وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سعوودیه له تویته‌ر، به‌فه‌رمی سه‌ركۆنه‌ی توندی هێرشه‌كانی ئێران بۆ سه‌ر "هه‌رێمی كوردستان" ده‌كات، له هه‌مان كاتدا تا ئێسته سه‌رۆك كۆماری عێراق بێده‌نگه و نقه‌ی لێوه نه‌هاتووه.
تێكدانی ئارامی ئه‌و وڵاته ڕه‌ت ده‌كه‌ینه‌وه
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 29ی ئه‌یلوول، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی
سعوودیه له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له تویته‌ر نووسیویه‌تی، "سعوودیه سه‌ركۆنه‌ی توندی هێرشه‌كانی ئێران ده‌كات كه هه‌رێمی كوردستانی عێراقی كردووه‌ته ئامانج كه بووه هۆی كوشتن و برینداربوونی چه‌ندان كه‌سی بێ تاوان".
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سعوودیه له درێژه‌ی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌یدا ده‌ڵێت، به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ده‌ستدرێژیی بۆ سه‌ر خاكی عێراق و تێكدانی ئارامی ئه‌و وڵاته ڕه‌ت ده‌كه‌ینه‌وه، داوایش ده‌كات كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سزای ئێران بدات كه رێكه‌وتننامه نێوده‌وڵه‌تی و چه‌ندان یاسای مرۆیی پێشێل كردووه.
هه‌روه‌ها هیوای زوو چاكبوونه‌وه‌ی بۆ برینداره‌كان خواستووه و پرسه و سه‌رخۆشیش له گه‌لی عێراق ده‌كات، بۆ ئه‌و قوربانییه‌ی داویانه له بۆردمانه‌كه‌ی ئێران بۆ سه‌ر خاكی وڵاته‌كه‌یان.
ئه‌مه له كاتێكدایه به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عێراق، تا ئێسته هیچ راگه‌یه‌نراوێكی له‌باره‌ی هێرشه‌كانه‌وه بڵاو نه‌كردووه‌ته‌وه، له كاتێكدا ئاسمان و خاكه‌كه‌ی له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه پێشێل كرا، ئه‌ویش نقه‌ی لێوه نایه‌ت.