شه‌وی رابردوو به فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان، هێرش كرایه سه‌ر كارگه‌یه‌كی به‌رهه‌مهێنانی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی ئێران و زیانێكی زۆر به‌ر بنكه سه‌ربازییه‌كان گه‌یه‌نرا.
هێرشه‌كه به ژماره‌یه‌ك فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان یان درۆن، كرایه سه‌ر كارگه‌یه‌كی به‌رهه‌مهێنانی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی له ئیسفه‌هان، له دوای هێرشه‌كه ده‌نگێكی گه‌وره خه‌ڵكی ئیسفه‌هانی له خه‌و راچڵه‌كاند.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئێران له به‌یاننامه‌یه‌كدا، هێرشه‌كه‌ی پشتڕاست كردووه‌ته‌وه و رای گه‌یاندووه، هێرش كراوه‌ته سه‌ر كارگه‌یه‌كی سه‌ربازیی سه‌ربه وه‌زاره‌تی به‌رگری.
وه‌زاره‌تی به‌رگری ره‌تی كردووه‌ته‌وه هیچ زیانێكیان پێ گه‌یشتبێت و نووسیویه‌تی، به‌هۆی قه‌ڵغانی دژه مووشه‌كی و دژه فڕۆكه‌كان، دوو فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان تێكشكێنراون.
پێشبینی ده‌كرێ كوژران و برینداری لێ كه‌وتبێته‌وه و زیانێكی زۆریش به‌ر ئه‌و دامه‌زراوه سه‌ربازییانه كه‌وتبێت.
پێویسته بگوترێ به‌گوێره‌ی ئه‌و گرته ڤیدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو كراونه‌ته‌وه، دوای هێرشه‌كه ته‌قینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره له كارگه‌كه رووی داوه و ئاگر به‌ره‌و ئاسمان بڵێسه‌ی سه‌ندووه، پێشبینی ده‌كرێ كوژران و برینداری لێ كه‌وتبێته‌وه و زیانێكی زۆریش به‌ر ئه‌و دامه‌زراوه سه‌ربازییانه كه‌وتبێت.
هێشتا دیار نییه ئه‌و شوێنه‌ی هێرشی كراوه‌ته سه‌ر، ته‌نیا به‌رهه‌مهێنانی چه‌كی سووكه یان ناوه‌ندێكیشه بۆ په‌ره‌پێدانی چه‌كی ناوكی.
به‌گوێره‌ی
بی بی سی، هێشتا به فه‌رمی هیچ وڵاتێكی تۆمه‌تبار نه‌كردووه، به‌ڵام پێشبینی ده‌كرێ ئیسرائیل له پشتی ئه‌و هێرشانه بێت، چونكه ساڵی رابردووش به‌هۆی هێرشێك زیان به بنكه‌ی ناوكیی نه‌ته‌نز له ئیسفه‌هان گه‌یشت و زیانی به سانتریفووژه‌كان گه‌یاند، ئه‌وكات ئێران ئیسرائیلی به به‌رپرسیار له هێرشه‌كه تۆمه‌تبار كرد.