دوای ئه‌وه‌ی شه‌وی رابردوو كه‌ریم بنزێما لێدانی سزای بۆ تیپه‌كه‌ی له ده‌ست دا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا راهێنه‌ره‌كه‌ی به‌رگری لێده‌كات.
شه‌وی رابردوو له گه‌ڕی حه‌وته‌می خولی ئیسپانیا، ریال مه‌درید له یاریگه‌ی خۆیدا به 1-1 گۆڵ له‌گه‌ڵ ئۆساسۆنا یه‌كسان بوو.
له یارییه‌كه‌دا و له خوله‌كی 78 كه‌ریم لێدانێكی سزای له ده‌ست دا و نه‌یتوانی گۆڵ بكات، به‌مه‌ش زنجیره‌ی بردنه‌وه‌كانی تیپه‌كه‌ی وه‌ستا و پله‌ی یه‌كه‌می ریزبه‌ندیشیان له ده‌ست دا.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كارلۆ ئانچیلۆتی به‌رگری له كه‌ریم بنزێما ده‌كات، و ده‌ڵێت: بنزێما هه‌ر جێبه‌جێكاری لێدانه سزاكانی ئێمه ده‌بێت، چونكه ئه‌و به باشترین شێوه جێبه‌جێی ده‌كات، به‌ڵام دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی له پێكان، دوێنێ بارودۆخی باش نه‌بوو.
دوای شه‌ش بردنه‌وه‌ی له‌سه‌ریه‌ك، ریال مه‌درید شه‌وی رابردوو یه‌كسان بوو، به‌مه‌ش به 19 خاڵ له پله‌ی دووه‌می ریزبه‌ندییه و بۆ یه‌كه‌مجار پله‌ی یه‌كه‌می بۆ بارسێلۆنا چۆڵ كرد، هه‌رچه‌نده بارساش 19 خاڵی هه‌یه.