ئاژانسی هه‌واڵگری و لێكۆڵینه‌وه‌ی فیدراڵی له وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ئه‌مڕۆ رای گه‌یاندووه، له پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین شه‌ش تیرۆریستیان گرتووه كه سه‌ربه داعشن. ئه‌وان به‌پێی ماده‌ی چواری تیرۆر داواكراو بوون.
پێگه‌ی "
شه‌فه‌ق نیوز" ئه‌مڕۆ سێشه‌م 24ی كاوونی دووه‌م بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئاژانسی هه‌واڵگری و لێكۆڵینه‌وه‌ی فیدراڵی له وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق، ئه‌مڕۆ له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرا كردووه، شه‌ش تیرۆریستی مه‌ترسیدار له ناوچه جیاوازه‌كانی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین گیراون، ئه‌ویش به‌پێی زانیارییه‌كان هه‌واڵگرییه‌كان بووه.
به‌پێی به‌یاننامه‌كه ئه‌و تیرۆریستانه له لێكۆڵینه‌وه‌دا، ددانیان به‌وه‌دا ناوه كه له ساڵی 2014ه‌وه كاریان بۆ رێكخراوی داعش كردووه و چه‌ندان كرده‌ی تیرۆریستییان ئه‌نجام داوه. یه‌ك له تیرۆریسته‌كان له دیوانی په‌روه‌رده‌ی ئه‌و رێكخراوه كاری كردووه، وانه‌ی هزری توندڕۆیی به قوتابیان گوتووه‌ته‌وه.
دووه‌م تیرۆریستیان له دیوانی زهكاتدا كاری كردووه، پاره‌ی زه‌كاتی به‌سه‌ر خێزانه‌كانی ئه‌ندامه‌كانیان دابه‌ش كردووه، جیاله‌وه‌ی له چه‌ندان كرده‌ی تیرۆریستی‌دا به‌شداریی كردووه، ئه‌ویان له بێجی گیراوه.
به‌پێی به‌یاننامه‌كه، سێیه‌مین تیرۆریستیان له باڵی مه‌ده‌نی له ویلایه‌تی نه‌ینه‌وا كاری كردووه، كاری ئه‌وه بووه زانیاریی له‌سه‌ر هێزه ته‌ناهییه‌كان كۆ كردووه‌ته‌وه. چواره‌میشیان بكوژێكی مه‌ترسیدار بووه، له چه‌ندان كرده‌ی تیرۆریستی‌دا له شاره‌دێی موعته‌سه‌م به‌شداری كردووه، ده‌یان بۆمبی چێنراوی بۆ هێزه ته‌ناهییه‌كان داناوه‌ته‌وه.
دواتریش ئاماژه به‌وه دراوه كه پێنجه‌مین تیرۆریستیان له دیوانی مزگه‌وته‌كان كاری كردووه، هانی خه‌ڵكی داوه كرده‌ی تیرۆرستی ئه‌نجام بده‌ن. شه‌شه‌مینیان كه به "ئه‌بو حه‌نین" ناسراوه، به‌شداریی له چه‌ندان خولی راهێنانی كاری تیرۆریستی بۆ رێكخراوه‌كه كردووه.