بانكی ناوه‌ندی روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه له‌باره‌ی رێكاره نوێیه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ گیراوه‌ته‌به‌ر و رای گه‌یاندووه، ئه‌مه ده‌رفه‌تێكه بۆ هاووڵاتییان تا دۆلاری نه‌ختینه‌یی یاساییان ده‌ست بكه‌وێت، به‌بێ سنوورداركردن.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 29ی كانوونی دووه‌م، بانكی ناوه‌ندی عێراق له راگه‌یه‌نراوێكدا ده‌ڵێت، "رێگریمان له فرۆشتن یان سنوورداركردنی دۆلار به هاووڵاتییان به‌شێوه‌ی نه‌ختینه‌یی نه‌كردووه".
له ناوه‌ڕِاستی مانگی كانوونی یه‌كه‌می ساڵی رابردوو، به‌های دینار دابه‌زی به‌رانبه‌ر دۆلار، ئه‌مه‌یش به‌هۆی ئه‌مه‌ریكا كۆمه‌ڵێك سزای به‌سه‌ر چه‌ند بانكێكی عێراق سه‌پاند، كه به‌شدارییان له به‌قاچاخ بردنه‌وه‌ی دۆلار ده‌كرد و دۆلاریان سپی ده‌كرده‌وه
بانكی ناوه‌ندی ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه كاراكردنی سیستمی ئه‌لیكترۆنیی فرۆشتنی دۆلار، رێگری ده‌كات له فرۆشتنی دۆلار دووباره فرۆشتنه‌وه‌ی به كه‌سێك.
ئه‌مڕۆ بانكی ناوه‌ندی رێكاری نوێی فرۆشتنی دۆلار به هاووڵاتییان راگه‌یاند. به‌رپرسێكیش گوتی، "ئه‌مه وا ده‌كات نرخی دۆلار به‌رزتر ببێته‌وه". بۆیه بانكی ناوه‌ند روونی ده‌كاته‌وه كه ئه‌وه ده‌رفه‌تێكه بۆ هاووڵاتییان تا دۆلاری یاسایی به‌ده‌ست بهێنن به‌بێ سنوورداركردن.
له ناوه‌ڕِاستی مانگی كانوونی یه‌كه‌می ساڵی رابردوو، به‌های دینار دابه‌زی به‌رانبه‌ر دۆلار، ئه‌مه‌یش به‌هۆی ئه‌مه‌ریكا كۆمه‌ڵێك سزای به‌سه‌ر چه‌ند بانكێكی عێراق سه‌پاند، كه به‌شدارییان له به‌قاچاخ بردنه‌وه‌ی دۆلار ده‌كرد و دۆلاریان سپی ده‌كرده‌وه. بڕیار وایه گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكایش 15 بانكی تر سزا بدات، ئه‌مه‌ش ره‌نگه كاریگه‌ریی زیاتر بخاته سه‌ر دابه‌زاندنی به‌های دینار جارێكی تر.