باڵەخانەیەك لە ناوەندی بەغدا رووخا و قوربانی هەیە

:: AM:11:22:01/10/2022 ‌
ئەمڕۆ باڵەخانەیەكی چوار نهۆمی لە ناوەندی بەغدا رووخا، بەهۆیەوە چەندان كەس گیانیان لە دەست داوە.

پێگەی "شەفەق نیوز" ئەمڕۆ شەموو یەكی تشرینی یەكەم بڵاوی كردووەتەوە، بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانی ئەمڕۆ رای گەیاندووە، باڵەخانەیەك كە لە چوار نهۆم پێكهاتووە، لە گەڕەكی كەڕادە بە تەواوی رووخاوە و بەهۆیەوە قوربانی هەیە.

عەمید جەودەت عەبدولڕەحمان كە بەڕێوەبەری پێوەندییەكان و راگەیاندنی بەرگریی شارستانییە و رای گەیاندووە، باڵەخانەكە كە لە چوار نهۆم پێكهاتووە، كەوتووەتە گەڕەكی كەڕادە لە نزیكی چێشتخانەی قەدووری.

ئەوەشی گوت كە تیمەكانی بەرگریی شارستانی بە پەلە گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەكە و هەوڵی لێقەوماوانی رووداوەكە دەدەن. باس تەنیا گوتوویەتی بەهۆیەوە قوربانی هەیە.

لەلایەكی ترەوە رۆژنامەی "ئەلسەباح"یش بڵاوی كردووەتەوە، بەهۆی رووخانی باڵەخانەكە، بەلای كەمەوە 13 كەس گیانیان لە دەست داوە.


وشە - وشیار ئه‌حمه‌د ئه‌سوه‌د