ی كه ده‌روون له كاتی ئازاری توند یان درێژخایه‌ندا هه‌ڵیده‌گرێت.
هه‌ناسه‌دانی قووڵ
به‌بێ هه‌ستكردن، خۆمان ده‌بینینه‌وه له كاتی ئازاردا هه‌ناسه‌یه‌كی قووڵ ده‌ده‌ین، وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌ناسه‌دانی قووڵ ئازار ده‌ربكات، بۆیه ته‌كنیكی هه‌ناسه‌دانی قووڵ له‌م دواییانه‌دا له زۆر بواره‌كانی چاره‌سه‌ری و "مێدیته‌یشندا" سووڕاوه دوای ئه‌وه‌ی كاریگه‌ری خۆی سه‌لماندووه، بۆیه یه‌كه‌م ته‌كنیكه كه ده‌بێت وابێت فێربووه كۆنتڕۆڵی ئازار بكات، چونكه ڕێگه‌یه‌كی ئاسانه.
ئه‌م هه‌ناسه‌دانه كه پێی ده‌گوترێت هه‌ناسه‌دانی سك، كارده‌كات بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازار و ئارامكردنه‌وه‌ی ماسولكه گرژه‌كان.
له‌گه‌ڵ دووباره‌بوونه‌وه‌ی جووڵه‌ی هه‌ناسه‌دانی ڕێك‌وپێك زیاتر له جارێك، كه‌سه‌كه ده‌گاته ڕیتمێكی ئارام كه له جه‌سته‌یدا هه‌ستی پێ ده‌كات، له‌گه‌ڵ خۆیدا هه‌ست به كه‌مبوونه‌وه‌ی ئازار و ڕزگاربوون له گرژییه‌كانی پێوه‌ست به‌وه‌وه ده‌كات.
موزیك
موزیك یه‌كێكه له‌و چێژانه‌ی كه "دۆپامین" ده‌رده‌خات وا له مرۆڤ ده‌كات هه‌مان چێژی خواردن یان چێژوه‌رگرتن له شتێك هه‌ست بكات، بۆیه موزیك پێوه‌ندییه‌كی نزیكی به هانده‌ری ئازارشكێنه‌وه هه‌یه، ئه‌مه‌یش وایكردووه گوێگرتن له موزیك هارمۆنی یه‌كێك بێت له ڕێگاكانی كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازار.
یه‌كێكی تر له هۆكاره‌كانی به‌رزكردنه‌وه‌ی توانای موزیك بۆ نه‌هێشتنی ئازار ئه‌وه‌یه كهسهرنجت له‌سه‌ر ئازار لا ده‌بات، به‌تایبه‌تی له‌و كه‌سانه‌ی كه به‌رده‌وام دڵه‌ڕاوكێیان هه‌یه، چونكه موزیك یارمه‌تیده‌ره بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی گوشاری ده‌روونی و دابه‌زاندنی به‌رزی گوشاری خوێن و نه‌هێشتنی گرژی ماسولكه‌كان.
وریایی
ته‌كنیكی هزری به‌ستراوه‌ته‌وه به نوقمبوون به ته‌واوی به ئاگایانه له چالاكییه‌كی دیاریكراودا، هه‌ر مرۆڤێك ده‌توانێت ئه‌و چالاكییه هه‌ڵبژێرێت كه پێی خۆشه، به مه‌رجێك عه‌قڵه‌كه به ته‌واوی ئاماده بێت و ئاگه‌داری ئه‌وه بێت كه كه‌سه‌كه له كوێیه و چی ده‌كات، هه‌وڵده‌دات جیابێته‌وه له‌وه‌ی كه تێكی ده‌دات له ژینگه‌دا.
بیركردنه‌وه‌ی ته‌ندروست
كاتێك نه‌خۆش ده‌بین زۆرجار مه‌یلی ئه‌وه‌مان هه‌یه كه سه‌رنجمان له‌سه‌ر ئه‌و شتانه بێت كه ناتوانین بیكه‌ین، بۆیه باشتر وایه بیركردنه‌وه ڕابهێنینهوه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رنجمان له‌سه‌ر ئه‌و كارانه بێت كه ده‌توانین بیكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی به ته‌واوی له جیهانێكدا نهخنكێنین كه چاوه‌ڕوانییه نه‌رێنییه‌كان له‌باره‌ی خۆمانه‌وه هه‌یه.
وێنه‌كێشان و ڕه‌نگكردن
وێنه‌كێشان و ڕه‌نگكردن یارمه‌تی كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌ستكردن به ئازار ده‌دات به ده‌رهێنانی ده‌روون له هانده‌ری ئازاربه‌خش، ته‌نیا سه‌رقاڵكردن نییه له ئازاره‌كه، به‌ڵكو ڕێگه‌یه‌كه بۆ فێربوونی ئارامگرتن و گۆڕینی باری ده‌روونی بۆ ئه‌وه‌ی ئازاره‌كه كۆنترۆڵ بكرێت.
له‌وباره‌یشه‌وه، پێویست ناكات هونه‌رمه‌ندی پراكتیك بین، هه‌روه‌ها پێویستمان به ئامێری هونه‌ری گرانبه‌ها نییه، به‌ڵكو پێویستمان به هه‌ندێك كاغه‌زی سپی و ڕه‌نگی ساده هه‌یه، جا قه‌ڵه‌می ڕه‌نگاوڕه‌نگ بێت یان ڕه‌نگی ئاو و بیخه‌ره سه‌ر كاغه‌زێك.