نرخی زێڕ بەرەو لێژییە

:: AM:08:55:23/04/2024 ‌
نرخی زێڕ لە بازاڕەكانی كوردستان دوای ئەوەی هەفتەی رابردوو گەیشتە لووتكە و بەرزترین نرخی لە مێژوودا تۆمار كرد، بەڵام ئێستە رووی لە نزمبوونەوە كردووە.

ئەمڕۆ سێشەم 23ـی نیسان، دانا كەمال خاوەنی زێڕنگری دونیا، بە "وشە"ی راگەیاند، هەفتەی رابردوو نرخی زێڕ بەردەوام نرخەكەی لە بەرزبوونەوەدا بوو، ڕۆژی چواری نیسان بەرزترین نرخ بوو كە بۆ مسقاڵێكی عەیار 21 گەیشتە 510 هەزار دینار.

زیاتر گوتی، بەهۆی كەمبوونەوەی ئەگەرەكانی شەڕ، نرخی زێڕ رووی لە نزمبوونەوە  كردووە و 25 هەزاری دینار زیاتر لە نرخەكەی دابەزی.

باسی لەوەش كرد، ئەو نرخەی ئەمڕۆ هەیە لەگەڵ نرخی 10 ڕۆژ پێش ئێستە زۆر جیاوازە، بۆیە پێشبینی دەكەین هێشتا نرخەكەی دابەزێت.

بەگوتەی ئەو زێڕفرۆشە نرخی زێڕ بۆ ئەمڕۆ بەم شێوەیەیە:
 یەك مسقاڵ زێڕی عەیار 24 بە 540 هەزار دینارە
یەك مسقاڵ زێڕی عەیار 21 بە 485 هەزار دینارە
یەك مسقاڵ زێڕی عەیار 18 بە 425 هەزار دینارە


وشە - رامیار جەواد