خه‌ڵكێكی زۆر فێری ئه‌وه بوون به‌یانیان كووپێك قاوه بخۆنه‌وه، پێیان وایه به خواردنه‌وه‌ی قاوه له داهێزرانی جه‌سته و خه‌واڵوویی رزگار ده‌بن. به‌ڵام پسپۆرانی بواری خۆراك ئامۆژگاریمان ده‌كه‌ن له‌بری خواردنه‌وه‌ی قاوه، باشتره سێوێك بخۆن كه سوودی زۆر زیاتری به‌راورد به قاوه هه‌یه.
پێگه‌ی "
عه‌ره‌بیه" ئه‌مڕۆ دووشه‌م سێی تشرینی یه‌كه‌م له به‌شی ته‌ندروستیی خۆی بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ماده‌ی كافاین كه له‌ناو قاوه‌دا هه‌یه، وا ده‌كات به‌رده‌وام له جووڵه‌دا بیت، به‌ڵام به‌هۆیه‌وه لێدانی دڵ زیاتر ده‌بێت و ئاستی ئۆكسجین له خوێندا تێكده‌دات و كاریگه‌ریی له پله‌ی گه‌رمیی جه‌سته‌یشدا ده‌بێت. هه‌موو ئه‌وانه له سێودا نین.
پێگه‌كه ئاماژه‌ی داوه، پێویسته جێگره‌وه‌ی قاوه بۆ ته‌ندروستیمان بدۆزێنه‌وه كه به‌لای پسپۆرانی بواری خۆراك، میوه‌ی سێ‌و باشترین میوه‌یه كه سوودی زۆر به جه‌سته‌ی مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت.
له‌باره‌ی سووده‌كانی میوه‌ی سێوه‌وه ئاماژه‌ی داوه، به‌ناوبانگترین میوه‌ی دنیایه كه ده‌وڵه‌مه‌نده به ڤیتامینه‌كان، نموونه‌یان ڤیتامین ئی و سی، فلۆریدزین و ریتینۆڵ، بیتاكارۆتین و ترشه‌ڵۆكی كلۆرۆجینیك.
هاوكات سێ‌و رۆڵی هه‌یه له دابه‌زاندنی كۆلیسترۆڵ و دابه‌زاندنی كێش، دوورت ده‌خاته‌وه له نه‌خۆشیی شه‌كره و یارمه‌تیی ریخۆڵه ده‌دات له ئه‌ركه‌كانی. هاوكات ماده‌ی كیمیایی رووه‌كی له سێودا زۆره كه له زۆر نه‌خۆشیی درێژخایه‌ن دوورت ده‌خاته‌وه.
دواتریش ده‌ڵێ له سێودا ماده‌ی كافاین نییه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا هێزی سروشتیی زۆر به جه‌سته ده‌دات، بۆیه باشترین رێ بۆ دووركه‌وتنه‌وه له خواردنه‌وه‌ی قاوه له به‌یانیان، یه‌ك سێ‌و بخۆیت، زۆر زیاتر سوودت پێ ده‌گات.