سه‌رۆكی سه‌ندیكای پارێزه‌رانی عێراق، بانگێشتنامه‌یه‌كی فه‌رمیی به‌رهه‌م ساڵحی ڕه‌ت كرده‌وه، ئه‌وه له كاتێكدایه بڕیاره ئه‌مڕۆ سه‌رۆك كۆماری عێراق دیداری له‌گه‌ڵ به‌شێكی زۆر له ڕێكخراو و سه‌ندیكا و ده‌سته‌كان هه‌بێت.
داوای لێبوردن ده‌كات و هۆكاره‌كه‌یشی ده‌خاته ڕوو
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 17ی ئاب، پارێزه‌ر ئه‌حلام لامی سه‌رۆكی سه‌ندیكای پارێزه‌رانی عێراق، به سه‌ركۆنه‌كردنی گرنگی نه‌دان به هه‌مواركردنه‌وه‌ی پیشه‌ی یاسایی، به قبووڵنه‌كردنی بانگهێشتنامه‌ی سه‌رۆكی كۆماره‌وه، داوای لێبوردن ده‌كات و هۆكاره‌كه‌یشی ده‌خاته ڕوو.
له‌باره‌ی نه‌چوونی به‌ده‌م داوای دیداری سه‌رۆك كۆماره‌وه، ئه‌و پارێزه‌ره ژنه ده‌ڵێت، "داوای لێبوردن ده‌كه‌م بۆ قبووڵنه‌كردنی بانگهێشتی سه‌رۆكی كۆمار، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ به مه‌به‌ستی ڕانه‌گه‌یه‌نراو له‌گه‌ڵیدا كۆ ببمه‌وه، به‌پێی بانگهێشتنامه‌یه‌ك كه ئاراسته‌ی سه‌ندیكاكان و یه‌كێتییه‌كان كراوه".
ئاماژه‌ی داوه، "ئاماده‌نه‌بوونی من بۆ سه‌ركۆنه‌كردنی ئه‌و كاره‌ی سه‌رۆك كۆماره له ڕه‌فتاره‌كانی پێشووی به‌رانبه‌رمان، كاتێك به‌بێ بایه‌خ سه‌یری ڕه‌شنووسی پڕۆژه‌یاسای هه‌مواركردنه‌وه‌ی پیشه‌ی یاسایی كردووه، هه‌روه‌ها بۆ ماوه‌ی زیاتر له ساڵێكه له‌ناو په‌ڕاوه‌كانی تری كه‌ڵه‌كه‌بووی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماره و كاری له‌سه‌ر نه‌كراوه".
ئه‌حلام لامی دووه‌م جاره وه‌ك نه‌قیبی سه‌ندیكای پارێزه‌رانی عێراق ده‌ستبه‌كاره، ماوه‌یه‌كی كه‌م دوای هه‌ڵبژاردنی سه‌ندیكا ده‌ستی به‌كار كردووه، خاتوونێكی چالاكه و به نزیك له مالیكی داده‌نرێت، هاوكات له سه‌ره‌تاوه هێرشی توندی كردووه‌ته سه‌ر به‌هه‌م ساڵح و چه‌ندان جار به بووكه‌ڵه و كه‌سێكی بێ سوود له كۆبوونه‌وه‌كانی ناوی بردووه.
شایانی باسه تا دێت لایه‌ن و نه‌ته‌وه‌كان زیاتر هه‌ڵوێست به‌رانبه‌ر به‌رهه‌م ساڵح ده‌نوێنن، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌و وه‌ك سه‌رۆك كۆماری عێراق، هیچی بۆ گه‌له‌كه‌ی نه‌كردووه و ته‌نانه‌ت عێراقییه‌كانیش گومانیان له كاره‌كانی هه‌یه.