كه‌سێك له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تیك تۆك كه خۆی به گه‌شتیاری زەمەن ناساندووە ده‌ڵێ، من داهاتووم بینیوه و مۆندیالی ئه‌مساڵ به‌ڕازیل ده‌یبات.
ماڵپه‌ڕی ''
ladbible'' ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه كه كه‌سێك به‌ناوێكی نادیاره‌وه له تیك تۆك، چه‌ند ڤیدیۆیه‌كی بڵاو كردبووه‌وه كه تێیدا باس له داهاتوو ده‌كات و ده‌ڵێ، من داهاتووم بینیوه، ئه‌گه‌ر باوه‌ڕم پێ ناكه‌ن، ئه‌وا داهاتووتان بۆ ئاشكرا ده‌كه‌م.
ئه‌م قسه‌یه‌ی كاردانه‌وه‌یه‌كی زۆری لێ كه‌وتبووه‌وه و زۆربه‌ی خه‌ڵك پرسیاری ئه‌وه‌یان كرد، كێ مۆندیالی 2022 ده‌باته‌وه؟ دوای ماوه‌یه‌ك له ڤیدیۆیه‌كی نوێ‌دا ده‌رده‌كه‌وێته‌وه و ده‌ڵێ، له یاریی كۆتایی مۆندیالی 2022دا به‌ڕازیل به‌ر فڕه‌نسا ده‌كه‌وێت و لێی ده‌باته‌وه.
ئه‌و كه‌سه خۆی به گه‌شتكار به‌ناو كاتدا ناو ده‌بات، هه‌ر ئه‌مه‌یش وای لێ كرد هه‌ژماره‌كه‌ی بوه‌ستێت له تیك تۆك و هه‌رچی ڤیدیۆیه لێی بسڕنه‌وه.
وه‌ك خۆشی ده‌ڵێ، من چه‌ندان جار پێشبینیی داهاتووم كردووه، یه‌كێك له‌وانه یاری ئیتاڵیا و ئینگلته‌را بوو له مۆندیال و پێشبینیم كرد كه ئینگلته‌را ده‌یباته‌وه.
''بۆیه گوێم لێ بگرن و دڵنیابن ئه‌مساڵ به‌ڕازیل ده‌بێته خاوه‌نی نازناوی مۆندیالی 2022 به‌رانبه‌ر فڕه‌نسا'' ئه‌م گه‌شتكاره به‌ناو كاتدا له ڤیدیۆیه‌كه‌ی وای گوت.