یه‌كێك له‌و خۆراكانه‌ی له ته‌واوی دنیادا زۆرترین خه‌ڵك حه‌زی پێ ده‌كات و ده‌یخوات برنجه، له هه‌رێمی كوردستانیشدا به هه‌مانشێوه‌یه و بگره چه‌ندان خێزان هه‌ن رۆژانه ده‌یخۆن، به‌ڵام پزیشكانی پسپۆڕ ده‌ڵێن، خواردنی برنج به‌شێوه‌یه‌كی رۆژانه زیانی هه‌یه.
له‌باره‌ی زیانه‌كانی خواردنی بزنج به‌تایبه‌ت
برنجی سپی، چه‌ند پزیشكێك به خاڵ هۆشداریی ده‌ده‌نه خه‌ڵك و ده‌ڵێن، باش نییه برنج رۆژانه بخورێت له‌به‌ر ئه‌م هۆكارانه‌ی خواره‌وه:
یه‌كه‌م: له‌وانه‌یه قه‌بزت بكات: زۆر له توێژینه‌وه‌كان باسیان له‌وه كردووه كه زیاتر وه‌رگرتنی ڕیشاڵه‌كان پێوه‌ندی به كه‌مبوونه‌وه‌ی مه‌ترسیی قه‌بزییه‌وه هه‌یه، ڕاستییه‌كه‌ی توێژینه‌وه‌یه‌ك ڕای گه‌یاندووه كه هه‌ر گرامێك ڕیشاڵی زیاده، ده‌بێته هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری قه‌بزی به ڕێژه‌ی 1.8%، دانه‌وێڵه پرۆسێسكراوه‌كان وه‌ك برنجی سپی، ڕێژه‌ی ڕیشاڵیان كه‌متره، بۆیه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه تووشی قه‌بزی ده‌بن، باشتره خواردنی برنجی سپی كه‌م بكه‌نه‌وه.
دووه‌م: تووشی به‌رزبوونه‌وه‌ی شه‌كری خوێنت ده‌كات: برنجی سپی رێژه‌یه‌كی به‌رزی گلاسێمیكی هه‌یه و به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌ك، خواردنی به به‌رده‌وامی له‌وانه‌یه مه‌ترسیی تووشبوونت به نه‌خۆشیی شه‌كره له جۆری دوو به‌رز بكاته‌وه، به‌ڵام برنج یه‌كێكه له‌و خۆراكانه‌ی كه زۆرجار جێی خۆی له‌سه‌ر مێزی نانخواردنه‌كانمان ده‌دۆزێته‌وه، بۆیه وه‌ك جێگره‌وه‌یه‌ك، باشتره برنجی ته‌واو دانه‌وێڵه‌یی بخۆین له‌بری برنجی سپی.
سێیه‌م: چه‌وری ورگت زیاتر ده‌كات: برنجی سپی خۆراكێكی پرۆسێسكراوه و پاڵاوته و به‌هۆیه‌وه ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌یانه‌وێت كێشیان دابه‌زێنن، له‌وانه‌یه به ئه‌سته‌م بتوانن ئه‌و كاره بكه‌ن، هه‌روه‌ها ڕیشاڵی كه‌می تێدایه، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات خێراتر برسی بیت، به‌م شێوه‌یه ده‌ستت بۆ خۆراكی زیاتر درێژ ده‌كه‌یت.
چواره‌م: كۆلسترۆڵی خراپ له مولووله‌كانی خوێندا زیاد ده‌كات.
پێنجه‌م: برنجی سپی نه‌خۆشییه‌كانی دڵ زیاد ده‌كات، بۆیه نه‌خواردنی پێویسته.