65 مامۆستای زانكۆی شه‌ریفی تاران، دوای گرتن و برینداركردنی ده‌یان قوتابیی زانكۆكه، به‌یاننامه‌یه‌كیان بڵاو كردووه‌ته‌وه و تێیدا به راشكاوی دژی حكوومه‌ت هه‌ڵوێستیان وه‌رگرتووه و گوتوویانه، ئێوه‌ی كه‌مینه ناتوانن تاهه‌تایه به‌سه‌ر زۆرینه‌دا درێژه به ده‌سه‌ڵات بده‌ن.
ئه‌وان له به‌یاننامه‌كه‌یاندا نووسیویانه، "گه‌نجی ئه‌مڕۆی ئێران مافی خۆیه‌تی راپه‌ڕێت به‌رانبه‌ر ئه‌و سته‌مه‌ی چه‌ندان ساڵه به‌رانبه‌ری ده‌كرێت، مافی گه‌نجانه به‌رانبه‌ر ئه‌و هه‌مووه گوشاره ناڕه‌وایانه به‌ناوی ئاین و ره‌وشت و بۆچوونی جیاواز هه‌ڵوێستیان هه‌بێت.''
له به‌یاننامه‌كه‌دا رووی قسه ئاراسته‌ی به‌سیج و پاسداران و لایه‌نگرانی ده‌سه‌ڵات كراوه و پێیان گوتوون، تاهه‌تایه ناتوانن له حوكمدا بمێننه‌وه و كه‌مینه‌یه‌ك به‌سه‌ر زۆرینه‌دا فه‌رمانڕه‌وایی بكات، ناكرێ هه‌موو داخوازییه‌كی ره‌وا به سه‌ركوتی سه‌ربازی و زه‌بر و زه‌نگ و هێرشكردنه سه‌ر زانكۆ به جلكی مه‌ده‌نی، وه‌ڵام بدرێته‌وه و خوێندكاران بریندار بكرێن یا بترسێنرێن.
نابێت ویست و بۆچوون و یاسا په‌سندكراوه‌كان و ته‌نانه‌ت شه‌رعییه‌كانی كه‌مینه‌یه‌ك، به‌سه‌ر خه‌ڵكدا بسه‌پێنرێن.
به‌گوێره‌ی
رادیۆ فه‌ردا، مامۆستایانی زانكۆ پێیان وایه نابێت ویست و بۆچوون و یاسا په‌سندكراوه‌كان و ته‌نانه‌ت شه‌رعییه‌كانی كه‌مینه‌یه‌ك، به‌سه‌ر خه‌ڵكدا بسه‌پێنرێن.
له كۆتایی نامه‌كه‌دا ئاماژه‌یان به‌وه داوه، حكوومه‌تی ئێسته‌ی ئێران خراپترین و بێتواناترین حكوومه‌ته له مێژووی ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی، بۆیه وه‌ك مامۆستایانی زانكۆ ئه‌و حكوومه‌ته‌یان قبووڵ نییه، كه‌مینه‌یه‌ك ده‌نگیان پێ دابێت و زۆرینه بایكۆتیان كردبێت. جگه له‌مه په‌رله‌مانێكیشیان قبووڵ نییه كه پڕه له خه‌ڵكی بێ‌توانا و چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ی لێ ناكرێت قه‌یرانه‌كان چاره‌سه‌ر بكات.
ئه‌و به‌یاننامه‌یه دوای ئه‌وه دێت كه شه‌وی یه‌كشه‌م له‌سه‌ر دووشه‌می رابردوو، هێرش كرایه سه‌ر كه‌مپی زانكۆی شه‌ریف و ده‌یان قوتابی گیران و ده‌یانی تر بریندار كران. قوتابیان پاڵپشتیی خۆیان بۆ خۆپێشانده‌ران ده‌ربڕیوه و دوای رووخانی رژێمی كۆماری ئیسلامی‌یان كردبوو.
هاوكات له‌گه‌ڵ زانكۆكه، له ده‌یان زانكۆی تر مانگرتن و خۆپێشاندانه و 18 رۆژه ناڕه‌زایه‌تی و مانگرتن ته‌واوی ئێرانی گرتووه‌ته‌وه.
ژینا "مه‌هسا" ئه‌مینی كه خه‌ڵكی سه‌قز بوو، له 13ی ئه‌یلوول له‌گه‌ڵ براكه‌ی بۆ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی خزمانی سه‌ردانی تارانی كردبوو، به‌ڵام له نزیك میترۆ له‌لایه‌ن پۆلیسی ئاداب به پاساوی جێبه‌جێنه‌كردنی رێساكانی باڵاپۆشی، ده‌گیرێت و سه‌عاتێك دوای گیران به بێهۆشی ده‌گه‌یه‌نرێته نه‌خۆشخانه و دوای سێ رۆژ مانه‌وه له نه‌خۆشخانه، گیان له ده‌ست ده‌دات. ده‌گوترێ ژینا له كاتی گواستنه‌وه بۆ بنكه‌ی پۆلیسی ئاداب له رێ له سه‌ری دراوه، بۆیه تووشی ئه‌و دۆخه ناله‌باره بووه.
رۆژی شه‌موو 17ی مانگ به به‌شداریی هه‌زاران كه‌س له دانیشتووانی سه‌قز، ته‌رمی ژینا به‌خاك سپێرا. رۆژی دووشه‌م 19ی مانگ مانگرتنی گشتی له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌ڕێوه چوو و له یه‌كی تشرینی یه‌كه‌میش دوای كه‌متر له دوو هه‌فته، دووه‌م گه‌وره‌ترین مانگرتنی گشتی له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو، تا ئه‌م ساته‌ش خۆپێشاندان له زۆربه‌ی شاره‌كانی ئێران درێژه‌ی هه‌یه.