لە یارییەکی تێنسی جامی لاڤەر، هانده‌رێك، كه پێده‌چێت چالاكوان بێت، ئاگری لە قۆڵی خۆی بەردا، به‌ڵام هه‌رزوو كۆنتڕۆڵ كرا.
له یاریی نێوان تسیتسێپاسی یۆنانی له "تیمی ئه‌وروپا" و دیێگۆ شوارتزمانی ئه‌رجه‌نتینی له "تیمی وۆرڵد" و لە سەرەتای کۆمەڵەی دووەمدا، چالاكوانەكە هاته ناو یاریگه و چه‌رخێكی پێ بوو، كراسێكی سپی لەبەردابوو، دیار بوو پەیامێكی لە بارەی فڕۆكە تایبەتەكانهوە هه‌بوو وه‌ك ژینگه‌پارێز و ژینگه‌دۆستێك، دواتر ئاگری له پارچه‌یه‌كی بچووكی یاریگه و له قۆڵی خۆیشی به‌ردا و خه‌ریك بسووتێت، به‌ڵام پاسەوانەکان زوو فریای كه‌وتن و كۆنتڕۆڵیان كرد و بردیانه ده‌ره‌وه.
هه‌ر به هۆی ئه‌م رووداوه‌شه‌وه یارییه‌كه بۆ ماوه‌یه‌ك وه‌ستا.
دوای رووداوەکەش تێنسزان تسیتسێپاس گوتی: ئه‌و كه‌سه لەناکاو هات، پێشتر رووداوێکی لەم شێوەیەم لە یاریگه‌كاندا نەبینیوە، هیوادارم باش بێت.
جێی باسه دواتر یارییه‌كه ده‌ستی پێ كرده‌وه و تسیتسێپاس یارییه‌كه‌ی برده‌وه.