ماونا لۆوا گه‌وره‌ترین گڕكانی چالاكه له دنیادا كه ده‌كه‌وێته دوورگه‌ی هاوای Hawaii ، بۆ یه‌كه‌م جار دوای نزیكه‌ی 40 ساڵ ته‌قییه‌وه .
پێش ته‌قینه‌وه‌ی گڕكانه‌كه، دانیشتووانه‌كه‌ی ئاگادار كراونه‌ته‌وه له مه‌ترسیی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی خۆڵه‌مێشی گڕكانه‌كه .
ده‌زگای ڕووپێوی جیۆلۆجی ئه‌مه‌ریكا
(UAGS) ڕای گه‌یاند، ڕه‌نگه به ته‌قینه‌وه‌ی گڕكانه‌كه بارودۆخه‌كه به خێرایی بگۆڕێت،. به گوته‌ی به‌رپرسانی فریاكه‌وتن، هیچ فه‌رمانێك بۆ چۆڵكردنی دانیشتوانان ده‌رنه‌چووه، چونكه پێناچێت له‌م قۆناغه‌دا ناوچه‌كانی دانیشتووانان ته‌قینه‌وه‌ی گڕكانه‌كه مه‌ترسیی له‌سه‌ر هه‌بێت .
ماونا لۆوا نیوه‌ی دوورگه‌ی هاوای ده‌گرێته‌وه، به‌رزی گڕكانه‌كه چوار هه‌زار و169 مه‌تر له ئاستی ده‌ریاوه به‌رزه و ڕووبه‌ره‌كه‌ی پێنج هه‌زار و 179 كیلۆمه‌تر چوارگۆشه‌یه .
ماونا لۆوا له سه‌عات 11:30 ی خوله‌كی شه‌و ته‌قییه‌وه .
هۆشداری له‌باره‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی خوڵه‌مێشی گڕكانه‌كه درا كه ده‌توانێ ئاو پیس بكات، ڕووه‌كه‌كان له‌ناو به‌رێت یان زیان به سییه‌كان بگه‌یه‌نێت.
به‌پێی ئاماره‌كانی USGS، ماونا لۆوا له ساڵی 1843ه‌وه 33 جار ته‌قیوه‌ته‌وه، دواین جار كه گڕكانه‌كه ته‌قیوه‌ته‌وه له ساڵی 1984 بووه، كاتێك (لاڤا) واته كۆمه‌ڵه به‌ردێكی تواوه و شله و له ناوه‌وه‌ی گڕكانه‌كانه‌وه ده‌رده‌كه‌ون، هه‌روه‌ها له درزه‌كانی لای گڕكانه‌كه‌وه ده‌چنه ده‌ره‌وه كه به دووریی پێنج میل گه‌یشتبووه هایلۆوه، پڕ دانیشتووترین شاری دوورگه‌كه بووه.
به‌ڵام ژماره‌ی دانیشتووانی دوورگه‌كه له ساڵی 1980ه‌وه دوو هێنده زیادی كردووه و گه‌یشتووه‌ته نزیكه‌ی 200 هه‌زار كه‌س. ده‌زگای به‌رگریی شارستانی هۆشداری داوه له‌وه‌ی دانیشتووان ده‌توانن ڕووبه‌ڕووی "كاره‌ساتی لاڤا" ببنه‌وه.
ماونا لۆوا نیوه‌ی دوورگه‌ی هاوای ده‌گرێته‌وه، به‌رزی گڕكانه‌كه چوار هه‌زار و169 مه‌تر له ئاستی ده‌ریاوه به‌رزه و ڕووبه‌ره‌كه‌ی پێنج هه‌زار و 179 كیلۆمه‌تر چوارگۆشه‌یه
دكتۆر جێسیكا جۆنسن زانای جیۆفیزیكی به‌ریتانی كه پێشتر له‌باره‌ی تێڕوانینه‌كانی گڕكانی هاوای كاری كردووه، ده‌ڵێت: "لێشاوی لاڤا به ده‌گمه‌ن مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیان دروست ده‌كات، به‌ڵام ده‌توانێ زیانێكی زۆر بگه‌یه‌نێت به ژێرخانی ئابووری".
هۆشداری ئه‌وه‌شی داوه كه لێشاوی لاڤا مه‌ترسی له‌سه‌ر شاره‌كانی هایلو و كۆنا دروست ده‌كات، كۆنا یه‌كێكی تره له شاره گه‌وره‌كانی نیشته‌جێبوون، كێشه‌ی هه‌ناسه‌دان بۆ دانیشتووانی ناوچه‌كه دروست ده‌كات. ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه گازه گڕكانییه‌كان ده‌توانن كێشه‌ی هه‌ناسه‌دان بۆ دانیشتووانی ناوچه‌كه دروست بكه‌ن.
ماونا لۆوا گه‌وره‌ترین گڕكانی چالاكه له دنیادا. گڕكانی تریش هه‌ن كه گه‌وره‌ترن، به‌ڵام به گڕكانی خه‌وتوو پۆلێن ده‌كرێن، واته ماوه‌یه‌كی زۆره نه‌ته‌قیونه‌ته‌وه، یان له‌وانه‌یه نزیك بێت له داهاتوودا بته‌قنه‌وه .